ژنانی تیشکی خۆر لە ٣ شار چالاکیان ئەنجامدا
دەستپێشخەری ژنانی تیشکی خۆر لە شارەکانی ئەستەنبول، کۆجاعەلی و ساکاریا چالاکیان ئەنجامدا.
دەستپێشخەری ژنانی تیشکی خۆر لە شارەکانی ئەستەنبول، کۆجاعەلی و ساکاریا چالاکیان ئەنجامدا.
دەستپێشخەری ژنانی تیشکی خۆر لە دژی گۆشەگریی سەر عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و فشارەکانی سەر زیندانیانی سیاسی، چالاکیان ئەنجامدا.
دەستپێشخەریەکە لە بارەی چالاکیەکانیانەوە راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ پێویستیمان بە چالاکی زیاتر و خۆڕاگری زیاتر هەیە.
لە راگەیێنراوەکەدا تیشک خرایە سەر فشار و ئەشکەنجەدانی زیندانیان و هاوکات ناڕەزایەتیان لە بەرامبەر کردەوەکانی پەدەکە بۆ نانەوەی ئاژاوەگێری و دروستکردنی شەڕی براکوژی دەربڕی.
زانیارییەکان لە بارەی چالاکی یەکینەکانی دەستپێشخەری ژنانی تیشکی خۆر بەم شێوەیەیە:
"١ی تشرینی دووهەم لە ناوچەی ئەرەنلەری شاری ساکاریا، ٥ ئۆتۆمبیلی فاشیستان لە لایەن یەکینەکانمانەوەی سووتێنران.
هەمان رۆژ لە ناوچەی داریجای شاری کۆجاعەلی کۆگایەکی قوماش و ٢ ئۆتۆمبیلی تایبەت بەو کۆگایە کە تایبەت بوون بە ئەندامانی ئاکەپە، لە لایەن یەکینەکانمانەوە سووتێنران و بە تەواوەتی لەناو بران.
لە بەرواری ٢ی تشرینی دووهەمیش لە ناوچەی چەکمەکۆی ئەستەنبول ٤ ئۆتۆمبیلی رەگەزپەرەستان لە لایەنی یەکینەکانمانەوە سووتێنران.
٣ تشرینی دووهەم لە گونگورەنی شاری ئەستەنبولیش ٢ ئۆتۆمبیلی گەنجانی ئاکەپەیی لە لایەن یەکینەکانمانەوە سووتێنران و لەناو بران.
٤ی تشرینی دووهەمیش لە ناوچەی سیلیڤریی شاری ئەستەنبول لە سەر رێگای گشتی، رێستورانتێکی فاشیستان لە لایەن یەکینەکانمانەوە سووتێنرا."
ز.ش