ئۆتۆمبێڵێکی بۆمبڕێژکراو خۆی بە هێزەکانی ئاسایشی ئێزیدخاندا تەقاندەوە
لەناوەی شەنگال ئۆتۆمبێڵێک خۆی بەهێزەكانی ئاسایشی ئێزیدخاندا تەقاندەوە و لەئەنجامدا چوار كەس بریندار بوون.
لەناوەی شەنگال ئۆتۆمبێڵێک خۆی بەهێزەكانی ئاسایشی ئێزیدخاندا تەقاندەوە و لەئەنجامدا چوار كەس بریندار بوون.
كەمێك پێش ئێستا لەشەنگال ئۆتۆمبێڵێک لەسەر رێگەی سەرەكی شەنگاڵ خۆی بەهێزەكانی ئاسایشی ئێزیدخاندا تەقاندەوە. بەگوێرەی زانیاریەكان لەنیوەڕۆەوە ئۆتۆمبێڵەکە لەنێو شاری شەنگاڵدا دەسوڕێتەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی هێزە ئەمنیەكانی عێراق ئەركی خۆیان جێبەجێ ناكەن، هێزەكانی ئاسایشی ئێزیدخان بەمەبەستی پاراستنی گیانی هاوڵاتیان دەكەونە دوای ئۆتۆمبێڵەکە، بەڵام كاتێك هێزەكانی ئاسایش نزیكی دەبنەوە، ئۆتۆتمبێڵەکە دەتەقێندرێتەوە و لەئەنجامدا دوو ئەندامی هێزەكانی ئاسایشی ئێزیدخان كەلەئەركدا بوون، بریندار دەبن، هاوكات هەر بەگوێرەی زانیاریەكان، دوو هاوڵاتی دیكە بەهۆی نزیكبوون لەرووداوەكە بریندار بوون.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكان، دوو لەبرینداران رەوانەی نەخۆشخانەی موسل كراون و دوو برینداری دیكەش لەنەخۆشخانەی شەنگال چارەسەریان بۆ دەکرێت.
ف.ق