ئێشکگریی ئازادی لە مەخمور بەردەوامە
ئێشکگریی ئازادی بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی مەخمور، بەردەوامە.
ئێشکگریی ئازادی بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی مەخمور، بەردەوامە.
بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی مەخمور چالاکیی ئێشکگری بەردەوامە. هەر ٥ ڕۆژ جارێک چالاکوانانی نوێ ئێشکگریی ئازادی بەڕێوەدەبەن.
لە چالاکییەکەدا سینڤزیۆن پیشان دەدرێت و ڕوانگەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەخوێنرێتەوە، گۆڕانی دەگوترێت و گفتوگۆ لەسەر قۆناغەکە دەکرێت.
چالاکوانان پەیوەست بە چالاکییەکە بۆ ڕۆژنیوز قسەیان کرد.
چالاکوان، لەیلا هیلالی تیشکی خستەسەر گۆشەگیری توندکراوی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، دووپاتی کردەوە دژی گۆشەگیری لێرە کۆبوونەتەوە و هەرچی لەدەستیان بێت دەیکەن.
بانگەوازی لە هەموو ژنان کرد، خاوەندارێتی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بکەن، گوتی: "کاتی هاتووە دژی گۆشەگیری و خیانەت و داگیرکاری هەستینە سەر پێ. بانگەواز لە ژنانی جیهان و بەتایبەت ژنانی کورد دەکەم خاوەندارێتی لە ڕەنج و خەباتی ڕێبەرێتی بۆ ژنان بکەن".
چالاکوان کامیران میژینی، ڕایگەیاند بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە چالاکیدا دەبن، دووپاتی کردەوە، هەمووان لە گشت ڕەگەز و تەمەنێک سەردانی چالاکییەکە دەکەن، دووپاتی کردەوە، تا بەدیهاتنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان درێژە بە چالاکییەکەیان دەدەن.