ئێشکگریی بنەماڵەی شەنیاشار لە پێشانگای کتێب بەردەوام بوو

بنەماڵەی شەنیاشار لە پێنجەم پێشانگای کتێبی رحا درێژەیان بە ئێشکگری خۆیان دا.

لەناوچەی پرسوسی رحا لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا پاسەوانان و کەسوکاری پەلەمانتاری ئاکەپە ئیبراهیم خەلیل یەڵدز هاوژین و دوو کوڕی ئەمینە شەنیاشاریان کوشت. ئەمینە شەنیاشار لەگەڵ فەریدی کوڕی کە لەو هێرشەدا بریندارببوو لە ٩ی ئاداری ٢٠٢١ەوە لەبەردەم دادگای رحا دەستیان بە ئێشکگریی دادپەروەری کردبوو. ئێشکگریی بنەماڵەکە لە رۆژی ٦٤١ەمیندا بەردەوامە. بنەماڵەکە ئێشکگرییەکەیان لە پێنجەم پێشانگای کتێبی رحا درێژە پێدا.

عەلی ئۆروچ لەسەر چیرۆکی بنەماڵەکە کتێبێکی بەناوی 'دادپەروەری' نوسیبوو. پلاکاردی 'دادپەروەری بۆ بنەماڵەی شەنیاشار' لەسەر ستاندی کتێبەکان دانرابوو. فەرید شەنیاشار لەوێ قسەی کرد و وتی، "لەبەر ئەوەی پەرلەمانتارێکی پارتی دەسەڵاتدار ئەو کۆمەڵکوژیەی کردووە، دادگاییەکی دادپەروەرانە ئەنجام نەدرا. ٢ ساڵە دادپەروەری ناچەسپێنرێت، ئێمە داوای دادپەروەری دەکەین. ئەمڕۆش ئێمە بە کتێبی 'دادپەروەری' لە پێشانگای کتێبی رحاین. ئێمە لە هەموو شوێنێک باس لە نادادپەروەری دەکەین".

هـ . ب