ڤیدیۆی چالاکیی دژ بە سەربازگەى دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە کانی ماسی بڵاوکرایەوە

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکیی هێزەکانی گەریلای لە دژی سەربازگەى دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە کانی ماسیی مەتینا بڵاوکردەوە. لەو چالاکییەدا ٣ داگیرکەر کوژران و داگیرکەرێکیش بریندار بوو.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە لەبارەی ئەو چالاکییەوە ئەم زانیاریانەی بڵاوکردبووە:

"لە ١٣ی ئاب و لە کاتژمێر ٠٧:٣٠ دا تیمە گەڕۆکەکانی یەژاستارمان هێرشیان کردەسەر سەربازگەى کانی ماسی لە مەتینا. هێزەکانمان سەنگەرێکی داگیرکەران، کە ٢ داگیرکەری تیادا بوو کردە ئامانج و تێکیانشکاند. لە ئەنجامدا ٢ داگیرکەریان لەوێدا سزا دا. پاشان لەو داگیرکەرانەش درا، کە هاتبوونە ناوچەکە و داگیرکەرێکی تریشیان سزادا و داگیرکەرێکی تریشیان بریندار کرد و سیستەمێکی کامێرای چاودێریشیان تێکشکاند".

ژ.ت