ئیرادەی گەریلا هەموو جۆرە تەکنیکێک بێ کاریگەر دەکات
گەریلای هەپەگە هێرش کۆچەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا هەڵسەنگاند و ڕایگەیاند کە هەموو جۆرە تەکنیکێک بە بەرامبەر ئیرادەی گەریلاکان شکستی هێناوە.
گەریلای هەپەگە هێرش کۆچەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا هەڵسەنگاند و ڕایگەیاند کە هەموو جۆرە تەکنیکێک بە بەرامبەر ئیرادەی گەریلاکان شکستی هێناوە.
گەریلای هەپەگە هێرش کۆچەر هەڵسەنگاندنی بۆ بەرخۆدانی گەریلا کرد و سەرنجی ڕاکێشا بۆ ڕاستی پەکەکە کە لە ناو نەچوو و ڕایگەیاند تەڤگەری ئازادی کوردستان لە ناوەڕاستی شەڕێکی قورسدایە. هێرش کۆچەر وتی:"دەوڵەتی تورکی فاشیست بە هەموو هێز و تەکنەلۆژی بەردەستی هێرش دەکاتە سەرمان، بەڵام تا ئێستا نەیتوانیوە ئەو ئەنجامەی دەیەوێت وەریبگەرێت. لەم شەڕەدا گیری خواردووە. کۆچەر ڕایگەیاند کە سوپای تورکیا لە بەرامبەر بەرخۆدانی گەریلا شکستی هێناوە."
'هەڤاڵە ژنەکانمان سەرچاوەی هێز و ورەن'
هێرش کۆچەر ئاماژەی بەوەدا لە چالاکیی و پێشەنگایەتیدا هێزەکانی یەژاستار ڕەوتی شەڕەکە دیاری دەکات و وتی:"ئەم فیداکارانەی بەڵێنی پاراستنی خاکەکەیان داوە، لە شێوەی زیلان، بێریتان دژی هێزەکانی دوژمن و خیانەتکاران تێدەکۆشن. بەرخۆدانێ کە لە کەسایەتیان دایە شکستی بەدوژمن هێناوە، لە واقیعی شەڕی ئێستادا، ئیرادە و بەرخۆدانی هەڤاڵانی ژن بووەتە سەرچاوەی هێز و ورە بۆمان. نەتەنیا بۆ ئێمە بۆ گەلی کوردستان و جیهان."
هێرش کۆچەر وتی:"چالاکی هەڤاڵانی ژن گورزی قورس لە دوژمن داوە و ناهێڵێت دوژمن بگاتە ئامانجی، دوژمنێ کە لە هەڤاڵانی ژن گورزی پێدەگات، بە شێوەیەکی بەرچاو شکستی دەهێنێت."
'دەوڵەتی تورک و هاوکارەکانی مەحکومی لە ناو چوونن'
هێرش کۆچەر بەم قسانەی گەورەیی تێکۆشان دژ بە هێرشەکان دەربڕی،"لەپاڵ شەڕ و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک، خیانەتێکی گەورەش هەیە. هێندەی بەرخۆدان، خیانەت بە ڕوونی لەبەر چاودایە، دوژمنێ کە نەیتوانی بەتەواوی لە بەرامبەرمان شەڕ بکات لەگەڵ خایین و نۆکەران لەدژی شەڕڤانانی ئازادی دەستی بەشەڕ کردەوە، بەڵام تا ڕۆحی ئاپۆیی هەبێت دەوڵەتی تورک و هاوکارەکانی قەد لەم خاکەدا بە ئامانجەکانیان ناگەن.
لە شەڕی دژی دەوڵەتی فاشیست و هاوکارانی زۆرێک لە هەڤاڵانمان شەهید بوون، بەڵام دیارە ئەم بەدیلە لە کۆتایی چ مەبەست و ئارمانجێکدا دراوە. بە دڵنیاییەوە ئامانجێکی ئەم بەدیلانە دیارە. ئەم هەڤاڵانەمان بۆ ساتێکیش بیریان لە خۆیان نەکردەوە، خۆیان لەپێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەرایەتیمان و دروستکردنی کوردستانێکی ئازاد خۆیان فیدا کرد. هەتا ئێمە بوونمان هەبێت ئەم فیدایی بوونەس بەردەوام دەبێت. چونکە ئێمە بۆ گەلەکەمان بوونمان هەیە."
گەریلای هەپەگە هێرش کۆچەر لە کۆتایی قسەکانیدا، بەبڕیاربوونی خۆی بۆ سەرکەوتن هێنایە زمان:"گەریلاکانی ئازادی تا دوا دڵۆپی خوێنیان دەستبەرداری پرسی خۆیان نابن، بڕیاریانداوە لەم شەڕە سەربکەون. چونکە هەرچییەک بێت با ببێت مەرجەکان ئەوەیە و نیشان دەدەن کە دەست لەم تێکۆشانە هەڵناگرن، ئێمە ئیرادەیەکی گەورەمان هەیە، بڕیارمانداوە تا کۆتایی لە کوردستانێکی ئازاددا لەگەڵ ڕێبەرایەتیمان بژین ، لەکۆتاییدا هەموو هەڤاڵانێکە لە سەنگەری پێشەوەی شەڕدان لەگەڵ دوژمن سەرکەوتنیان دەوێت. بە دڵنیاییەوە سەرکەوتن بۆ ئێمەیە."