ئاگری قامشلو: شۆڕشی رۆژئاوا چاوی جیهانی کردەوە
ئاگری قامشلو گەریلای یەژا-ستار رایگەیاند، لەگەڵ دەستپێکردنی شۆڕشی رۆژئاوا چاوەکانی جیهان کرانەوە و لە بارەی خۆڕاگری گەنجانیش وتی:"دەبێت گەنجانی باشوری کوردستان روو لە خۆڕاگری بکەن."
ئاگری قامشلو گەریلای یەژا-ستار رایگەیاند، لەگەڵ دەستپێکردنی شۆڕشی رۆژئاوا چاوەکانی جیهان کرانەوە و لە بارەی خۆڕاگری گەنجانیش وتی:"دەبێت گەنجانی باشوری کوردستان روو لە خۆڕاگری بکەن."
ئاگری قامشلو گەریلای یەژا-ستار باسی لە کاریگەریەکانی شۆڕشی رۆژئاوا کرد و رایگەیاند، لەگەڵ دەستپێکردنی شۆڕشی رۆژئاوا چاوی هەموو کەسێک، ژنان، گەنجان، کۆمەڵگاکان و گشت جیهان کرایەوە. ئەم شۆڕشە کاریگەری لەسەر ئێمەش دروست دەکات، ئەو ملیتانانەی دەیانەوێت خاکی کوردستان ئازاد بکەن، گیانیان فیدا دەکەن. رێبەری ئاپۆش لەگەڵ ئەو گۆشەگیریەی بەسەریدا سەپێنراوە، بە رێگەی پارێزنامەکانیەوە رێگا بۆ گەورەکردنی شۆڕشی رۆژئاوا دەکاتەوە. ئەم راستیە کاریگەری لەسەر ئێمەش دروست کرد. راستیەکەی، شۆڕشی رۆژئاوا رووداوێکی ویژدانیە، مرۆڤ ناتوانێت چاو و گوێی لەسەر دابخات، ناتوانێت بێدەنگ بمێنێت."
قامشلو راشیگەیاند، چونکە وەکو ئەرکێک دەکەوێتە ئەستوی هەموو مرۆڤێک وتی:" من نەیکەم کێ دەیکات، ئێستا نەیکەم کەی بیکەم؟ ئەو کاریگەریەی شۆڕشی رۆژئاوا لەسەر ئێمە دروستی کرد، کاریگەریەکی هێندە سادە و ئاسان نیە. یەکەم جارە گەل لەم ئاستەدا بۆ پارستنی خۆی شەڕ دەکات، خۆی بەڕێوە دەبات. ئێمە ناڵێین با دەوڵەت بێت و بمانپارێزت و بەڕێوەمان بەرێت. ئەوەی دەشیپارێزێت خودی گەلە. منیش بەم مۆڕاڵ و بەم جۆش و خرۆشەوە، لە ساڵی ٢٠١٣دا بەشداریم کرد. بابەتێکی تر کە کاریگەری لەسەر من دروست کرد، پێشەنگایەتی ژنان بوو. لە ناو کۆمەڵگاکەماندا ژنان بە چاوێکی لاواز تەماشا دەکرێن، بەڵام شۆڕش ئەوەی ئاشکرا کرد کە ئەمە راست نیە. ژنان دەتوانن لەسەر هەموو رێبازێک بەشداری لە شۆڕشدا بکەن، دەتوانن شەڕ بکەن، بیپارێزن، دیپلۆماسی و سیاسەت بکەن. بەم هەست و پێشەنگیە، منیش هەستم بەو ئەرکە کرد کە دەکەوێتە ئەستۆم منیش."
'شۆڕش چاوەکانی ئێمەی کردەوە'
قامشلو راشیگەیاند، ساڵی ٢٠١٣ کاتێک بەشداری لە ریزەکانی تێکۆشانی ئازادیدا کردووە، لە چەندین خولی پەروەردەییدا بەشداری کردووە و وتی:"پەروەردە بۆ من بوو بە بنەمایەک. لەسەر ئەم بنەمایە، ماوەیەکی دوور و درێژ بەشداریم لە کاروباری گەنجاندا کرد. ئەم سەردەمە بۆ من وەکو سەردەمی فێرکاری و خوێندنگە بوو. لە راستی خۆم، راستی گەل و گەنجان تێگەیشتم. شۆڕش هەم لە رووی کۆمەڵایەتی و کەسایەت و رۆحی و دەروونیەوە، چاوی کردمەوە. هەستمان بە کەسایەتمان کرد. بە راستی پێشووتر هەڵخەلەتێنرابووین."
'راپەڕینی شێلادزێ رۆحی گەنجێتیە'
قامشلو لە بەردەوامی قسەکانیدا رایگەیاند، بێگومان باشوری کوردستان هەرێمێکە کە دەبێت بە باشی بنرخێنرێت و وتی:"ئێمە دەبینین کە دوژمن بە سیاسەتە تایبەتەکانی خۆی هێرشێکی زۆر دەکاتە سەر گەنجانی باشور. چونکە دوژمن ئەوە باش دەزانێت کە باشوری کوردستان خاوەنی تایبەتمەندی و بنەما کوردەواریەکانە. بۆیە گەورەترین هێرش دەکاتە سەر گەنجانی ئەو پارچەیەی کوردستان و دەیانەوێت سیاسەتی کاپیتالیزم لەوێ سەردەست بێت. بێجگە لەمە، بۆ ئەوەی گەنجانی باشوری کوردستان رۆڵیان نەبێت لە ئازادکردنی کوردستاندا، چیان لەدەست دێت دەیکەن. دەبێت گەنجانی باشوری کوردستان ئاگایان لەم راستیە هەبێت. دوژمن هێرش دەکاتە سەر حەفتانین و مەتینا، خاکمان داگیر دەکات، بەڵام گەنجان وەکو پێویست هەڵوێستیان نیە. راپەڕینی شێلادزێ رۆحی وڵاتپارێزی پیشانی هەموو گەنجانی باشوردا."
'دەبێت گەنجانی باشور روو لە جێگرەوەی سێیەم بکەن'
ئاگری قامشلو گەریلا یەژا-ستار ئاماژەی بەوە کرد کە سیاسەتی شەڕی تایبەت بە رێگای ژیانی تاکەکەسی و بە شێوازی جیاواز هەوڵ دەدات کاریگەری لە سەر گەنجانی باشور دروست بکات و وتی:"گەنجان هەڵدەخەڵەتێنرێن. لە باشور کاتێک گەنجان بێبەش دەبن و ناتوانن خانەوادەکانیان بەخێو بکەن، ئیدی دوژمن دوو رێگا دەخاتە بەردەمیان. یان دەبن بە پێشمەرگە و ئاسایش، یان دەڕۆن بۆ ئەوروپا. دەبێت گەنجانی باشور ئەوە بزانن کە جێگرەوەی سێیەمیش هەیە. ئەویش بەشداریکردنی ریزەکانی پەکەکە و تێکۆشانە بۆ پاراستنی خاکەکەیان. واتە رێگای خۆڕاگریە."
قامشلو لە کۆتایی قسەکانیدا وتی:" گەنجانی باشور نە دەبێت رابکەن، نە تەسلیم بن، بەڵکو دەبێت رێگای سێیەم واتە رێگای راپەڕین و خۆڕاگری و تێکۆشان بگرنەبەر."
ز.ش