یەکەم سەرۆک کۆماری ئێران کۆچی دوایی کرد

ئەبو حەسەن بەنی سەدر یەکەم سەرۆک کۆماری ئێران لە دوای شۆڕش، لە تەمەنی 89 ساڵیدا لە نەخۆشخانەیەکی پاریس کۆچی دوایی کرد.

بەنی سەدر دوای ئەوەی لە ساڵانی سەرەتای شەڕی ئێران و عێراق لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە بە خیانەت تۆمەتبار کرا، پۆستەکەی بەجێ هێشت و لەو کاتەوە بە یەکێک لە سەرکردە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران لە تاراوگە دادەنرا.

دوای ئەوەی ئێرانی بەجێ هێشتبوو لە وڵاتی فەڕەنسا نیشتەجێ بوو بوو، بە یەکێک لە نەیارانی ئێستای ئێران دەناسرا، بەیانی ئەمڕۆ میدیاکانی ئێران هەواڵی کۆچی دواییان راگەیاند.

ف.ق