ئەمین گولەر کە لەسەدا ٩٠ی کەمئەندامە، بەشداری مانگرتن لە خواردن بوو

ئەمین گولەر زیندانیی کە لەسەدا ٩٠ی کەمئەندامە بەشداری مانگرتنی لە خواردن کرد کە بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد دەستی پێکردووە.

بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد، لە زیندانەکانی تورکیا و کوردستان مانگرتن لە خواردن دەستیپێکردووە. مانگرتنەکە لە پێنجەمین ڕۆژیدایە. چالاکییەکە لە ٢٧ی تشرینی دووەم لەلایەن زیندانیانی پەکەکە و پاژکەوە دەستیپێکردووە هەتا ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤ بەردەوام دەبێت.

لقی کۆمەڵەی یاساناسانی ئازادی لە شاری ڕحا سەردانی زیندانیانی زیندانە داخراوەکانی تیپی (ت) ژمارە یەک و دووی کرد و ڕاپۆرتێکیان سەبارەت بە کێشەکان و دۆخی ئەم دواییەی زیندانیان تۆمار کردووە.

لە ڕاپۆرتی کۆمەڵەی یاساناسان بۆ ئازادی ئاماژە بەوە کراوە کە ٣ زیندانی لە زیندانی تیپی (ت) ژمارەیەک لە زیندانیانی شاری ڕحا مانیان لە خواردن دەست پێکردووە و ئیدارەی بەندیخانە هەموو داواکارییەکانی زیندانیانی مانگرتن لە خواردن جێبەجێ ناکات.

لە ڕاپۆرتەکەدا ڕاگەیەندراوە کە نزیکەی 60 زیندانی سیاسی لە زیندانی تیپی (ت) ژمارە 2 لە شاری ڕحا ڕاگیراون، لە 27ی تشرینی دووەم للە ژوورێکی زیندانەکەدا مانگرتن لە خواردن دەستیپێکردووە و لە تیپی (ت) ژمارە 2یش لە هەر یەکێکیان 2 زیندانی بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ مانیان لە خواردن گرتبوو دەرکەوت کە زیندانیەکی کەمئەندامی لەسەدا ٩٠ بە ناوی ئەمین گولەر لەنێو گروپەکەدایە.

لە هەمان کاتدا دژی کردەوە نایاسایییەکانن

برای گولەر ئەحمەد گولەر سەبارەت بە پەیوەندییە تەلەفۆنییەی لەگەڵ براکەیدا، وەهای وت:"براکەم وتی کە بە مەبەستی هەڵگرتنی دەستبەجێ گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان و مۆسگەرکردنی ئازادی جەستەیی، دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە. هەروەها بۆ کۆتایی هێنان بە کردەوە نایاساییەکان لە زیندانەکان و نادادیی دەستی بە مانگرتن کردووە. چونکە براکەم دەستی بە مانگرتن کرد، ویستیان بیبەنە حوجرە. کاتێک دەبرێنە حوجرە و مانیان لە خواردن گرتووە، تەنها ئاو و خوێی تێدابوو لەناو حەجرەدا دەهێڵرانەوە. براکەم وتی ئەگەر بچمە ئەوێ، ئەگەری ئەوە هەیە تا ئەو کاتەی پرۆسەی ١٠ ڕۆژەکە تەواو ببێ لەوێ بمێنمەوە."