'ئێران چیتر وەک پێشتر نابێت'-٢
نابێت مرۆڤ داینامیکی مێژوویی و کۆمەڵگای ئێران لە روانگەی خۆیەوە هەڵبسەنگێنێت. کۆمەڵگای ئێران لە دەسەڵاتی ئێستا رازی نییە، بەڵام ڤێرژنێکی هاوشێوەی دەسەڵاتی بەر لە ١٩٨٠شی ناوێت.
نابێت مرۆڤ داینامیکی مێژوویی و کۆمەڵگای ئێران لە روانگەی خۆیەوە هەڵبسەنگێنێت. کۆمەڵگای ئێران لە دەسەڵاتی ئێستا رازی نییە، بەڵام ڤێرژنێکی هاوشێوەی دەسەڵاتی بەر لە ١٩٨٠شی ناوێت.
هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆدار فوئاد بێریتان لە بەشی دووەم وتارەکەیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کە تیایدا هەڵسەنگاندنی بۆ سەرهەڵدانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کردووە، سەرنجی راکێشاوە بۆ سەر رێگە و رێبازەکانی چارەسەری.
فوئاد بێریتان باسی لەوەکردووە کە ئێران ئیتر وەک ئێرانی پێشوو نابێت و وتی، "بەڵام نابێتە ئەو ئێرانەی کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپی چاوەڕێی بوون. هەروەها دەتوانرێت بوترێت کە راستیەکی بەو جۆرەی ئێران دێتە کایەوە کە بە دڵی ئەوروپا و ئەمریکا نابێت. لەبەر ئەوەی وەستانەوە لە دژی ئیمپرالیزم، ئەمریکاپەرستی یاخود وەستانەوە بەرامبەر بە جیهانی دەرەوە وەک لە نمونەکانی عێراق و ئێراندا بینران، ئیتر بەو رژێمە دیکتاتۆر و چەوسێنەرانە ناکرێت. لەبەر ئەوەی پاڵپشتی و هێز لەگەلەوە وەرناگرن، پێگەی ئەوان لەبەرامبەر دەرەوەش لاوازە".
فوئاد بێریتان ئاماژەی بەوەکرد، کە ئەوەی ئەمریکا دەیەوێت لە رووی ئابوورییەوە گۆڕانکارییەکی لیبڕاڵ و هاوکارییە و دەستنیشانی کرد کە لە ئێران لە سەروو گۆڕانکارییەکی بەو جۆرەوە ئێرانێک کە لە رووی دیموکراتیکبوونەوە تا ئاستێک هەنگاوی ناوە، پێکدێت.
لە درێژەی وتارکەیدا وتراوە، "ئۆپۆزسیۆنی ئێستا بێگومان نایەوێت لەگەڵ جیهانی دەرەوەدا بکەوێتە ناو شەڕەوە. بیر لە شەڕێکی توند ناکاتەوە، بەڵام مامەڵەیەکی بەو جۆرەشی نیە کە ببێتە هاوکاری دەوڵەتانی رۆژئاوا، لەگەڵ ئەواندا یەک بگرێت و بەهاکانیان پەسەند بکات. ئەو بەرهەڵستکارانەی لە ئەمریکا و ئەوروپا نیشتەجێن، ناتوانن وەڵامدەری پێداویستییەکانی گەل بن، ناتوانن دیموکراتیکبوون و ئازادی دەستەبەر بکەن.
با ئەوەش بڵێین، داواکاری گەل بۆ دیموکراتیکبوون و نەرمبوون بە شێوەی رووخاندنی رژێمی ئیسلامی نابێت. بۆ کۆمەڵگایەکی یەکسان لە رووی ئابوری و کۆمەڵایەتیەوە، بەرفراوانبوونی گۆڕەپانە دیموکراتیکەکان و ئازادی بە گوێرەی هەلومەرجی خۆبەڕێوەبەری ئێران، بە گوێرەی کولتور و مێژوو پێکدێت. لە سەرهەڵدانی ئێراندا ئەوەمان بە شێوەیەکی روون وبەرچاو بینی".
سەبارەت بە هەڵوێستی دەسەڵاتداری لە ئێرانیش فوئاد بێریتان وتی، "رژێمی ئێران بە هەڵوێستێکی توندوتیژانە ناتوانێت خۆی لەم قۆناغە رزگار بکات. کۆمەڵگای ئێران کۆمەڵگایەکی بەو جۆرە نییە کە رێگە بە توندوتیژی بدات. بێگومان جموجۆڵ وەک سەرەتا بەردەوام و زۆر نییە. خۆپیشاندانەکان کەمبوونەوە، بەڵام ئەوە بە واتای ئەوە نییە کە بەرهەڵستی بەرامبەر بەم رژێمە لاواز بووە. ئەو دۆخە هەندێک پەیوەندی بە کاراکتەری کۆمەڵگای ئێرانەوە هەیە".
دەرفەتەکانی ئازادی گەلی کورد
هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆدار ئاماژەی بەوەکرد کە هێزە دیموکراتیکەکان سود لەم قۆناغە وەردەگرن و رایگەیاند، "ئەگەر لەم قۆناغەدا تێکۆشان بەرەوپێش بچێت، دەرفەتەکانی دیموکراتیکبوونی ئێران و ئازادی گەلی کورد دەخوڵقێن. دەبێت قۆستنەوە و سودوەرگرتن لەم قۆناغە بەو جۆرە نەبێت کە ئەمریکا و دەوڵەتانی رۆژئاوایی بڵێن لە ئێران ناکۆکی هاتووەتە ئاراوە و ئێمەش هاوکارەکانمان دەخەینە ناو جموجۆڵەوە، لەم دۆخە دژوارەدا هەڵبکوتنە سەر ئێران و رژێمێکی سەر بەخۆیان دروست بکەن. نابێت کەس ببێتە ئامرازێک بۆ ئەو سیاسەتانە. لەم پرۆسەیەدا نیشانەی ئەوەش دەبینرێت، کە ویلایەتە یەکگرتووەکان و دەوڵەتە ڕۆژئاوا دەیانەوێت بەچاویلکەی خۆیان سەیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەن و هاوکارەکانیان بخەنە جوڵە، لە ئێران سیاسەت بەپێی بەرژەوەندی خۆیان و هاوبەشەکانی وەک جاران بەڕێوەببەن، بەڵام ئەو چاوەڕوانیانە ڕاستەقینە نین و ناتوانرێت جێبەجێ بکرێن. ئەوانەی خۆیان دەخەنە ژێر ئەو کاریگەریانە و سیاسەتی خۆیان بەپێی ئەوە بەڕێوەدەبەن بە ناچار لە ئێران شکست دەهێنن. کۆمەڵگای ئێران لە ڕژێمی ئێستا ڕازی نییە، بەڵام نوسخە و ڤێرژنی ڕژێمی پێش ساڵانی هەشتاکانیشی ناوێت.
بە ناوی کۆدار و پەژاکەوە دەڵێین، نابێت مرۆڤ بە چاوی دەوڵەتانی ڕۆژئاواوە سەیری ڕووداوەکانی ئێران بکات، بۆ ئەوەش دەبێت مرۆڤ دەست لەو ڕێبازانە هەڵبگرێت، کە بە پێی وتەی دەوڵەتانی ڕۆژئاوا و ئەمریکا چاوەڕێی پرۆسەیەکی دیموکراتیزەکردن و دروستکردنی ئێرانێکی دێموکراتیک بن و لە چوارچێوەی وتەی ڕۆژئاواییەکان دا چاوەڕێ بن. ئێران وەک ئەو پێوەر و پڕۆسانە، کە ڕۆژئاوا پێشبینیی دەکات دیموکراتیزە نابێت. ئەوان دەیانەوێت ئێران بە تەواوی ببێت بە هاوکاریان و لە ڕووی ئابوورییەوە بە تەواوی لیبراڵ بێت. حەز و مەیلی کۆمەڵگە لە ئێران، کە بەرامبەر بە ڕۆژئاوا و ئەوروپا هاوکاری نەکات، خۆی لە هاوکاری دوور دەخاتەوە. دەبێت ئەوە ببینرێت. هەر خۆی هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتانی ڕۆژئاوا و سەرسامبون پێیان، حەز و ڕەوتێکی باش نییە، بۆیە دەبێت خۆ دورگرتن لە وڵاتانی ڕۆژئاوا وەک شتێکی نەرێنی و خراپ لێکنەدرێتەوە. ئەگەر ئۆپۆزیسیۆنی کۆمەڵایەتیش لە ئێران لە ئاستی وەڵامدانەوەی چاوەڕوانییەکانی گەل دا نەبێت، ئەوە دەبینرێت، کە لە ئاستی شۆڕشدا هەنگاوی دێموکراسی دەوێت و لەو بڕوایەدا نییە ئەوە لەسەر بنەمای هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتانی ڕۆژئاوایی ئەنجام بدات.
ئێرانی دیموکراتیک، کوردستانی خۆبەڕێوەبەر، یان فیدراڵی
کۆدار و پەژاک بۆ چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد لە ناو پرۆسەی دیموکراتیزەکردنی ئێراندان. بەڵام لەبەر ئەوەی هێزە کۆمەڵایەتیە ئۆپۆزسیۆنەکان لە ئێران ئێستا تا ڕادەیەک چالاکترن، چوارچێوەی سیاسی لەسەر بنەمای گۆڕانی دێموکراسی لە ئێران دادەنێن و بە چارەسەرێکی کۆمەڵایەتی سیاسی و دیموکراتیک دەتوانن ئەنجام بەدەست بهێنن. هەروەها دەبێت ئێمە خاوەنی سیاسەتێک لە شێوەی ئێرانێکی دێموکراتیک، کوردستانێکی خۆبەڕێوەبەر، یان فیدراڵدا بین. بێگومان پرۆسەی دیموکراتیزەکردنی ئێران دەرفەتێکی گرنگ بۆ ئازادیی گەلی کورد دەڕەخسێنێت، بۆیە کۆدار لەگەڵ کۆمەڵگە و ئۆپۆزسیۆنی ئێران لە پەیوەندیدایە".
فوئاد بێریتان هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوبەری کۆدار ڕایگەیاند، دیموکراتیزەکردن لە ئێران و تێکۆشانی ئازادی لە هەلومەرجی ئێراندا بەڕێوەدەچێت و پێکدێت و وتی: ؛پێویستە ئەمە ببینرێت و بەو پێیەش، وتەکان، سیاسەت و ئوسلوب و شێوازێکی نوێ بئافرێنرێت و بەو شێوەیە تێکۆشانی دیموکراتیک بەرەو پێش ببرێت. تێکۆشان بەبێ پاراستنی ڕەوا، بەو مانایە دێت، کە تۆ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرخ بەدەیتە دەستی گورگ. لە جیاتی ئەوەی تێکۆشان لەگەڵ گەریلا، بە لێدان، دابەشکردن و بڕینی خاک بەڕێوەببرێت، پێویستە خەبات لە ناو شەرت و مەرجەکانی هەبوونی هێزی پاراستنی ڕەوا و بە بەهێزکردنی ڕێکخستنی دیموکراتیک، لەسەر بنەمای تێکۆشانی دیموکراسی بە یەکگرتوویی لەگەڵ گەلانی ئێران بە ئامانجی ئێرانی دیموکراتیک، کوردستانی خۆبەڕێوەبەر یان دیموکراتیک، تێکۆشان بەڕێوەببرێت".
هـ.ب / ژ.ت