ئەو ناوچەیە، کە سوپای فاشیستی تورک تیایدا گیری کردووە!

تەختی قارەمانی لە چیاکانی زاپ بۆ سوپای داگیرکەر بوو بە چەقینی ئەو سوپایە و ئەو سوپا داگیرکەرە تیایدا گیری خواردووە.

ئەگەر لە شەڕدا بەپێی ئەو ژمارانە، کە قسەیان لەسەر دەکرێت، ئەوا لەو وڵاتەدا ڕەوشت و موراڵ لەلایەن دەوڵەتەوە لە ناوبراوە. ژمارەیەکی زۆر لە سەربازانی تورک کوژراون و لە فاشیزمی ئەردۆغاندا تەنها وەک ژمارەیەک ناویان دەبرێت. ئەم دۆخە ئاماژە بە دۆخی چەتەکان و سەربازانی داگیرکەر لە چیاکان دا دەکات. هاوکات شکستی سوپای فاشیست ئاشکرا دەکات.

سوپایەک، کە بە 'خۆشەویستی گەل، وڵات' وڵاتێکی تر داگیر دەکات، ئێستا لە ڕێگەی پارە، بەرژەوەندییە ئابوورییەکان، ئەرک، پێدانی ماڵ و موڵک سەربازەکان دەنێرێتە بەرەکانی جەنگ. دەوڵەتی تورک بە شێوەیەکی زۆر قورسایی خستووەتە سەر چەتە پرۆفیشناڵەکان، بکوژەکان، بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکان، ئەو کوردانەی، کە لە ڕاستی گەلەکەیان دوور کەوتونەتەوە و یەکەی تایبەتەکان. ئەوانە ئامادە دەکات و دەیانێرێت بۆ چیاکانی کوردستان. چیاکانی زاپ ئەو شوێنەیە، کە سوپای تورکی بۆ هاتووە، بەڵام تیایدا گیری خواردووە. سوپای تورک لە ناو خەلافەتدا، وایدەزانی، کە لە تەختی قارەمانی دا، لە زاگرۆسەکاندا، لە چیاکانی کوردستاندا بە زیندویی دەمێنێتەوە و بە ئاسانی دەتوانێت جموجوڵ بکات، بەڵام ئەم شوێنە بۆ ئەوان بووەتە جێگایەک، کە تیایدا چەقیون و گیریان تیادا کردووە.

لە ساڵانی ڕابردوودا زۆربەی ئەو سەربازە تورکانە، کە کوژران دەبرانەوە بۆ ئەو شارەی، کە تێیدا لەدایک بوون و بە ڕێکخستنی مەراسیمێکی گەورە و بە فەلسەفی "قارەمانی" گەنجانی نوێیان بۆ مردن ئامادە دەکرد و ئاڵایان بەو ئاڵایەی پێشوویانەوە هەڵدەواسی، بەڵام ئێستا هەر سەربازێک، کە دەکوژرێت دەڵێن، بە ڕووداو، یان بە هەڵە مردووە. تەرمەکانیان لە ناو تورەکە و کێسێک دا لە سەر بەردەڵان و سەر بەردە بەرزەکانەوە فڕێ دەدەنە خوارەوە، لەو گۆڕانەدا، کە پێشتر ئامادە کراون دەکرێن بە ژێر گڵەوە، یان ئەوەتا لە ناوەڕاستی گۆڕەپانەکانی جەنگدا بە جێیان دەهێڵن.

سوپای فاشیستی ئەردۆغان لە بریی تاکتیک، بوێری و هونەری سەربازی دەستی بە شەڕی تەکنەلۆژی کردووە. وتەکانی وەک 'باشترین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانمان، چاودێریکردنی سەرکەوتوومان، فڕۆکەی ئێف-١٥ و ئێف-١٦مان، چەکە پێشکەوتووەکانمان، کە لە ئەمریکاوە بە دەستمان گەیشتوون، چەک و ماددەی کیمیایی، کە لە ڕووسیاوە بەدەستمان گەیشتووە، بە پشتیوانی دەوڵەتانی بیانی، بە پشتیوانی ناتۆ' هەمیشە دەڵێنەوە و دووبارەی دەکەنەوە.

سەربازانی سوپای داگیرکەر، کە دەیانوت، 'سەربازی خۆبەخشییە' ئێستا لە هەموو ساتێکی شەڕدا جنێو بە دەوڵەت و سوپا و سەرکردەکانی دەوڵەت دەدەن. بووە بە سوپایەک، کە دەستی لە لێهاتوویی و لۆژیکی سەربازی بەرداوە و تەنیا لە ڕێگەی شەڕی دەروونییەوە شەڕی تایبەت دژ بە گەریلا دەکات.

ئەو وێنانە، کە لەسەر ئەو گۆڕانە، کە پێشووەختە هەڵکەندراون و لە میدیای دیجیتاڵدا بڵاوکراونەتەوە، نیشانەی کۆنکرێتی و بەرچاوی ئەم تایبەتمەندییەن، کە دەمانەوێت سەرنجی بۆ ڕابکێشین. لەوانەیە زۆر گۆڕی تر لەو گۆڕانە لە زۆر ناوچەی تر پێشوەختە هەڵکەندرابن و ئامادە کرابن. ئەو سەربازانە، کە بە چیاکانی کوردستان دەگەڕێن، پێشوەختە گۆڕیان بۆ هەڵکەندراوە.

ئەم شتانەی ئێمە باسی دەکەین بارودۆخی سوپای تورک دەخاتە بەرچاو. سوپای تورک بوو بە ژێر وەهمی سەرکەوتنەوە و بە هێزی گەریلاوە چەقیوە و گیری خواردووە. لە بەردەم تفەنگی گەریلادایە. چیدی چیرۆکی "پاڵەوانیەتی"یان بۆ نەماوەتەوە، ئیتر گەلێکی وەها  نییە بە وتەکانی "با وڵاتەکەمان سەلامەت بێت" بخەویت. ئیدی ئێستا گەلێک هەیە، کە نانیشی دەستناکەوێت، گەلێکی هەژار هەیە.

ئیتر تاکتیکی نییە، چونکە فاشیزمی ستراتیژی وەهمی هەیە. لەبەر باڵادەستیی تاکتیکی گەریلا، کە کاری چاودێریی فڕۆکەکانی دەوڵەتى تورک بێکاریگەر و پووچ دەکاتەوە، بەهۆی باڵادەستیی گەریلاکانی ئازادیی کوردستانەوە فڕۆکەکان بێکاریگەر دەبن، هەلیکۆپتەرە کۆبرا و سکۆرسکییەکان دەخاتە خوارەوە.

کاتێک مرۆڤ بیر لەمانە دەکاتەوە، ئایا ئەوە ڕوون نابێتەوە، کە کێ لە ئێستا سەرکەوتووە و کێ سەرکەوتوانە و ئازایانە و ڕووسورانە  دەچێتە مێژووی مرۆڤایەتییەوە؟.

ژ.ت