ژنە جەنگاوەرانی ئاگر و خۆر بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکانیان کردەئامانج

ژنە جەنگاوەرانی ئاگر و خۆر لە گەڤەر بازرگانانی کاری لەشفرۆشی و ماددە هۆشبەرەکانیان کردە ئامانج.

ژنە جەنگاوەرانی ئاگر و خۆر لە گەڤەر بەردەوامن لە چالاکییەکانیان.

لەگەڕەکی ئەسەنتەپەی گەڤەر لە ٩ی ئەیلولدا لە چالاکیەکدا ئەو کەسانەیان کردە ئامانج کە بازرگانی ماددەی هۆشبەرن.

لە راگەیەندراوێکیاندا هاتووە، "لە گەڕەکی ئەسەنتەپە لە نزیک پیزۆک تۆکی بە فیشەکی هەوایی و چەک لە دژی ٤ کەس کە ماددەی هۆشبەریان دەفرۆشت چالاکی ئەنجامدرا. لە ئەنجامدا بازرگانەکان ماددەی هۆشبەر هەڵاتن و خۆیان بە بنکەی پۆلیسە داگیرکەرەکان لە گەڕەکەکەدا کرد".

لە راگەیەندراوەکەدا لە بارەی چالاکیەکەی ١١ی ئەیول لە گەڕەکی یەشیلدەرە لە گەڤەریش ئەم زانیارییە درا:

"لەبەرامبەر ئۆتۆمبێلی خاوەن کافتریایەک لە گەڕەکەکە، کە دواتر ناوەکەی ئاشکرا دەکەین، بە مۆلۆتۆف چالاکی ئەنجامدرا و ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوەتی سووتا".