'ئێمە ٤٥ساڵە بۆ جڤاکێکی ئازاد تێکۆشان دەکەین'
لە کۆنسەی فەرماندەیی هەپەگە، پڵنگ مەلەتی، ڕایگەیاند پەکەکە ماوەی ٤٥ ساڵە بۆ جڤاکێکی ئازاد تێکۆشان دەکات و ئاماژەی بەوەدا کە لە ئەنجامی ئەم تێکۆشاندا گەلی هەرێمەکە چارەسەری لە پەکەکەدا دەبیننەوە.
لە کۆنسەی فەرماندەیی هەپەگە، پڵنگ مەلەتی، ڕایگەیاند پەکەکە ماوەی ٤٥ ساڵە بۆ جڤاکێکی ئازاد تێکۆشان دەکات و ئاماژەی بەوەدا کە لە ئەنجامی ئەم تێکۆشاندا گەلی هەرێمەکە چارەسەری لە پەکەکەدا دەبیننەوە.
پڵنگ مەلەتی، ئەندامی کۆنسەی فەرماندەیی هەپەگە، لەگەڵ ڕادیۆی دەنگ گەل قسەی کرد، سەرەتا ٤٦ ـەمین ساڵەی دامەزراندنی پەکەکەی پیرۆز کرد و ڕایگەیاند، پێویستە بە باشی لە سەردەمی دەستپێکردنی تێکۆشانی پەکەکە تێبگەین و وەبیری هێنایەوە کە پەکەکە لە سەردەمێکدا دامەزرا کە کێشەی گەورە لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوونی هەبوو و ڕایگەیاند پەکەکە ٤٥ ساڵە بۆ جڤاکێکی ئازاد تێکۆشان دەکات.
پڵنگ مەلەتی ڕایگەیاند لە سایەی تێکۆشانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شەهیدان، کەلتووری بەرخۆدان خوڵقا و ڕایگەیاند لە پێناو تێکۆشانێکە ٤٥ ساڵە بەردەوامە، بێگومان بەدیلێکی زۆر دراوە، پەکەکە بزووتنەوەیەکی ڕاپەڕینی کلاسیک نییە، لەسەر فەلسەفەیەک بنیات نراوە و بەو هۆیەوە بووەتە بزووتنەوەیەکی نێونەتەوەیی.
پڵنگ مەلەتی لە دریژەی قسەکانیدا باسی لەوەشکرد، هەر ساڵێکی پەکەکە مانای جیاوازی هەیە، ئەگەر بەرپرسیارانە لەناو ڕیزەکانی پەکەکەدا بجوڵیتەوە، لە فەلسەفەی پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆ نزیک ببیتەوە، ژیانت مانادار دەکات. لە شاخ، لە شارەکان، لە هەر شوێنێک دەبێت با ببێت، تۆ درێژە بە بزووتنەوەی پەکەکە دەدەیت و تێکۆشانەکەی بەڕێوە دەبەیت، بەم شێوەیە دەتوانن کێشەکانی ناو گۆڕەپانەکان چارەسەر بکەن، بێگومان ئەمە لە هێزی چارەسەری و ئیرادەی چارەسەری دەخوڵقێنێ، شۆڕشگێرێکی پەکەکە، کاتێک بە شێوەیەکی دروست بەشدار دەبێت، دەتوانێت هەموو کێشەکانی جیهان هەڵسەنگێنێت و ڕێبازێکی چارەسەرانەی بۆ بخوڵقێنێ، چونکە پەکەکە لە ڕوانگەی سەربازی، ئایدیۆلۆژی، سیاسی و ڕێکخستنیەوە تێگەیشتنێک دروست دەکات. ئەمەیە ڕاستی پەکەکە.
بزووتنەوەی پەکەکە بزووتنەوەیەکی مرۆییە. هەرکەس لایەنگری ئازادییە دەتوانێت بەشداری ئەم بزووتنەوەیە بیت. کاتێک دەچیتە ڕیزەکانی پەکەکەوە، لەوە تێدەگەیت کە ژیان لە نێو سیستەمدا چەندە بێمانا و بێ ئامانجە. بۆ خۆی پەکەکە مێژووی گەلی کوردی کە لە لێواری لەناوچووندا بوو گۆڕی. گەلی کوردی سەرلەنوێ ژیاندەوە و تێکۆشانێکی درێژخایەنی دەستپێکرد. پەکەکە شوێنێکی وایە کە بەرخۆدانی مەزن، دۆستایەتیی مەزن، شەهیدی مەزن تێدا ڕوویداوە. بۆ هەر شۆڕشگێڕێکی ئەم بزووتنەوەیە، ئەمە هەمووی کۆبوونەوەیەکی دروست کردووە. لەم پڕۆسەیەدا، وەک گەلی کورد و ئازادیخوازان، بێ ئەمان بەرخۆدان دەکەین. بە دڵنیاییەوە ئەم بەم بەرخۆدانە سەردەکەوین."