یەرەکە یادی ٥ گەریلای شەهیدی کردەوە
ناوەندی چاپەمەنی یەرەکە یادی ٢ گەریلای ژن کە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە شارباژێر شەهید بوون و ٣ گەریلا کە ١٥ی حوزەیران لە هەرێمی شاهۆ شەهید بوون کردەوە.
ناوەندی چاپەمەنی یەرەکە یادی ٢ گەریلای ژن کە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە شارباژێر شەهید بوون و ٣ گەریلا کە ١٥ی حوزەیران لە هەرێمی شاهۆ شەهید بوون کردەوە.
ناوەندی چاپەمەنی یەکینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) لەبارەی هێرشی فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١ کە شارباژێر کە ٢ گەریلای یەرەکە شەهید بوون، راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
"وەک دەزانرێت لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە گوندی ئاسۆسی سەر بە شارباژێر هێرشێکی ئاسمانی لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە ئەنجامدرا، لە هێرشەکەدا دوو ژنی هەڤاڵمان شەهید بوون. وەک دەزانرێت هەردوو هەڤاڵمان لە ئەرکی خۆیان دەگەڕانەوە، رووبەرووی هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بوونەوە و شەهید بوون. ناسنامەی هەڤاڵانمان بەم شێوەیەیە:
ناو و پاشناو: ماهیە ئاچک
نازناو: ئادا ئیمڕالی
شوێنی لەدایکبوون: ئەرجیش – وان
ناوی دایک و باوک: نوریە و زەئنەلعابدین
شوێن و مێژووی بەشداریکردن: ٢٠١٤ / ئەلەداخ
شوێن و مێژووی شەهادەت: ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١ / ئاسۆس
ئادا ئیمڕالی
هەڤاڵ ئادا لە باکوری کوردستان لە شاری وان لەدایکبوو، لە تەمەنی گەنجێتیدا بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد. بە هەڵوێست و بەشداری بەهێزی خۆی لە گەریلایەتیدا زوو پێشکەوت، وەک ژنێکی کورد لە بەرانبەر هەر جۆرە نزیکایەتیەکی سیستم خاوەنداری هەڵویستێکی بەهیز کرد، بە خۆش و مۆڕالێکی بەرزەوە بەشداری کرد و هەم لە تێکۆشانی خۆیدا لە بەرانبەر دواکەوتوویی، هەم تێکۆشان لەدژی دوژمنان خاوەن ئیرادەیەکی بەهێز بوو. بەو هۆیەوە تەمەنی گەنجێتی خۆی بە بەرپرسیاری و فیداکاری بەشداریەکی بەهێزی کرد. وەک گەریلایەکی ژنی کوردستان رووی لە رۆژهەڵاتی کوردستان کرد. بۆ بەجێگەیاندنی خەون و خەیاڵی هەڤاڵانی شەهید خۆی و متمانەبوون بە تێبەر ئاپۆ تێکۆشانی کرد. لە پێوانەی ژنی ئازاد و ژیانی ئازاددا خاوەنداری هەڵوێستێکی بەرچاو بوو.
ناو و پاشناو: رۆحا راجی
نازناو: ئەکین رۆژئاوا
شوێنی لەدایکبوون: حەسەکە
ناوی دایک و باوک: نەورۆز – عەبدوللا
شوێن و مێژووی بەشداری: ٢٠١٥ / دربێسیە
شوێن و مێژووی شەهادەت: ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١ / ئاسۆس
ئەکین رۆژئاوا
هەڤاڵ ئەکین لە شاری شۆرشگێری رۆژئاوا حەسەکە لەناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێزی لەدایبوو. لە تەمەنێکی بچووکدا تەڤگەری ئازادی ناسی و لەناو شۆرشدا گەورە بوو. لەوێ راستی کورد و راستی دوژمنی خۆی بە شێوەیەکی باش بینی، بە پێویستی زانی کە وەک ژن و گەنجێکی کورد بەرپرسیاری سەر شانی جێبەجێ بکات. لە قۆناغێکی بەم شێوەیەدا کە دوژمنی داگیرکەر لە بەرانبەر گەریلاکانی کوردستان هێرشێکی گشتی بەڕێوە دەبات کە گەریلاکانی ئازادی بۆ هەموو مرۆڤایەتی بوونەتە هیوایەک، بێدوودڵی رووی لە شوێن و واری ئازادی کرد. هەروەک چۆن ژنی کورد، ژنانی رۆژئاوا بۆ هەموو مرۆڤایەتی بوونە هیوایەک و سمبوڵی دوارۆژی ئازاد، هەڤاڵ ئەکینیش بریاریدا کە پێوانەکانی میلیتانی ئاپۆجیەتی بە شێوەیەکی بەهێز لە کەسایەتی خۆیدا و هەڤاڵانیدا دروست بکات و باش دەیزانی کە ل بەرانبەر دوژمنی داگیرکەر بە تەنها بەم شێوەیە دەتوانرێت بەرگری بکرێت.
تا رۆژی شەهیدبوونیان هەڤاڵ ئادا و هەڤاڵ ئەکین لەسەر بناغەی بنیاتنانی ژیانی ئازاد و هەبوونی شایەنی شەهیدە قاڕەمانەکان بە تەکیدی و بانگەشەوە تێکۆشانیان کرد و بۆ هەڤاڵانیان بوونە سەرچاوی هێز و مۆڕاڵ.
ئێمە وەک هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان جارێکی دیکە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی شەهیدانمان و هەموو گەلە وڵاتپارێزەکەمان دەکەین و بۆ بەجێگەیاندنی ئامانج، خەون و خەیاڵیان بەڵێنی بەرزکردنەوە تێکۆشان دەدەین.
لەبارەی شەهیدبوونی ٣ گەریلا کە لە شاهۆ شەهید بوون
بە تایبەتی ماوەیە، دەوڵەتی داگیرکەری ئێران بە رێگەی پیلانگێڕی و جاشەکانی هەوڵ دەداتم گورز لە هەڤاڵانمان بوەشێنێت. هەرچەندە هەڤاڵانمان زۆر هەوڵ دەدەن کە رووبەرووبوونەوە دروست نەبێت، بەڵام رووبەرووی پیلانگێڕی، بۆسە و هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەبنەوە. وەک دەزانرێت لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١دا لە گوندی سورەتووی شاهۆ، کاتێک هەڤاڵانمان لەسەر ئەرکی رێکخستنی خۆیان بوون، رووبەرووی هێرشێکی دوژمن هاتنەوە. دوژمن سەرەتا بە چەکی قۆڕس و تۆپ و دواتر لە رێگەی زۆر سەربازەوە هێرشی کرد. لەو کاتەدا لەنێوان هەڤاڵانمان و دوژمندا شەڕ روویدا. لە شەڕدا سێ هەڤاڵمان تاوەکو دوایی بە قاڕەمانی شەڕیان کرد و شەهید بوون. ناوی هەڤاڵانان کە شەهید بوون بەم شێوەیەیە:
شەهید شێرکۆ رۆژهەڵات
شەهید سیروان ئالانی
شەهید هێژا سنەیی
هەروەها لەبارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن زانیاری بەدەستنەهێنراوە.
یەکینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە کۆتایی راگەیەنراوکەیدا، وێرای ئەوەی باسی لە قاڕەمانێتی سێ گەریلاکەی و رۆڵیان لە تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا کردووە، هەروەها وتی، "ئێمە وەک هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی هەڤاڵ شێرکۆ، سیروان و هێژا و هەموو گەلی کورد دەکەین و بەڵێنی بەرزکردنەوەی تێکۆشان دەدەین."
ف.ق