لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ شەنگال لەلایەن چەتەکانی داعشەوە داگیرکرا و هەزاران ئێزدی کۆمەڵکوژ کران، هەزاران ژن و منداڵ لەلایەن داعشەوە بەدیل گیران. تا ئێستا چارەنووسی هەزاران ژن و منداڵی ئێزدی نادیارە. گەریلاکانی هەپەگە – یەژا ستار بە هاوبەشی لەگەڵ گەنجانی خۆبەخشی ئێزدی و شەرڤانانی یەپەگە و یەپەژە، لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ شەنگالیان لە دەستی چەتەکانی داعش ڕزگار کرد.
فەرماندەیی یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال (یەبەشە) بە بۆنەی هەشتەمین ساڵیادی ڕزگارکردنی شنگال بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیەندراوەکەی یەبەشە بەم شێوەیەیە:
"پێش هەموو شتێک بە خۆشەویستی و ڕێزەوە هەموو گیان فیدایانی شنگال بیر دەهێنینەوە و سەری ڕێز و نەوازش لە بەرامبەر هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادی دا ئەنەوێنین". ئێمە بەڵێنمان بە هەموو گیان فیدایانی ئەم وڵاتە داوە کە لەسەر ڕێگای ئەوان هەنگاو بنێین، تا دەگەین بە ئامانجەکەمان کە تاجدار کردنی نیشتیمانەکەمانە بە تاجی ئازادی.
٨ ساڵ پێش ئێستا بە دەستی چەتەکانی داعش و خیانەت کارانی پەدەکە لە شەنگال بە مەبەستی جینۆساید و لەناو بردنی گەلەکەمان هێرش کرایە سەر گەلی ئیزیدی. لە بەرامبەر ئەم جینۆسایدەدا گەلەکەمان بە ئیرادە و باوەری خۆیان بەو دەرفەتە کەمەی کە لەبەردەستیاندا بوو لە دژی ئەو هێزە درندەیە دا بەرخۆدانیان کرد. ئەم بەرخۆدانە بوو بە تێکۆشانێک کە ئامانجەکانی دوژمنی پوچەڵ کردەوە. بەتایبەت ئەو ڕەنج و فیداکاری و قارەمانێتی و ماندوونەناسییەی گەریلاکانی ئازادی و شەڕڤانانی یەپەگە-یەپەژە کە بۆ گەلەکەمان ئەنجامیان دا هەرگیز لەبیرناکڕێت. لە ڕۆژە هەرە سەختەکاندا بە پێشەنگایەتی مام زەکی، عەگید جڤیان، دڵشێر هەرەکۆل، چەکدار، مەمۆ و ڕوسیار، شۆڕش خینیز، سەید، بەرخۆدان، زەردەشت، شیلان، نوژیان، دژوار، ئازاد و دیندار خاوەندارییان لە بەرخۆدانی گەلەکەمان کرا. لەپێناو ڕزگار کردنی گەلەکەمان و خاکەکەمان بێ دوو دڵی، بێ ئەوەی کە ئامانجێکی تر بۆ خۆیان هەلبژێرن و بێ ئەوەی کە بیر لە بەرژەوەندی تاکەکەسی خۆیان بکەنەوە تا کۆتا هەناسە بێ کەموکۆری دڕێژەیان بە تێکۆشانی خۆیاندا. لەسەر ئەم بنەمایە بە ڕێز و خۆشەویستییەوە یادی هەموو قارەمانان و پێشەنگانی ڕێگای ئازادی دەکەینەوە، سەری ڕێز و نەوازش لە بارامبەر یادەوەرییەکانیان دائەدەنەوێنین. ئەوان بوون بە ناو و سومبولی بەرخۆدان و تێکۆشانی گەلەکەمان.
لە ڕابردووەوە بگرە تا هێرشەکانی داعش، کۆمەڵگای ئێمە هەمیشە ڕووبەروی جینۆساید، خاکەکەمان ڕووبەروی داگیرکاری، ئایین، ئیمان، پیرۆزی و کولتوورمان ڕووبەروی لەناوچوون بووە. کۆمەڵگاکەمانیان ئاوارە و دەربەدەر کرد، کۆمەڵکوژییان ئەنجامدا، کچ، منداڵ، ژن و گەنجەکانی ئێمەیان ڕفاند. گوند و شارەکانمان تاڵان کران، شوینەوارە پیڕۆزوکانیان لەناو برد. ویستیان هیچ شتێک بە ناوی کۆمەڵگای ئیزیدی لەسەر ئەم زەوییە نەمێنێت. ئەوان بە تێگەیشتن و بیرکردنەوەیەکی بەو شێوەیە هێرشیان کردە سەر کۆمەڵگاکەمان. بێگومان بەرخۆدان لە بەرامبەر ئەقلیەتێکی درندانەی بەم شێوەیە ئاسان نەبوو. لە ڕاستیدا هیچ دەرفەتێکی ژیان، تێکۆشان و بەرخۆدان نەمابوو.
بەتایبەت لە بەرامبەر ئەو کۆمەلکۆژییەی کە داعش لە ساڵی ٢٠١٤ لەسەر گەلەکەمان ئەنجامیدا، لە دۆخێکی وەها سەختدا ئێمە وەک کۆمەڵگای ئێزیدی بە پێشەنگایەتی سەید، بەرخۆدان، دژوار، زەردەشت، چەکۆ، ئاگرین، دیندار، بێریڤان و بەرفین، لەسەر یەک فکر و فەلسەفە خۆمان بەرێکخستن کرد و دەستمان کرد بە تێکۆشانی ئازادی. بە یەک ئامانج دەستمان بە شەڕی ئازادی کرد. ئێمە لەگەل گەریلاکانی ئازادی و شەڕڤانانی یەپەگە-یەپەژە، هەموو خەیالەکانی دوژمنمان تێکشکاند، ڕێگەمان بە دۆژمن نەدا کە بگات بە ئامانجەکانی.
لە سەرەتاوە تا ئێستا ئەم نرخ و دەستکەوتانە بە تێچوونێکی گەورە بەدەستکەوتوون. بستێکی ئەم خاکە دێرینە نییە خوێنی تێدا نەڕژابێت. بێگومان ئێمە لەگەڵ گەلی خۆڕاگرمان ئەم بەهایانە دەپارێزین. چونکە گیانفیداکانمان بەم شێوەیە ئەم بەها و تێکۆشانەیان بۆ ئێمە بەجێهێشتووە. وەسیەتیان ئەوەیە کە لەگەڵ گەلەکەمان درێژە بەو تێکۆشانە بەنرخە بدەین. بەو بۆنەوە ئەگەر توانیمان لەو هەلومەرجانەدا بەبێ دەرفەت خۆمان ڕێکخستن بکەین، لە ڕۆژی ئەمرۆدا بەسایەی تێکۆشانی گیانفیداکانمانەوە زۆر بەباشی دەتوانین خۆمان بەهێز و بەڕێکخستن بکەین. ئەگەر توانیمان لەسەر ئەم خاکە دوژمنی مرۆڤایەتی بخەینە چاڵەوە، دەتوانین ئەمڕۆ هەموو ئەم هێرشانە تێکبشکێنین، ئەگەر توانیمان لەنەبوونی دەرفەتدا دەرفەت بخوڵقێنین، ئەمڕۆ دەتوانین بە هاوپەیمانییەکی جوان شەڕ بکەین. چونکە ئەمڕۆ لە سایەی تێکۆشانی گیانفیدا قارەمانەکانمانەوە گەیشتوینەتە ئەم ئاستە. ئەمڕۆ خاوەنی هێزی پاراستنی دەستکەوتەکانمانین. هەروەها پێویستە گەلەکەمان لەسەر ئەم بنەمایە ئیرادەی خۆی بەهێز بکات، ئەو ڕۆژانە لەبیر نەکات و بۆ تۆڵەی هەموو گیانفیدانی تێکۆشان بکات. گیانفیداکانمان، کچان، منداڵان، دایکان، گەنجان، باوکان و باپیرانمان کە ئومێدیان پێ بەخشین، ئەمەیان لێمان دەوێت. هەروەها تێچووی هەرچی بێت با ببێت، بەرامبەر هەموو جۆره خیانەت وخۆفرۆشیەک، هەموو جۆره هێرش و گوشار، به ڕامبەر هەموو جۆره بیرکردنەوه و عەقڵیەتی جینۆساید خۆڕاگری دەکەین. ئەگەر لە ڕۆژی ئەمڕۆدا دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و مرۆڤکوژ بە عەقڵیەتی تۆڵەسەندنەوەی داعش جارێکی تر دەیەوێت خاکەکەمان داگیر بکات. لەسەر ئەو بنەمایە، بە شێوەیەکی بەرفراوانتر درێژە بە هێرشەکانی دەدات. جارێکی تر دەیانەوێت لە ڕێگەی خیانەت و خۆفرۆشیەوە کۆمەڵکوژییەکی نوێمان بەسەرد بێنن. لە ڕێگەی میت و شەریکەکانی لە ڕێگەی شەڕی تایبەتەوە هێرشی بێ ئەخلاقی ئەنجام دەدەن و بەردەوامن. بەوبۆنەوە هەموو ڕۆژێک سیاسەت، یاری و هاوپەیمانی جیاواز لەسەر کۆمەڵگاکەمان دروست دەکەن و دەیانەوێت بگەنە ئامانجیان. بەڵام وەک چۆن ئەم کۆمەڵگا دێرینە لە ساڵی ٢٠١٤دا لە بەرامبەری داگیرکاری و کۆمەڵکوژی ڕاپەڕی و بەرخۆدانی کرد، هەروەهایش ڕووبەڕووی داگیرکاری و کۆمەڵکوژی نوێ دەبێتەوە. لە هەمان کاتدا خاوەنداری لە نرخ، دەستکەوت و تێکۆشانی خۆی دەکات. بە هەمان شێوە بەڵێن بە گیانفیداکانمان و گەلەکەمان دەدەین، لەسەر هێڵی تێکۆشانی ئەم عەگیدانە لێپرسینەوە لە سیخوڕ و خیانەتکاران دەکەین،. ئەو کەسانەی دەبنە هاوپەیمان و کەرەستەی دەستی دوژمنان لەبەردەم ئەم گەلەدا لێپرسینەوەیان لێدەکرێت و حساب بۆ گەل و گیانفیداکانمان دەدەنەوە. بەڵێنەکەمان بۆ گەل و گیانفیداکانمان لەسەر ئەم بنەمایە دەبێت.
بە بەردەوامی دان بە ڕێبازی گیانفیداکانمان لە پێناو کۆمەڵگاکەمان کە ژیانی خۆیان بەخشی، ئێمە ئەم تێکۆشانە دەستبەجێ بە سەرکەوتن دەخەمڵێنین. لەسەر ئەم بنەمایە، یەکەمین گیانفیدا هەتا ئەوانەی کۆریدۆری مرۆڤایەتیان کردەوە، لە گیانفیداکانی ١١ مانگ کە شەو و ڕۆژ تێکۆشانێکی بێ وێنەیان لە گرنگترین گەڕەکەکانی شاردا داناو و هەتا دوا گیانفیداکانمان بە هەموو خۆشەویستی و ڕێزداریانەوە بەبیر دێنینەوە، لەئاستیان سەری ڕێز و حورموت دادەنوێنین. بە جێبەجێکردنی بەڵێنێکە داومانە بە دۆست و گەلەکەمان، ئێمە تێکۆشانی ئەوان کە پێمانیان سپاردووە دەیگەینینە سەرکەوتن. لەسەر ئەم بنەمایە ئێمە ئەمڕۆ لە ڕێبەر ئاپۆ، گیانفیداکانمان، بنەماڵەکانیان و گەلەکەمان و شەڕڤانانی یەپەگە-یەپەژە و گەریلاکانی ئازادی کوردستان دەکەین کە ئەمڕۆ لە چیا ئازادەکاندا داستانی قارەمانی و عەگیدی لە دژی داگیرکاری دەنووسن."