ناوەندی هەواڵ
هاوسەرۆكی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاك) زیلان ڤەژین لەچاوپێكەوتنێكی تایبەتدا؛ سەبارەت بە"لەساڵرۆژی دامەزراندنی پەژاك لەچواری نیسان و رۆژی لەدایكبوونی رێبەر ئاپۆ لەو رۆژەدا" كە فورات نیوز ئەنجامیداوە، تیشك دەخاتە سەر پێویستی دامەزراندنی حیزبێ نوێ كە لەچوارچێوەی ویست و داواكاریە هەنووكەیەكانی گەلی كورد لەرۆژهەڵاتی كوردستان و گەلانی ئێراندا بێت و رایدەگەیەنێت؛ دامەزراندنی پەژاك لەرۆژی چواری نیسان، رۆژی لەدایكبوونی رێبەر ئاپۆ شتێكی رێككەوت نییە؛ وەكو پەژاك، لەدایكبوونی رێبەر ئاپۆ بەلەدایكبوونی خۆمان و حزبەكەمان دەزانین؛ چونكە بەلەدایكبوونی رێبەر ئاپۆ، بیرو هزرێكی هاوچەرخ و سەردەمیانە لەكوردستان لەدایك دەبێت. ئەو بیرو هزر و فەلسەفە نوێیەش، پارادایمێكی نوێ لەئاستی جیهان هێناوەتە ئاراوە كە خاوەن سیستەم و زیهنیەتی تایبەت بەخۆیەوە و هێڵی ئازادیخوازی گەلان و بەتایبەتی گەلان و چین و توێژە ژێردەستە و چەوساوەكان بەبنەما دەگرێت.
لەبەشێكی تری چاوپێكەوتنەكەیدا؛ هاوسەرۆكی پەژاك؛ زیلان ڤەژین تیشكی خستووەتە سەر؛ شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی لەئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان و دەڵێت؛ ژنان لەریزەكانی پەژاك بەشێوەیەكی هاوبەش و شانبەشانی پیاوان خاوەن هەمان ئەرك و بەرپرسیاریەتین لەئیدارەدان و بەرێوبردندا. سیستەمی هاوسەرۆكی لەهەموو جۆمگەكانی حیزبەكەماندا پەیڕەو دەكرێت. ئەمەش هەڵقوڵاوی بیروهزرێكی نوێیە كە رێبەر ئاپۆ دامەزرێنەریەتی. ئەم بیروهزرەش كاریگەری راستەوخۆی لەسەر رەوتی خەبات و تێكۆشانی كۆمەڵایەتی، سیاسی، ئابوری، پاراستنی، ئەخلاقی، ویژدانی و زیهنیەكانی كۆمەڵگە داناوە، بۆیە وەكو پەژاك؛ خۆمان بەبەشێكی سەرەكی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی دەبینین و بەمسۆگەری ئەو شۆڕشە لەخۆڕا بەرپا نەبووە و سەریهەڵنەداوە.
لەبەشێكی تری چاوپێكەوتنەكەیدا زیلان راوەستە لەسەر رەوشی هەنووكەیی ئێران و بارودۆخی كۆمەڵایەتی، سیاسی، ئابوری و گۆزەرانی گەلانی ئێران راوەستە دەكات و دەڵێت؛ رژێمی داگیرکەری ئێران لەقۆناخی هەرە تەنگانە و لاوازی خۆیدا دەژیت. ئەگەر بیەوێـت بەهۆی ئەو پاشخانە مێژوویی و كۆمەڵایەتیەی و رەوشی هەنووكەیی تێدایە، پێشەنگایەتی بكات، دەبێت بەپەلە ویست و داواكاریەكانی گەلان و نەتەوە و چین و توێژەكانی كۆمەڵانی خەڵكی ئێران جێبەجێ بكات، ئەگەر نا رێگەی گەڕانەوەی بۆ دواوە نییە و رووخانێكی مەزن رووبەرووی بێتەوە.
دەقی چاوپێكەوتنەكە:
* پێویستی دامەزراندنی پژاك یا خود گرنگی دامەزراندنی پژاك بۆ رۆژهڵاتی كوردستان و ئێران چییە؟
ـ دەركەوتنی پەژاك لەقۆناخێكی هەرە مێژوویی پێكهات. پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لەسەر رێبەر ئاپۆ بارودۆخێكی نوێ لەناوچەكە و كوردستان هێنایە ئاراوە. بەدیلگرتن و رفاندنی رێبەر ئاپۆ دەستوەردانی لە رۆژهەڵاتی ناوینی زیاتر كردە رۆژەڤ و بەرێگەی پرۆژەی رۆژهەڵاتی ناوینی مەزن ئێدی بەهێزی شەڕی جیهانی سێیەمین كەوتە رۆژەڤەوە. هێڵی ئیمپرالیزم بەهاوكاری هاوپەیمانی خۆی لەهەرێمە و دەوڵەتە ستاتۆپارێز لەنێو یەكگرتن و جمۆجووڵدا بوون. بۆ ئەوەی ئەوانەی پلانی خۆیان پێكبهێنن لەپێشدا ئاستەنگی هەرە مەزن كە خاوەن هێزی ئاڵتەرناتیڤی رێبەر ئاپۆ بوو، بەپیلانگێڕی نێونەتەوەیی دیلگرتن و رفاندن پێكهات. گەلی كورد لەبەرامبەر بە پیلانگێڕی بە یەكدەنگ، یەك هەڵوێست و یەك رۆح بەچالاكی خۆی لەدژی هێزی سەرمایەداری و پیلانگێڕی خاوەنداری لەرێبەرایەتی خۆیان كرد و توانیان بە پیلانگێڕی ئیمپریالیست، ستاتۆپارێز و كوردانی بەكرێگیراو پووچەڵ كرایەوە. بەڵام لەبنەمادا لەدایكبوونی سێهەمینی رێبەر ئاپۆ لە زیندانی ئیمرالی بوو. لەدایكبووی سێهەمین لەشوێنی دەوڵەتبوونی دیموكراسی وەكو ئاڵتەرناتیڤ دەركەوتە پێش و لەسەر ئەو بنەمایە لەهەموو بەشەكانی كوردستان رێكخستنبوونی هاوبەش لەسەر لەدایكبوونی سێهەمین بۆنیاد نران. بۆشایی سیاسی كە درزی هەرە گەورەیان لە نێو كۆمەڵگەدا كردبوویەوە وەكو هێزی پێشەنگ دەركەوتنە مەیدانەوە.
لەرۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران لەسەر پێویستی كۆمەڵگە و بۆشایی سیاسی دەركەوتنێكی نوێ بوو. بێگۆمان هەر رێكخستن و پارتیەك لەسەر ئامانج و بنەمایەیەك دادەمەزرێت. لەشوێنێك كە بۆشایی پێشەنگایەتی هەبێت دەركەوتنی مێژوویی پێكدێت. كۆمەڵگە و گەنجی كورد لەنێوان لێگەڕینێكی نوێ و هەوڵدانی دەركەوتن پێكهات. پاش هاتنە سەر دەسەڵاتی رژێمی داگیرکەری ئێران هەموو خەیاڵ و هیوای گەلان لەئێران بێ وەڵام مانەوە. گەلان و ژنان پێش دامەزراندنی پەژاك، شۆڕشێ 1357ی هەتاویان پێكهێنابوو. ئەو شۆڕشە لەلایەن دەسەڵاتێكەوە كە هاتە سەركار، شۆڕش پێچەوانە كرایەوە و لە لایەن گەلاندا هەر رۆژ بە یاسای شەریعەت، چەوساندنەوە و قەدەغەكردن، لەسێدارەدان و پارچەكردن و جیاكاری لەنێوان گەلان پێشكەوت. هێڵی ریفۆرمخواز لەكاتی سەرۆككۆماری خاتەمیدا لەسەر هەموو ئێران كاریگەری خۆی دانابوو، بەڵام نەیتوانی ببێتە وەڵامدەرەوەی داواكاریەكانی ئازادی و دیموكراسی كۆمەڵگە. دژایەتی و ناكۆكی لەبەرامبەر بە رژێم بەرفراوانتر دەبوو، بەڵام ئەوە لەئاستی كاردانەوە و ناڕەزایەتی دەربڕیندا دەمایەوە و نەدەگەیشتە ئاستی بەرێكخستبوون كە بەبەردەوامی تێكۆشانی هاوبەش لەسەر بنەمای ئاڵتەرناتیڤێكی بەهێز بەردەوام بكات. لەهەر بووشایەكدا رژێم خۆی بەرێكخستن دەكرد و كۆمەڵگەی جارێكی تر دەچەوساندەوە. رەوشی هەرێمی بەگشتی لەنێوان ئاڵۆزی دا بوو و ئەو ئاڵۆزیەش رێگەی لەبەردەم دەركەوتنێكی نوێ دەكردەوە. رۆژهەڵاتی ناوین و وڵاتێكی وەكو ئەفغانستان و ئێراق لەژێر داگیركاری هێزەكانی ئیمریالیست و سەرمایەداری جیهانیدا كاریگەری خۆیان لەدەست دەدا و لەدەرەوەی قەیرانی هەر جارەكی هیچ چارەسەریەك لەئەنجامی ئەو دەستێوەردانانەدا نەبوو. بەڵام گەل و كۆمەڵگەی كوردستان خاوەن شانس كە رێبەر ئاپۆ لەدایكبوونێكی نوێ لەبەرامبەر ئەو ئاڵۆزیانە و قەیران و پرۆژانەی دەوڵەت ـ نەتەوە دەركەوتە پێش.
كۆمەڵگەی ئێران و رۆژهەڵات هەمیشە ئەزموونی خۆیانی سیستەمی سەرمایەداری كە لەكاتی دەسەڵاتداریەتی رژێمی شاهەنشاهیدا دەژیان و هێشتا شوێن پێ برینەكانیان لەسەر جەستە و رۆحدا دیار بوو. لەهەمانكاتدا رژێمی نەتەوەپەرەست و دینپەرەستی ئیسلامی سیاسی هەر رۆژ رووبەروو دەمانەوە. واتا لەبەرامبەر بە هەر دوو هێلی سیاسەتی دیموكراتیك، هێڵی سێیەمینیان بۆ خۆیان هەڵبژارد و لەبەرامبەر بەهەر بیرێكی دەوڵەتپارێز لەسەر هەمان رێچكەی یەكگرتنەوە گەلان تێكۆشانی خۆیان بڵندتر بكردبا. هەروەها لەبەرامبەر بەهێڵی كوردی كلاسیك و نەتەوەپەرەست و دەوڵەتپەرەست، پەژاك بووە هێزی نوێگەر و پێشەنگی گەل.
* بۆ چی پژاك لە چواری نیساندا دامەزراندنی راگەیاندوە؟
ـ چواری نیسان رۆژی لەدایكبوونی رێبەر ئاپۆیە. واتای لەدایكبوونی رێبەر ئاپۆش لەهەر رەهەندێكەوە گرنگە و واتایەكی تایبەتی بۆ كۆمەڵگەی كورد هەیە. وەكو كۆمەڵگەی كورد و بەتایبەتی ژن رۆژی لەدایكبوونی خۆی پێناسە دەكەن. راگەیاندنی و دامەزراندنی پەژاك لەرۆژی چواری نیساندا بەواتایەكی خۆی بەو شێوەیە هەیە بۆ گەلەكەمان لەرۆژهەڵاتی كوردستان. پەژاك لەبەر رووناكی فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ دامەزرا و تا رۆژی ئەمڕۆش لەسەر ئەو ئامانجە بەردەوام بوو و بەردەوامیش بكات. بێگۆمان پێش دامەزراندنی پەژاك بنەمایەكی تێگەیشتنێكی زانستی و رێكخستنی، هزری لەسەر ئایدئۆلۆژی رێبەر ئاپۆ لەنێو گەلی رۆژهەڵاتی كوردستاندا پێكهاتبوو. بەڵام وەكو پارتی دامەزراندنیش لەسەر ئەو بنەمایە كە پێش دامەزراندنی پەژاك ژن و گەنجی رۆژهەڵاتی كوردستان بۆ گەیشتنە ئامانجی ئازادی و دیموكراسی راستەقینە لەچواردەوری فەلسەفەی ئاپۆیی پێكدەهات.
لەهەمانكاتدا هەر چۆن لەدایكبوونی رێبەر ئاپۆ بۆ كۆمەڵگەی كورد لەدایكبوونێك بوو كە پەژاك لەقۆناخی لەدایكبوونی رێبەرتیدا لەدایكبوونێكی نوێ و سەر لەنوێ زیندبوونەوەی رۆژهەڵات و ئێران واتادار بوو. هاوكات لەواتایەكی دیكەدا خاوەنداری لەتێكۆشانی رێبەر ئاپۆ كە سی ساڵ بوو لەكوردستان بەرێوە دەچوو و ئەو زەمینەیەی لەرۆژهەڵات پێكهاتبوو بەشێوەیەكی رێكخستنی كانالیزەی تێكۆشانی ئازادی بكرێت. خاڵێكی تری گرنگ لەرۆژهەڵاتدا لەسەر هێڵی ئایدئۆلۆژی و پارادایمی كۆمەڵگەیەكی ئیكۆلۆژی، دیموكراتیك و ئازادیخوازی ژن هێڵێكی تێكۆشان و خەباتێكی نوێیان دەست پێكردبوو. بەهۆی چەك و زیهنیەتی پارتیە كوردیەكان لەسەر نەتەوە ـ پەرەستی و ناوەندگەرایی زەرەریان داوەتە تێكۆشانی گەلی كورد لەبواری نەتەوەیی و دیموكراتیكەوە. بۆ پارتی و رێكخستنێك كە تێكۆشانی ئازادی و دیموكراسی پێش بكەوێت، پێویستە پێش هەر شت خاوەن سیستەم و زیهنیەتی دیموكراتیك و ئازاد بێ. لەسەر ئەو بنەمایە پەژاك لەسەر هێڵی فەلسەفەی ئاپۆیی لەرۆژهەڵاتی كوردستان لەچواری نیساندا دامەزراندنی خۆی راگەیاند و تا رۆژگاری ئەمڕۆ بەو هێز و باوەڕییەی لەو فەلسەفەوە وەریدەگرێت بەئیرادە و هیوایەكی گەورەوە پێشەنگایەتی هێڵی ئازادی و دیموكراسی لەئێران و رۆژهەڵات دەكات.
* چواری نیسان بۆ گەلەكەمان لە رۆژهڵاتی كوردستان خاوەن چە پەیامێكە؟
ـ رۆژی چواری نیسان واتایەكی خۆی مێژوویی و كۆمەڵایەتی هەیە. لەهەمانكاتدا رۆژی ژیاندنەوەی گەلی كورد و مرۆڤایەتیە. چواری نیسان رۆژی هیوای بەر بە سەكەوتنە. رزگاربوونە لەسیستەمی سەرمایەداری كە بەهەموو هێزی خۆیەوە تاك بەتاكی كۆمەڵگەی خستووەتە ژێر كاریگەری خۆیەوە. لەواتایەكی راستەقینەدا رۆژی لەدایكبوونی كوردی ئازاد و بەئیرادە و بەباوەڕ و بەهیوایە. هۆشیاری و بەرێكخستن بوونی كۆمەڵگەی چەوساوەكان لەبەرامبەر بەزۆڵم و زۆری و زۆحاكان و نەمروودانی نوێیە. رێبەر ئاپۆ بۆ هەموو گەلی كورد دەركەوتنێكی نوێ لەهێڵی هزری، بیردۆزی و فەلسەفەی ژیانێكی نوێیە. كاتێك ئێمە باس لەدایكبوونی رێبەرتی دەكەین تەنیا باس لەلەدایكبوونی هزری ئەو ناكەین، باس لەسەر سێ قۆناخی لەدایكبوونی رێبەر ئاپۆ دەكەین. لەدایكبوونی رێبەرتی لەكاتێكدا كە كورد و كوردستاندا لەژێر مەنگەنەی لەناوبردن و قڕكردندا بوون. بوونی كوردان لەهەر لایەكەوە قەدەغەكرابوو. بەڵام دەركەوتنی رێبەرتی لەپێشدا بۆ پێكهێنانی شۆڕشی ئازادی و رزگاركردنی كوردان بوو لەكاتێكی هەرە گۆنجاودا بوو و ئەو پێشكەوتنەی پێكهێنا كە پرسی كوردانی كردە پرسێكی جیهانی و نێودەوڵەتی و لەریزی هەموو كێشە جیهانیەكاندا كردە رۆژەڤی سەرەكی. بەو شێوەیە زەبری هەرە گەورەی لە پیلانی پارچەكردنی كوردستان كە لەپاش شەڕی جیهانی دووهەمین پێكهاتبوو وەشاند. پەژاك لەسەر ئەو بنەمایە و لەسەر سەرچاوەی پرسی كورد لەئێران دەستی بە تێكۆشان كرد. بەچەمكی دیموكراتیزەكردنی ئێران و خۆبەرێوەبەری رۆژهەڵاتی كوردستان.
بۆ ئەوەی بۆ جارێ یەكەمین كورد بەشێوەیەكی ئایدئۆلۆژی، فەلسەفی و پارادایمی خۆی لەو ئاستەدا بەرۆحێكی نەتەوەیی و یەكگرتوو لەنێو كورداندا بۆنیاد نا هەر رۆژ نوێ بوونێكی نوێ بوو كە هەموو پیلانگێڕیەكانی نەیاران تێك و پێك ببات. لەهەمانكاتدا تێكۆشانی هاوبەشی دیموكراتیكی گەلی كورد و گەلی تورك، عەرەب و فارس و گەلانی ژێردەستەی بەیەكەوە پێشخست. خاوەنداری لەنرخ و قۆربانی كە كۆمەڵگەی كورد لەسەرەتای مێژوو تا رۆژی چواری نیسانی 1949یە. رێبەر ئاپۆ لە كەسایەتی كۆمەڵگەی كورددا خاوەنداری لەنرخە كۆمەڵایەتی و مرۆڤایەتیەكان دەركەوت. بەرزكردنەوەی چینی ژێردەستی وەك نەتەوە و لەدایكبوونی ژن لەبەرامبەر بەكوێلەداری بوو. لەدایكبوونی رێبەر ئاپۆ لەرووی جەستەیی، هزری و فەلسەفەی كۆمەڵگەی كوردی سەرلەنوێ ژیاندەوە و هەستاندیەوە و رۆحی كردەوە بەبەر ژیانی ئازاددا. بەئیرادەبوون و عەزمی تێكۆشانی لەبەرامبەر بە زۆرداری و دەسەڵاتداریەتی لەكەسایەتی تاكی كورددا پێشخست و پێشخستنێكی بەرەو شۆڕشی ئازادی و رزگاری بوو. لەپەژاكیش پارتیەكی سیاسی، هزری و فەلسەفی لەسەر فكری ئاپۆیی لەرۆژهەڵاتی كوردستانە.
* روانگەی پژاك لە ماوەی دامەزراندنیەوە تا ئێستاكە بۆ پرسەكان ئاخۆ ئاڵۆگۆڕێكی لە گۆڕەپانی خەبات كۆمەڵگە دا پێكهێناوەو؛گۆرانكاریەكان چین؟
ـ ئامانجی پارادایمی رێبەر ئاپۆ پێكهێنانی شۆڕشی كۆمەڵایەتیە كە ئەوەش لەسەر بنەمای شۆڕشی زیهنی دەتوانێت پێكبێت. كۆمەڵگەیەك لەهێڵی زیهنیدا گۆڕانكاری و وەرچەرخانی درۆست بكات لەسەر ئەو بنەمایە سیستەمی نەتەوەی دیموكراتیك بۆنیاد دەنێت. پێش هەر شت سیستەمی باو ئاستەنگی هەرە ریشەییە لەبەرامبەر بەو ئامانجە. دووهەم؛ هەندێ پاشخانی كۆمەڵگەی ئێمەیە كە لەبنەمادا سەرچاوەی خۆی لە زیهنیەتی دەوڵەتی رەگەزگەراوە دەگرێت. سێیەم؛ چەمكی كوردی دەوڵەتگەرا و نەتەوەپەرەستە كە هەموویان بەتێكۆشانێك كە بۆ دیموكراسی و پێشخستنی بۆنیادنانی كۆمەڵگەی دیموكراتیك دەتوانێت پێشی پێ بگیردرێت و گۆڕانكاری بنەڕەتی مسۆگەر بكات. ئەگەر گۆڕانكاری لەئاستی كۆمەڵگەییدا پێكنەیەت لەبەرامبەر بە سیستەمی دەوڵەتی، بە شێوازی رێكخستنكراو موممكن نابێت. بۆیەش تێگەیشتن لەسەر ئەو بنەمای گۆرانكاری و تێگەیشتنی ئامانجی ئازادی كۆمەڵگە لەسەر بنەمای پێوانی ئەخلاقی و سیاسییە.
راستی رێبەر ئاپۆ لەسەر بنەمای فەلسەفی ئازادی كۆمەڵایەتی، پێوانی ئەخلاقی، ویژدانی و سیاسی شۆڕشێكی كۆمەڵایەتی بەبنەما دەگرێت. لەكۆمەڵگەی كورددا پرسی سەرەكە پرسی بوونە كۆمەڵگەیەكی سیاسی و ئازادە، ئەوەش بنەمای خۆی لەتێگەیشتنی بوونناسی وەردەگرێت. لەكۆمەڵگە و كەسایەتی تاكدا دەروونناسی ژێردەستەیی و داگیركاری هەیە. بۆ ئەوەش بوونێكی بەئیرادە و سەربەخۆ هەمیشە كێشەیە. لەتێگەیشتنی سەربەخۆخوازی و بەئیرادەبووندا پێناسەیەكی دەوڵەتی لێ باركراوە. واتا بوونی بەدەوڵەتۆكچەیەكی كورد ئەو كاتەیە كە دەتوانێت بەئیرادە و سەربەخۆ بێت. سیستەم و ژیان هەمیشە لەسەر زیهنیەتێك كە بۆنیاد دەنرێت ئەو راستیەی دەرخستووەتە پێش. بۆیەش لەپێشدا پێویستی بە تێگەیشتنێكی راست هەبوو. واتا كورد بەبێ دەوڵەتیش دەتوانێت خاوەن بوون، ناسنامە و سیستەمی پاراستن بێت. بۆیەش لەسەر زیهنیەتێكی دیموكراتیك كۆمەڵگە پەروەردەكردن و بەرێكخستن كردن پێویستیەكە. لە پەروەردەكردندا و رێكخستن كردندا رۆڵی پێشەنگ وەكو ژن دەستنیشانكراوە و ئەو نزیكایەتی وەكو بنەمایەك هەموو گۆڕانكاری و پێشكەوتنەكان دەستنیشان دەكات. ئەو نزیكبوونەوە فەلسەفی، زیهنی و هزرییە. كۆمەڵگەی كورد هەمیشە بێ پاراستن ماوەتەوە و لەژێر سایەی دەوڵەتە ستاتۆپارێز و سەرمایەدارەكاندا رووبەرووی قڕكردن و لەناوبردن بووەتەوە. بۆیەش لەو نۆزدە ساڵەدا هەم لەبەرامبەر بە زیهنیەتی دەوڵەتی و هەمیش لەبەرامبەر بە پاشخانێك كە لەسەر زیهنیەتی دەسەڵاتداری و رەگەزگەرایی بۆنیادنراوە زۆرێك گۆڕانكاری زیهنی و پراكتیكی پێكهاتوووە. ئاستی كۆمەڵگەی كورد بەدەركەوتنی پەژاك پێشكەوتنێكی زۆری بۆنیاد نا.
ئەگەر ئێمە زۆر دوور نەچین، لەكاتی رووخانی كۆماری كوردستان لەمەهاباددا تا رۆژی ئەمڕۆكە لەرۆژهەڵاتی كوردستان زۆرێك رێكخستن و حیزب درۆست بوون و لەپێناو ئەو ئامانجانەی بۆ خۆشیان دەستنیشانیان كردبوو، قۆربانی زۆریشیان دا. بەڵام لەئەنجامی ئەو هەموو قۆربانیانەشدا زۆر دەستكەوتیان بەدەست نەهێنا و زۆرێك گۆڕانكاری زیهنیش پێكنەهات. كاتێك ئێمە باسی گۆڕانكاری دەكەین ئەوە بەواتای ئەوە نییە كە سیستەمێكی دیكتاتۆر بڕۆخێنین و بەپەلە لەشوێنیدا یەكێكی دیكە و بەهەمان زیهنیەت دامەزرێنین. چونكە چل و چوار ساڵ پێش گەلانی ئێران هەموویان بە یەكەوە سیستەمی باویان رووخاند، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئاڵتەرناتیڤێكی كۆمەڵایەتی و خاوەن زیهنیەتی دیموكراتیك بوونی نەبوو، ئەوا چل و چوار ساڵە كۆمەڵگە رووبەرووی قڕكردنێكی كۆمەڵایەتی، چاندی، كەلتوری و رۆحی و جەستەیی بووەتەوە و تێدا دەرباز دەبێت. هەم لەبەرامبەردا زۆرێك گۆڕانكاری بەتێكۆشانیش پێشخرا. هەمیش لەئاستی كۆمەڵایەتیدا زۆرێك گۆڕانكاری درۆست بوون كە ئەمڕۆكە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی ئیفادەی خۆی دەبینێتەوە.
* ژن لە كوێ كایەكانی پەژاكدا جێگە دەگرێت" یا خود رۆڵی ژنان بە گشتی لە پەژاكدا چییە؟
ـ ژن رۆڵێكی پێشەنگایەتی لەنێو پەژاكدا دەگڕێت و خەبات بەرێوە دەبات. ئەو پارادایمێك كە پەژاك لەسەری خۆی بۆنیاد ناوە، ئازادی ژن بەبنەما دەگرێت و لەسەر ئەو بنەمایەش بەرێوە دەچێت. بۆ ئەوەی ئازادی كۆمەڵگە پێكبێت، پێویستە ئازادی ژن پێكبێت. لەپێشدا هۆشیاری و تێكۆشانی هەرە مەزن لەبەرامبەر بە سیستەمی پیاوسالار و رەگەزپەرەست و پێشخستنی ژن بەبنەما دەگرێت. واتا هۆشیاری هەرە مەزن لەرۆح و مێشكی ژندا لەبەرامبەر بە سیستەمی دەوڵەتی بۆنیاد دەنێت. بەهۆی زیهنیەتی دەوڵەت بۆ كوێلەكردنی ژن زەبری هەرە سەرەتا لە رۆح و مێشكی داوە. بۆ ئەوەی بتوانێت لەو بوارانەدا گۆڕانكاری گەورە بەرێوە ببات پێویستی هەری مەزن بەرێكخستن كردن هەیە. چونكە ئازادی ژن لەخۆبەرێكخستندا تێپەڕ دەبێت. رێكخستن بنەمای ئەساسی تێگەیشتنە. هەر رێكخستنێك لەسەر بنەمای هزرێك دادەمەزرێت. هەموو خەبات و رێكخستنی ئێمەی ژنانی ئاپۆیی لەسەر بنەمای هزری ئازادی ژن پێشدەكەوێت و خۆی بەئیرادە دەكا و تێكۆشان بەرێوە دەبات. كوێلەبوونی هەری مەزن، ئازادی هەری مەزنی دەوێت ئەمە لەكەسایەتی ژناندا ئازاد لەبەندی كوێلایەتیە. هەروەها ژێردەستە بوونی گەورە، رزگاری گەورەی دەوێت كە نموونەی كۆمەڵگەی كوردە. رێبەر ئاپۆ، دەستنیشانی كرد كە رزگاری ژن پێش رزگاری نەتەوە و وڵات دێت. واتا لەوڵات و رێكخستنكدا كە ژن كوێلە بێ واتای ئازادی وڵات و گەل بوونی نابی.
پەژاك لەسەر بنەمای زیهنیەتی دیموكراتیك بەوباوەڕیەی كە تا ژن ئازاد نەبێت، كۆمەڵگە ئازاد نابێت لەرۆژی دەستپێكەوە تا ئەمڕۆ بەهاوبەشی هەر دوو رەگەزی"ژن و پیاو" لەهەموو كاروخەباتدا تێكۆشانی خۆی بەرێوە دەبات. لەهەموو گۆڕەپانەكانی خەباتدا وەكو پاراستن، هزری، سیاسی و كۆمەڵایەتیدا بەشداربوونی ژن بەبنەما وەرگیراوە. هەموو ئەو رێكخستن و حیزبانەی لەسەر پارادایمی رێبەر ئاپۆ بۆنیاد نراون جیاوازیەكی مەزنیان لەگەڵ حیزب و رێكخستنی تری كوردستانی و جیهانی هەیە. بەڵام ئەوە لەرۆژهەڵاتی كوردستان زۆر جیاوازتر بوو و ئەوەش جیاوازی پەژاك لەحیزب و رێكخستنی تر نیشان دەدات. چونكە زۆرێك لەو رێكخستن و حیزبانەی كە بەساڵانە لەرۆژهەڵات بوونیان هەیە هیچ بوون و ناسنامەیەكی تایبەت بەژنانەوە پێوە نییە. بوون و پێشەنگایەتی ژنان لەناو پەژاكدا ژیان و ئیرادەی شۆڕشگێری بەهێزتر و قووڵتر كردۆتەوە. ئاستی زانستی و لێگەڕین لەپێناو ئازادی لەنێو پەژاكدا بەرفراوانتر و فەلسەفێك كردوە. هاوكات لەنێو كۆمەڵگەدا گۆڕانكاری و وەرچەرخانی ریشەیی بۆنیاد ناوە و پێشكەوتنی بەربەچاو هەیە. بەپەروەردەكردن و رێكخستن كردن ئاستی زانستی لەژناندا پێشكەوتووە و رەنج و ئیرادەی تێكۆشانی بڵندتر كردوە. بەتایبەتی لە بەرامبەر بە نزیكبوونەوە و پاشخانی بنەماڵەگەرایی، عەشیرەتگەرایی و فئۆدالیزم و رەگەزگەرایی كۆمەڵایەتی تێگەیشتنی زیهنی، تێكۆشان كردن و بەئیرادەبوونی پێشخستووە. هەم لەبەرامبەر بەزیهنیەتی دەسەڵاتداری سیستەمی باو و لەچوارچێوەی تێكۆشان و خەباتی پێشخستووە. ئاستی ئەوەش ئەمڕۆكە بەبەرهەم و دروشمی ژن، ژیان، ئازادی خۆی ئیفادە دەكات. ئەمڕۆكە ژنانی گەنج و دایكان لەهەموو گۆڕەپانەكاندا لەنێو كۆمەڵگە پێشەنگایەتی دەكەن لەپێناو گۆڕانی لەو سیستەمەی كە لەسەر بنەمای شەریعەت خۆی بۆنیاد ناوە. كاریگەری و پێشكەوتنی پەژاكیش لەسەر ئەو بنەمایەیە كە پێكهاتووە.
* روانگەی پژاك بۆ رەوشی ئێستاكەی ئێران و بارادۆخی رۆژهڵاتی كوردستان چییە؟
ـ ئێران و رۆژهەڵات لەقۆناخێكی هەرە سەخت و دژوار و گرنگدا دەرباز دەبێ. ئەم قۆناخە دەتوانین هاوشێوەی قۆناخی نێوەند"ناوبەر"بەناو بكەین. پێویستی ئێران بەگۆڕانكاریەكی حقوقی، سیاسی، سیستەم و بەرێوەبەرایەتی هەیە. ئەوەش بەتێگەیشتنێكی كۆمەڵایەتی و بەشداربوونی سیاسی دەتوانێت پێكبێت. قۆناخی ناوبەر پڕە لە قەیران و ئاڵۆزی. ئەو بارودۆخەی ئێرانی تێدا دەرباز دەبێ، رەوشێكە كە دەبێت ئێران هەنگاو بهاوێژێت. چونكە رژێم لەهەر لایەكەوە لەنێو قەیراندایە. بۆیەش سیستەم بەشێواز و سیاسەتی باو و هەنوكەیی خۆی ناتوانێت بەردەوام بێ. خۆی لەخۆیدا تەقینەوەی كۆمەڵایەتی لەئاستی شۆڕشدا سەرچاوەی خۆی لەوەوە دەگرێت. گەلان بەتێكۆشانی خۆیان رەوشی قەیرانئاوی رژێم نیشانی هەر كەسیان داوە، هەر وەكو چۆن جیهان و گەل نیشانیاندا كە ئەگەر رژێم بەو رەوشەی هەیە بەردەوام بكات رووبەرووی رووخان و شكاندنێكی زۆر مەزن ببێتەوە. ئەساس هەموو سیستەمی جیهانی رووبەرووی ئەو قەیرانانە بوونەتەوە. تێكۆشان و بەرخۆدانی گەلان و ژنان سیستەمی دەوڵەت ـ نەتەوە و سەرمایەداری خستووەتە ناو رەوشێك كە یا دەبێت خۆیان بگۆڕن یا خود رووبەرووی رووخانێكی زۆر مەزن ببنەوە. بەهۆی تێكۆشانی كۆمەڵایەتی، بەتایبەتی ژنان و گەنجان سیستەمی باویان تێپەڕاندوە. كۆمەڵگە زۆر جیاواز و فرەرەنگە، ئەو شێواز و سیاسەتە بەرێوەبردن ناتوانێت ئێدی بەردەوام بكات و بەو شێوەیە لەسەر كۆمەڵگە و گەلان دەسەڵاتداریەتی خۆی بەرێوە دەبات. لەسیستەمی باودا بەهیچ شێوەیەك و لەهیچ گۆڕەپانێكدا كۆمەڵگە ئیفادەی خۆیان نابینن و لەبەرامبەر بە رژێم هەر رۆژە كە تێپەڕ دەبێت، تێكۆشان و تۆڕەبونی وەكو ئاگر گۆڕتر و بڵێسەدارتر دەبێت، ئێدی وەكو لافاوێك شەپۆل لێدەدا و سیستەمی باو قەبوڵ ناكەن، بەهۆی ئەوەی نوێنەرایەتی خۆیان لەنێو ئەو رژێم و بەرێوەبەرایەتیدا نابینن، و گەلان بەگشتی لەنێو مەنگەنەی قڕكردن و لەناوبردنن.
رژێمی باو بۆ ئەوەی تێكۆشان و سەرهەڵدانی كۆمەڵگاكان لەبەرامبەر بەخۆی سەركۆت بكات، زۆرێك رێ و رێبازی جیاواز وەكو شەڕی تایبەت توند و نەرم تاقی دەكاتەوە. لەرۆژهەڵاتی ناویندا شەڕی گەرم بەچەكی قورس و كیمیایی و تەكنەلۆجیایی هەرە پێشكەوتوو لەقۆناخی شەڕی جیهانی سێیەمیندا كە تێدا دەرباز دەبین وەكو دەوڵەتی فاشیستی تورك لەبەرامبەر بە تێكۆشانی ئازادیخوازی بەكاردێنێت. هەروەها رژێمێك وەكو دەوڵەتی ئێران لەسەر هەمان بنەمای ئیسلامی سیاسی، مۆنارشی و چاوسوركردنەوە و ترساندن شەڕێكی تایبەت لەسەر كۆمەڵگە بەرێوە دەبات. ئامانجی هەر دوو دەوڵەتیش لەو شەڕانە قڕكردن و بێ ئیرادەكردنی كۆمەڵگەیە. سیستەم دەیەوێت كۆمەڵگە وەكو رانەمەڕ بەرێوە ببات. بەڵام بەداخەوە ئێدی لەقۆناخێكداین كە ئەمە لەلایەن كۆمەڵگاكان، گەلان و ژنانەوە ئەو سیاسەت و شەڕانە پووچەڵ بوونەتەوە. ئیران تا ئەو كاتە پرسە ناوخۆییەكانی خۆی بەتایبەتی ئێرادەی گەلان نەناسێت و دانیان پێدا نەنێت، سیاسەتێكی دیموكراتیك بەبنەما نەگرێت ناتوانێت ئەو هێرشانەی لەهەرلایەكەوە رووبەرووی دەبێتەوە دەرباز بكات. ئێران لەقۆناخێكدایە كە زۆرێك دەرفەتی مێژوویی و هەنووكەیی لەپێشدایە كە ئەگەر سیاسەتێكی دیموكراتیك بەبنەما بگرێت دەتوانێت رۆڵێكی بنەڕەتی لەرۆژهەڵاتی ناویندا بگێڕێت. بەڵام بەپێچەوانەی ئەوەش ئەگەر لەبەرامبەر بە تێكۆشانی گەلان، ژنان و گەنجان بەردەوامی بەسیاسەتی ئەشكەنجە و لەسێدارەدان و ژەهرخواردكردنی ژنان كە لەبنەمادا لەهەرلایەكەوە كۆمەڵكۆژیەكە ئەوا كۆتایی بەخۆی بهێنێت. بەمسۆگەری مانەوەی ئێران بەشێوازێكی دیموكراتیك پرسە ناوخۆیی لەنەتەوەیی، ژنان و باوەڕیەكان چارەسەركردنە. هیچ هێزێك تا ئێستاكە نەیتوانیووە لەبەر هێزی كۆمەڵگە خۆڕاگری بكات، كە ئێستاكە رژێمی ئێران كە لەهەرە كاتە لاوازەكانی خۆیدا دەژی لەسەر لنگان خۆی رابگرێت. دینامیكی كۆمەڵگەی ئێران زۆر بەهێز و لێگەڕینوانن و بەهیچ شێوەیەك ئاستەنگیەكان ناناسن و ناترسن. ئەو ترس و وەحشەتەی بەكردەوە دەرمرۆڤیەكانیش كە لەسەر كۆمەڵگەوە بەرێوەی دەبرد لەلایەن ژنان و گەنجانەوە تێكشكێندرا. رۆژهەڵاتی كوردستانیش لەهەر كات زیاتر بە شێواز و رێبازی خۆی پێشەنگایەتی بۆ بۆنیادنانی سیستەمێكی دیموكراتیك و ژیانێكی ئازاد بۆ گەلانی ئێران دەكات. بۆ ئەوەی بگاتە ئامانجەكانی خۆی قوربانی زۆری داوە. ئەوەی هەرە گرنگ بەتێكۆشان و داواكاری دیموكراتیك و ئازادیخوازی هاوسەنگ و یەكگرتوویی بەهێز لەگەڵ نەتەوەكان و گەلان كەجۆگرافیای ئێراندا دەژین بۆنیادنانە. ئەو شۆڕشە بەپێشەنگایەتی ژنانی كورد دەستی پێ كردوە، بەڵام لەهەموو ئێراندا بڵاو بووەتەوە و ناوچەكە و هەموو جیهانیشی گرتووەتەوە. لەم واتایەدا گەلانی ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان خاوەن بەرپرسیاریەتیەكی مەزن و مێژوویی. سەركەوتنی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی بەبڵندكردنی عەزمی تێكۆشانی گەلان گرێدراوە. ئەگەر لەنیوەدا بمێنێتەوە، ئەو شۆڕشە لەرەوشێكی كۆمەڵایەتی و ژیانیدا قەبوڵ ناكات لەبەرامبەر ئەوە سەرهەڵبڕێت لەبەرامبەر بەو مەترسیانەی رووبەرووی كۆمەڵگە ببێتەوە.
* وەكو پژاك' داهاتووی شۆڕشی" ژن' ژیان' ئازادی چۆن دەبینن؟
ـ ئەم شۆڕشە، شۆڕشێكی كۆمەڵایەتی و زیهنیە. ریشەكەی زۆر قوڵ و درێژە. خاوەن مێژوویەكی تێر و پڕە. بنەمای فەلسەفی و بیردۆزی و سیاسی و كۆمەڵایەتی و چاندی و خاوەن دەسكەوت و بەرهەمی مەزنی شۆڕشی زیهنیە. نموونەی هەرە بەرچاو رۆژئاوای كوردستانی كە بەپێشەنگایەتی ژنان دەستی پێ كردوە و لەئێستادا كۆمەڵگەیەكی دیموكراتیك بۆنیاد دەنێت. ئەم شۆڕشە بەپێشەنگایەتی چین، نەتەوە و رەگەزی هەرە ژێردەستە دەستی پێكردوە كە كوێلەكراوە و دەستی پێ كردوە. ئەو ژنەی بەئەندازەی قوڵبوون و بەدرێژایی مێژووی كوێلەداری لەسەری سەپێندراو بوو، تۆڕەیی قوولی ئەوان ئەو شۆڕشەی لەلایەكەوە حیسابخواستن لەپیاوی زاڵم، سەردەست و نۆكەر بوو. هەموو جۆمگەكانی مێشك و رۆحی مرۆڤایەتی و ژیان لەبەرامبەر سیستەمی پیاوسالار هۆشیار و كاناڵیزەی شۆڕش بووە. ئەو شۆڕشە وەرچەرخانێكە لەشۆڕشی سەرەتایی كە ژیانی كۆمەڵایەتی بەپێشەنگایەتی ژنان خۆی بۆنیاد ناوە.
تا ئێستاكە قوربانیەكی زۆر بۆ ئەو شۆڕشە دراوە. زۆرێك لەدایكان و باوكان، كچ و كوڕی هەرە بەنرخیان بۆ داهاتووی ئەو شۆڕشە كردوە قۆربانی و گیانیان بەختكردوە. بەڵام هەر شەهیدێك بووەتە هەنگاوێك لەپێشكەوتنی شۆڕشدا. زۆرێك لەشۆڕشەكانی جیهان لەكاتێكدا پێكهاتوون و لەپێناو داهاتووی ئەو شۆڕشانە زۆر قۆربان دراوە و گیانیان بەختكردوە، بەڵام نەبوونەتە شۆڕشێكی زیهنی. كاتێك ئێمە سەیرێكی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی بكەین، پڕ بەئاشكرا و لەماوەیەكی زۆر كورتدا بەو قۆربانیانەی داویەتی هەنگاوی زۆر لەبواری كۆمەڵایەتی، زیهنی و رۆحی هەڵگرتووە. شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی رۆح و مێشكی كۆمەڵگەی ئەخلاقی و سیاسییە. بەڵام ئەوەی خاوەن ئەو زیهنیەتە نەبووە و نەیتوانیووە راستی ئەوە تێبگا و پێكی بهێنێت. چونكە زۆرێك لەو كەسانە هەن كە دەیانەوێت بە چەمك و زیهنیەتی خۆیان پیاوسالار، رۆژئاوایی و بەرژەوەندیخواز هەزار فرت و فێل لێبدەن. بەئەندازەی ئەوەی لەبەرامبەر بە رژێم هۆشیاری پێكهاتووە و تێكۆشان پێویستە، ئەوەندەش لەبەرامبەر بە ئەو هێڵانەی لەپێناو دەسەڵات خۆیان تەیار كردوە، و بیر لەشوێن پێ خۆیان دەكەنەوە و خەیاڵ و خۆلیای خۆیانیان بۆنیاد ناوە، لەبەرامبەر ئەوانەش هۆشیاری و یەكگرتووبوون پێویست دەكات.
ئەم شۆڕشە بە مسۆگەری و بەپێشەنگایەتی ژنان و گەنجان و گەلان بگاتە ئامانجی خۆی كە سەركەوتنە. رەنگە لەماوەیەكی كورتخایەندا پێكنەیەت، بەڵام بگاتە ئامانجی خۆی. لەسەرەتاوە تا ئێستاكە بەئێران و رۆژهەڵاتەوە ئەم شۆڕشە سنوردار نەماوە و بڵاوی هەموو جیهان بووە. هەر بۆیەش تەنیا كاریگەری خۆی لەسەر دەوروبەر داناوە و كاریگەری لەسەر هەموو جیهانیش بكات. فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی ریشەیەكی زۆر قوڵ و بەهێزی هەیە و بەرهەم و زۆریش بەرفراوان بێت و دەسكەوتی زۆر مەزنیش بئافرێنێت. ئەوەی ژنان بەفەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی سیستەم و زیهنیەتی پیاوسالار تێكبشكێنێت و ژیانێكی خۆشتر بە نرخی هاوبەشی مرۆڤایەتی بەزانستی كۆمەڵایەتی و یەكگرتوو و بەئەمن و ئاسایش بۆنیاد بنێت.
هـ. ب