یەکێتی هێرشی تورکیای بۆ سەر سنووری قەرە هەنجیر لە باشووری کوردستان ئیدانەکرد

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (یەنەکە) لەبارەی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە ناوچەى چەمچەماڵ، کە شەهید و برینداری لێکەوە، بە بڵاوکردنەوەى راگەیاندراوێک ئیدانەى کرد.

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (یەنەکە) بۆردومانی دەوڵەتى تورک لە سنووری چەمچەماڵ، کە شەهید و برینداری لێکەوتەوە ئیدانە کرد و رایگەیاند، "ئەم  سنور بەزاندنە پێشهاتێكی خراپە كە ناوجەرگەو قوڵایی كوردستان و عیراقی گرتۆتەوە، بۆیە داوای دەستبەجێ راگرتنی  دەكەین".

ئێوارەی دوێنێ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکی دگیرکەر لە ناوچەى چەمچەماڵ هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبێلێک و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لەو هێرشەدا ژنێک شەهید ووە و ٢ کەسی تریش بریندار بوون.

راگەیاندراوەکەى مەکتەبی سیاسی یەنەکە

مەكتەبی سیاسی:بۆردومانی توركیا بۆ سنوری قەرەهەنجیر پێشهاتێكی خراپە

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئیدانەی بۆردوومانی فڕۆكەكانی سوپای توركیا بۆ سنوری قەرەهەنجیر لە نزیك شاری كەركوك دەكات كە قوربانی و زیانی لێكەوتۆتەوە.

ئەم  سنور بەزاندنە پێشهاتێكی خراپە كە ناوجەرگەو قوڵایی كوردستان و عیراقی گرتۆتەوە، بۆیە داوای دەستبەجێ راگرتنی  دەكەین،  چونكە هیچ پاساوێك نابێت ببێتە ھۆی سنور بەزاندن و زیان گەیاندن بەخەڵكی بێتاوان .

بەو بۆنەیەوە داوا لە حكومەتی ئیتحادی  دەكەین كە ئەركی دەستوری و نیشتمانی خۆی لەداكۆكیكردن لەخاكی عیراق بەكوردستانیشەوە راپەڕێنێ و لەڕێگەی كەناڵە دیبلۆماسیەكانەوە حكومەتی توركیا لەم پێشێلكارییە ئاگاداربكاتەوە.

ژ.ت