ئۆزتورک: ئۆپۆزسیۆنیش بەشێکن لە گۆشەگیری لە ئیمڕاڵی
هاوسەرۆکی کەجەدە بەدران ئۆزتورک لە ئاگری لە میانی کۆبوونەوەیەکی گەلدا قسەی کرد و وتی، "نەک هەر دەرسەڵاتداری ئاکەپە و مەهەپە، ئۆپۆزسیۆنیش بەشێکن لە گۆشەگیری".
هاوسەرۆکی کەجەدە بەدران ئۆزتورک لە ئاگری لە میانی کۆبوونەوەیەکی گەلدا قسەی کرد و وتی، "نەک هەر دەرسەڵاتداری ئاکەپە و مەهەپە، ئۆپۆزسیۆنیش بەشێکن لە گۆشەگیری".
سەردان و دیدارەکانی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتی (کەجەدە) و پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە)بۆ شارەکانی هەرێمی سەرحەد بەردەوامە.
هاوسەرۆکی کەجەدە بەدران ئۆزتورک، هاوسەرۆکانی دەبەپە ساڵیحە ئایدەنیز و کەسکین بایندر و ئەندامانی پارتەکە ئەمڕۆ سەردانی ئاگرییان کرد. هاوسەرۆکی کەجەدە بەدران ئۆزتورک لە پانۆس، ساڵیحە ئایدەنیزیش لە ناوچە و گوندەکانی گیادن و کەسکین بایندریش لە ناوچە و گوندەکانی بازید لەگەڵ گەل کۆبوونەوە.
'دەسەڵات گۆشەگیری قوڵتر کردەوە'
ئۆزتورک لەناوچەی پانۆس لەناوەندی کاری شارەوانی لەگەڵ گەل کۆبووەوە و باسی قۆناغی دانوستانی نێوان ساڵەکانی ٢٠١٣ و ٢٠١٥ی لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و بەم جۆرە دوا: "لەلایەکی تری ئەو دیدارانەوە حکومەتی ئاکەپە هەبوو. بەڵام دەسيڵات لە هەڵوێستی لایەنگری ئاشتییەکی شکۆمەندانە هەڵات و خۆی دزییەوە. لە بری ئەوەی کە ئاشتییەکی هەمیشەیی دەستبەر بکەن پلانیان بۆ ئەوەدانا کە گەلی کورد ئاوارە بکەن، بیانکوژن و بیانخەنە زیندانەکانەوە. پلانی شەڕیان هێنایە ئاراوە. بەڵام رێبەری گەلی کورد بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان لە هەر دەرفەتێکدا بۆ ئاشتییەکی سکۆمەندانە هەوڵیدا. بەڵام دەسەڵاتداری لە دژی ئەو گۆشەگیری قورستر کرد و شەڕی هەڵگیرساند".
ئۆزتورک باسی لەوەکرد کە لە دژی گۆشەگیری توندکراو گەل دەستبەرداری تێکۆشان نەبووە و بەم جۆرە درێژەیپێدا: "گەلی کورد لەپێناو کولتور، زمان، خاک و ژیانی خۆی دەست لە تێکۆشان هەڵناگرێت. ئەو گەلە تائێستا منەتی کەسی هەڵنەگرتووە، لەئێستاش بەدواوە هەڵیناگرێت. لە دژی بێئیرادەیی و سەپاندنی کۆیلایەتی ئێمە بەردەوام تێدەکۆسین. بۆ ژیانێک و ئاشتییەکی شکۆمەندانە بەردەوام هزر و پاڕادایمی بەڕێز ئۆجالان لە ئارادایە. بۆ ژیانێکی ئازاد و یەکسان بەردەوام دەبین لە تێکۆشان".
ئۆزتورک سەبارەت بە گۆشەگیری رەخنەشی لە پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن گرت و بەم جۆرە لەوبارەوە دوا: "ئەم گۆشەگیرییە یاسایی نییە. دەبێت دەستبەجێ هەڵبگیرێت. نەک هەر دەسەڵاتداری ئاکەپە و مەهەپە، ئۆپۆزسیۆنیس بەشێکە لەم گۆشەگیرییە. لە دژی کردەوەی نایاسایی ئێستا دەنگ هەڵنابڕن. بەڵام دەڵێن 'ئێمە کۆتایی بە دەسەڵاتی ئەردۆغان دەهێنین'. کێشەی ئێمە تەنیا ئەردۆغانە؟ ئەی ئۆپۆزسیۆن تۆ هێشتا ناتوانیت پارێزگاری لە یاسا و دەستوری خۆت بکەیت".
هـ . ب