ئاسایشی پارتی کادرێکی یەکێتی ڕفاند

ڕاگەیاندنی یەکێتی بڵاویکردوە، کە ئاسایشی پارتی کادرێکی یەکێتیان لە شیلادزێ ڕفاندوە.

لە هەواڵیکی بەپەلەدا ڕاگەیاندنی فەرمیی یەكیتیی نێشتمانیی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، کە ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) کادرێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان  (یەنەکە)، کە ئەندامی کۆمیتەى یەکێتی بووە لە شێلادزێ، رفاندووە.

 جاری یەکەم نییە پەدەکە بەم شێوە کادر و لاینگرانی یەکێتی و لایەنە سیاسیەکانی تر دەستگیر دەکات و هێرشیان دەکاتە سەر، ئەم شێوازە کردەوەیە لای پارتی دیموکراتی کوردستان بووەتە کلتورێک و جێاواز لە خۆی هێچ هێز و لایەنێکی تری پێ قەبووڵ نییە.

لە ٢٦ مانگی تەمووزی ئەمساڵ بە هەمان شێوە پارتی دیموکراتی کوردستان لە گوندی بێخمەی شارەدێ خەلیفان بۆسەی چەکداریی بۆ دەستەیەک لە گەریلاکانی هەپەگە دانا  و لەو ڕۆژەوە تا ئێستا چارەنوسی سێ گەریلای هەپەگە نادیارە.

جگە لەوانەش زیاتر لە مانگێک دەبێت ٣ ئەندامی نوێنەرایەتیی رۆژئاوای کوردستانی لە هەولێر دەستگیرکردووە و تا ئێستا ئامادە نییە ئازادیان بکات.

لەم هەفتەیەشدا ٣ ئەندامی رەژاکی دەستگیرکردووە و هەواڵێکی روون لەبارەی ژیان و چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە.

لە ماوەی ٢ ساڵی رابردووشدا چەندینجار بە کۆمەڵ هاووڵاتییانی کامپی مەخموری دەستگیرکردووە.

پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) ئەو شێوازەی لە رفاندن و دەستگیرکردوون کردووە بە کولتوری کاری سیاسیی، کە ئەوەش نیشانەى لاوازییی پێگەیەتی لە ناو خەڵکی کوردستاندا.

ژ.ت