ئێشکگریی ئازادی مەخمور لەگەڵ کۆمەڵەی ٣٠ هەمین بەردەوامە

ئێشکگریی ئازادی لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور بۆ شکاندنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە، کۆمەڵەی ٣٠ هەمین ئێشکگرییەکەیان گرتەدەست.

ئێشکگریی ئازادی لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) کە ٢٠ ی تەمموز بۆ شکاندنی گۆشەگیری دەستی پێ کرد، لە ڕۆژی ١٤٣ هەم لەگەڵ کۆمەڵەی ٣٠ هەمین بەردەوامە.

مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستی پێ کرد.

"ڕێبەر ئاپۆ هێڵی سوورە"

لەسەر ناوی کۆمەڵەی ٢٩ هەمین، قیمەت نەرەخی قسەی کرد. گوتی: "وەک ژنانی کورد خاوەندارێتی لە ڕێبەرمان دەکەین، ڕێبەرمان هێڵی سوری ئێمەیە. وەک دامەزراوەی وەقفی ژنانی مەخمور، چالاکییەکەمان دەکەینە دیاری بۆ ڕێبەر ئاپۆ و هەموو زیندانی ئازادی. تا ئازادی ڕێبەرمان دەست لە تێکۆشان هەڵناگرین. ژنان هەڵوێستی خۆیان دیاری دەکەن و تێکۆشانی زیاتر دەکەن. تەنها ڕێبەر ئاپۆ دەتوانێت کێشەکانی ژنان چارەسەر بکات. وەک ژنان هەردەم لەدەوری ڕێبەر ئاپۆ دەبینە بازنەیەک لە ئاگر. هیوای سەرکەوتن بۆ کۆمەڵەی نوێ دەخوازین".

پاشان بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی بەرخۆدانی ئیمراڵی" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ"، ئێشکگریی ئازادی ڕادەستی کۆمەڵەی ٣٠ هەمینی ژنانی گەنج کرا.