ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕی گەریلا لە چیای ئامێدیی: ٤٩ داگیرکەر سزا دراون
هەپەگە ڕایگەیاند، لە چالاکییەکانی گەریلا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئامێدی لانیکەم ٤٩ داگیرکەر سزا دراون.
هەپەگە ڕایگەیاند، لە چالاکییەکانی گەریلا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئامێدی لانیکەم ٤٩ داگیرکەر سزا دراون.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بەبۆنەی ٤٥هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە، هێزەکانی گەریلا چالاکییەکی شۆڕشگێڕییان ئەنجامداوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە دڵسۆزییەکی گەورە بۆ ڕێبەر ئاپۆ، لەسەر ڕێبازی شەهیدان و بە ڕۆحی سەرکەوتنی عەگید و زیلانەکان، پێشوازی لە ٤٥هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە دەکەن. گەریلا دەنگ و داستانی ٤٥ ساڵ تێکۆشانە لە دژی داگیرکەری و بە ڕۆحێکی فیدایی و بەبێ پچران دڕێژە بە تێکۆشان دەدات. هێزەکانمان بە ئۆپەراسیۆنێکی شۆڕشگێڕی دەستیان بە ٤٦هەمین ساڵی تێکۆشانی خۆیان کرد، لە ٢٠ی تشرینی دووەم گۆرزێکی گەورەیان لە سوپای تورکی داگیرکەر داوە. ئەم ئۆپەراسیۆنە شۆرشگێڕییە بۆ سڵاوکردن لە هەڵمەتی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ و دەستپێکی ٤٦هەمین ساڵی تێکۆشانی پەکەکە ئەنجامدرا".
"هێزەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئامێدی لە ٢٠ ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٧:٢٠ ئۆپراسیۆنێکی شۆڕشگێڕانەی بەرفراوانیان ئەنجامدا. لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا لە چیای شەهید جەسور، شەهید جەمرە و چیای شەهید پیردۆغان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئامێدی، گورز لە هێزەکانی داگیرکەر وەشێنرا. ئەم ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕییە لە سێ دەڤەری جیاواز بە چەندین باڵی ئۆپەراسیۆنی، بە تاکتیکی جیاواز و لە یەک کاتدا ئەنجامدرا. گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە ئازایەتییەکی بەرز و ڕۆحی فیداکارانی ئاپۆیی ڕۆژهات زیلان و ئەرداڵ شاهینەکان هەڵیانکوتایە سەر دوژمن و گورزێکیان کوشندەیان لێدان. لەم ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕییەدا ٤٩ داگیرکەر سزا دراون. هەروەها 21 خێمە و 12 سەنگەر تێکدران. هەڤاڵەکانمان کە پێشەنگایەتی باڵەکانی ئۆپەراسیۆنیان دەکرد، جوان و ئەندۆک، فیداکارانە شەڕیان کرد و شەهید بوون.
دەربارەی ئۆپەراسیۆن دژی داگیرکەران لە شەهید جەسور؛
باڵەکانی ئۆپەراسیۆن لەم شوێنەدا خۆیان خزاندە ناو داگیرکەران و بە تاکتیکی هێرشبردن لە دوژمنیان دا. هێزەکانمان بە چەکی تاکەکەسی و نیمچە ئۆتۆماتیکی هێرشیان کردە سەر داگیرکەران و ٣ سەنگەر و ٨ خێمەیان تێکدا و ٩ داگیرکەریان سزادا. داگیرکەران لە شەهید جەسور دوای گورزی هێزەکانمان، دەستبەرداری سەنگەرەکانیان بوون و هەڵهاتن.هەروەها بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک و چەکی قورس هێرشکرایە سەر باقی داگیرکەران و ٢ سەنگەر تێکدران. هاوڕێمان جوان کە فەرماندەیی ئەم باڵە هێرشبەرەی ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکە بوو، بە ورەیەکی بەرز و ڕۆحی فیداکارییەوە هەڵیکوتایە سەر دوژمن و شەڕی کرد و شەهید بوو.
ئۆپەراسیۆن دژی داگیرکەران لە شەهید جەمرە؛
باڵی یەکەم و دووەمی ئۆپەراسیۆنەکە خۆیان خزاندە ناو داگیرکەران و بە تاکتیکی هێرشبردن لێیان دان. باڵی دووەم بە چەکی تاکەکەسی و نیمچە ئۆتۆماتیکی لە خێمەکانی داگیرکەرانیان دا. هێزەکانمان چوونە ناو خێمە و سەنگەرەکانی داگیرکەران و لەوێ ٢٥ داگیرکەریان سزادا، ٨ خێمە و ٥ سەنگەریان تێکدا. هەروەها گورزیان لە ٥ خێمە وەشاند. هەڤاڵمان ئەندۆک کە فەرماندەیی ئەم باڵە هێرشبەرەی ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکە بوو، بە ورەی بەرز و ڕۆحی فیداکارییەوە هەڵیکوتایە سەر دوژمن و شەڕی کرد و شەهید بوو.
ئۆپەراسیۆن دژی داگیرکەران لە شەهید پیردۆغان؛
لە شەهید پیردۆغان، هێزەکانمان لە سێ باڵەوە هەڵیانکوتایە سەر داگیرکەران و بە تاکتیکی هێرشبردن لێیان دان. باڵی یەکەمی هێرشەکە لە نزیکەوە هێرشی کردە سەر داگیرکەران کە خۆیان لە گۆڕەپانەکدا شاردبووەوە. بە چەکی تاکەکەسی و بۆمبی دەستی هێرشیان کردە سەر داگیرکەران، ٤ داگیرکەر سزادران و ٢ سەنگەر تێکدران. هەروەها باڵی دووەم و سێیەمی هێرشەکە بە بۆمبی دەستی و چەکی تاکەکەسی لە نزیکەوە هێرشیان کردە سەر داگیرکەران. لە شەڕێکی سەختدا کە ٢٠ خولەکی خایاند، ١١ داگیرکەر سزادران و داگیرکەران ناچاربوون تا ئاستێک پاشەکشە بکەن.
هاوکات لە گۆڕەپانی کۆماندۆ و گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی هەکاری بە چەکی قورس هێرشکرایە سەر داگیرکەران".