والیگەری جۆلەمێرگ هەموو چالاکییەکانی بۆ ماوەی ١٥ رۆژ قەدەغە کرد

والیگەری جۆلەمێرگ رایگەیاند، کە هەموو چالاکییەک لە شارەکەدا بۆ ماوەی ١٥ رۆژ قەدغەکراون.

والیگەری جۆلەمێرگ لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە کە تەنیا مۆڵەت بەو چالاکیانە دەدەن کە والیگەری و قائیمقامیەت بە گونجایان دەزانن.

لە راگەیەندراوی والیگەریدا هاتووە، کە لە ناو سنووری جۆلەمێرگدا لە ١٤ی کانونی دووەمەوە تا ٢٨ی کانونی دووەم لە شەقام، گەڕەک، پارک و لە هەموو گۆڕەپانە کراوەکان، بۆ ماوەی ١٥ رۆژ هەموو جۆرە چالاکییەکی گەل وەک گردبوونەوە، کۆبوونەوە، خۆپیشاندان، چالاکی دانیشتن، رێپێوان و چالاکی شەرمەزارکردن هەروەها مانگرتن لە خواردن، دانانی خێمە، کۆنفرانسی رۆژنامەوانی، مەراسیمی یادکردنەوە و شانۆ قەدەغەکراون.

هـ . ب