ئێوارەى دوێنێ ئیدارەى خۆسەری شەنگال رایگەیاند، لە رۆژی دووی ئەم مانگە لە کردەوەیەکى تیرۆرستیدا لە ناحیەی تل عوزێری سەر بە شەنگال، بە پیلانێکی هاوبەشدا لەگەڵ پەدەکە دەوڵەتى تورک مەنال مێردینی شۆرشگێڕو رۆشنبیری لە شەنگال شەهید کردوە.
ئیدارەى خۆسەر رایگەیاند، ئێمە جارێکی دیکە بە دەوڵەتى داگیرکەری تورک و پەدەکەی خیانەتکار دەڵێین، ئێوە هەرچی بکەن ناتوانن ئیرادەى ئێمە بشکێنن.
لە راگەیەنراوەکەی ئیدارەى خۆسەىر شەنگالدا هاتووە، رۆشنبیرو شۆرشگێڕ مەنال مێردینى ٤٣ ساڵە لەناو بزوتنەوەی ئازادیی کوردستاندا تێکۆشان دەدات، بەڵام لە ناحیەى تل عوزێری شەنگال بەدەستی خیانەت و دەوڵەتى تورک چووە کاروانى نەمرانەوە.
هەروەها باس لەوەشکراوە، مەنال مێردینى لەو ٤٣ ساڵەى تەمەنی تێکۆشانی دا بۆ ئازادیی گەلی کوردستان لەناو ریزەکانی بزووتنەوەی ئازادیدا، ٢٠ ساڵی لە زیندانی دەوڵەتى تورکدا بووە. هیچ کاتێک سەری بۆ گوشارەکانى دەوڵەتى تورک دانەناوەندوە.
ژ.ت