ییلماز هون: پیلانگێڕی نێونەتەوەیی نەگەیشتە ئامانجی خۆی
پەرلەمانتاری دەم پارتی شاری ئیدر، ییڵماز هون ڕایگەیاند، پیلانگێڕی نێونەتەوەیی نەگەیشتە ئامانجی خۆی و وتی، بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە و بوونەتە هیوا گەلان.
پەرلەمانتاری دەم پارتی شاری ئیدر، ییڵماز هون ڕایگەیاند، پیلانگێڕی نێونەتەوەیی نەگەیشتە ئامانجی خۆی و وتی، بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە و بوونەتە هیوا گەلان.
پیلانگێڕی نێونەتەوەیی بە سەرکردایەتی ئەمریکا و بەریتانیا و بە بەشداری بەشێکی زۆری وڵاتان ٢٧ ساڵی تێپەڕاند. ڕێبەر ئاپۆ لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩بە پیلانێکی نێونەتەوەیی ڕادەستی تورکیا کرا. لەو کاتەوە هەتا ئێستا ڕێبەر ئاپۆ لە گۆشەگیری ڕەهادا ڕاگیراوە. سەرەڕای ئەوەش بۆ چارەسەری دیموکراسیانەی پرسی کورد و دیموکراتیزەکردنی تورکیا هەوڵێکی زۆریداوە.
ییڵماز هون، ئەندام پەرلەمانی گەلی ئیدر لە پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) سەبارەت بە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی، ڕایگەیاند ئەم پیلانگێڕییە نەک تەنها ڕێبەر ئاپۆ، بەڵکوو هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گەلی کوردی کردە ئامانج.
"لە ڕاستیدا ئەم پیلانگێڕییە لە دژی 'مۆدێرنیتەی دیموکراتیک' پەرەی پێدراوە کە بەڕێز ئۆجالان لە دژی سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و ئەو مۆدێلە نوێیەی کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە دژی سەرمایەداری و داگیرکاری دروستی کردبوو، پەرەی پێدابوو. بەڕێز ئۆجالان خاوەن بیرۆکەیەک بوو، بۆیە هەوڵ درا لە کەسایەتی ئەودا ئیرادەی گەلی کورد، هیوای گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا بەدیل بگرن، بەڵام بەڕێز ئۆجالان هەم لە ڕووی فیکرییەوە و هەم لە ڕووی مەعنەوییەوە بەرەنگاری بووەوە، ڕێگا و میتۆدی نوێی لە دژی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری دەست پێکرد.
"بیرۆکەکانی بەڕێز ئۆجالان لە جیهاندا بڵاو بووەتەوە"
هون بە ئاماژەدان بەوەی کە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی نەگەیشتە ئامانجی خۆی، وتی: "بەڕێز ئۆجالان چوار ساڵە لە گۆشەگیریی ڕەهادایە. ئەمە لە ڕاستیدا مانای ئەوەیە هەوڵدراوە هەتا بیرۆکەکانی بەڕێز ئۆجالان نەگات بە گەل. بەڵام لەم کارەدا سەرکەوتوو نەبوون. ئەمڕۆ بیرۆکەکانی بەڕێز ئۆجالان نەک تەنها له ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستان، به ڵکوو له هەموو جیهان، له وڵاتانی جیاجیا، له زانکۆ و ئەکادیمیاکانیش بڵاو بووەتەوە و باسی لەسەر دەکرێت.
ئەم دۆخە ئەوەمان بۆ ڕوون دەکاتەوە کە ئێستا بیرۆکەکانی بەڕێز ئۆجالان لە هەموو جیهاندا بڵاوبوونەتەوە. ڕوانگەی چارەسەری کێشەکانی مرۆڤایەتی پێشکەش دەکات و دەبێتە مایەی هیوا بۆ مرۆڤایەتی. ئەو ئامانجەی کە ماوەی ٢٦ ساڵ پەیڕەو کرا، مەبەست ئەوە بوو کە بیرۆکەکانی بەڕێز ئۆجالان بە تەواوی زیندانی بکرێت و ئامانجەکانی ئازادیی گەلی کورد لەناو ببەن و نەهێڵن ئەم بیرۆکانە لە جیهاندا بڵاوببنەوە. بەڵام ئەم ئارمانجەی پیلانگێڕان نەگەیشتە شوێنی مەبەست و شکستی هێنا. ئەمڕۆ هۆکاری ئەوەی کە تورکیە لەم قەیرانەی ئێستادا کە جارێکی دیکە ڕوو دەکاتەوە لای بەڕێز ئۆجالان نیشانەی ئەوەیە، قەیران هەموو وڵاتی گرتووتەوە. ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ئەو کەسەی کە دەتوانێت پرسەکە چارەسەر بکات خودی بەرێز ئۆجالانە. "لەم ڕوانگەیەوە بەباشی تێدگەین پیلانگێڕی نێونەتەوەیی نەگەیشتووەتە ئامانجی خۆی."
"چارەسەری لە ئیمرالییە"
هەروەها ییڵماز هون ئاماژەی بە کۆبوونەوەکانی ڕێبەر ئاپۆ و شاندی دەم پارتی و وتی: "کاتێک سەیری پرۆسەی گفتوگۆکانی ئێستا و سەرەتای دانوستانەکان دەکەین، ئەوەمان بۆ دەردەخات کە ئەم ئەنجامانە بەهۆی بەرخۆدانی گەلی کورد لە چوار پارچەی کوردستان و تورکیا و جیهان و شکستی دەسەڵات هاتووتە پێشەوە. هۆکاری هەموو قەیرانەکانی وڵات، پرسی چارەسەرنەکراوی کوردە. هەمووان زۆر باش دەزانن کە کلیلی چارەسەری هەموو ئەم کێشانە لە دەستی بەڕێز ئۆجالانە. دەسەڵاتیش باش دەزانێت.
هەشت ساڵی ڕابردوو نیشاندەری ئەوەیە ئەو گۆشەگیرییە ڕەهایەی بەسەر بەڕێز ئۆجەلاندا سەپێنراوە، هیچ ئەنجامێکی نەبووە. تورکیە لە قەیران و بەربەستی زۆر قووڵدایە و هۆکارەکەی پرسی کورد و ئەو گۆشەگیرییە ڕەهایەیە کە بەسەر بەڕێز ئۆجالاندا سەپێنراوە. بە دڵنیاییەوە چارەسەری لە ئیمرالیدایە. ئەو کەسەی دەتوانێ کێشەکانی تورکیە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بە چارەسەری بگەیەنێت بەدلنیاییەوە بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالانە و ئەو کەسەی چارەسەری پێشکەش کردووە خۆیەتی. بۆیە جارێکی تر لە دەرگای ئیمرالی لێدان و ڕۆیشتنەو بۆ لای بەڕێز ئۆجالان هەنگاوێکی دروستە و دەبێ ئەو دەرفەتانەی پێویستە بۆ چارەسەری بۆ بەڕێز ئۆجالان بڕەخسێندرێت."