ئاگر لە گرتووخانەی ئەیوبییەی رحا کەوتەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگر لە گرتووخانەی جۆری ئی لە ناوچەی ئەیوبییەی رحا کەوتەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگر لە گرتووخانەی جۆری ئی لە ناوچەی ئەیوبییەی رحا کەوتەوە.
بەهۆکارێکی نادیار ئاگر لە گرتووخانەی جۆری ئی لە ناوچەی ئەیوبییەی رحا کەوتەوە. دوای ئاگادارکردنەوە ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە و ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری رەوانەی گرتووخانەکە کران. نەزانراوە کە ئاخۆ بە هۆی ئەو رووداوەوە کەس برینداربووە یان نا.
ئەو بنەماڵانەی لەبەردەم زیندانەکەدا کۆبوونەوە، باس لەوە دەکەن کە کاربەدەستان هیچ زانیارییەکیان پێنادەن.
جێی بیرهێنانەوەیە کە لە ساڵی ٢٠١٢شدا ئاگر لەهەمان گرتووخانە کەوتبووەوە و بە هۆیەوە ١٣ زیندانی گیانیان لەدەستدابوو.
هـ . ب