له زیندانی بونیانی قه‌یسه‌ریه، وێڕای ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیش ماوه‌یه‌كه ئه‌شكه‌نجه و كرده‌وه‌ی خراپ به‌رده‌وامه. دوای ئه‌وه‌ی رای گشتیی به ئه‌شكه‌نجه‌كانی زانی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانه‌كه كرده‌وه خراپه‌كان، لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌ی قورس‌تر كرد.
نزیكه‌ی 300 زیندانی سیاسی به‌ر له ئێستا له زیندانی بونیانی قه‌یسه‌ری كۆكرابوونه‌وه و به بێ ویستی خۆیان بۆ زیندانی جیاجیا دوورخرابوونه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی سیاسی په‌یوه‌ندیان به زیندانه‌كه‌وه كرد، زانیان كه دوورخراونه‌ته‌وه.
ئاشكرابوو كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندان و سه‌ربازانی ناو زیندانی ئاكچاداغ زیندانیانیان ئه‌شكه‌نجه داوه.
'ئێره زیندانێكی خۆجێیی و مللییه'
زیندانیانی سیاسی له رێگه‌ی بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه وتیان، "دوای ئه‌وه‌ی ئێمه لێره كوژراین، با كه‌س وێنه‌كانمان به‌رزنه‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر بڕیاره شتێك بكرێت پێویسته ئێستا بیكه‌ن. به وتنی به وتنی ئه‌وه‌ی 'ئێره زیندانێكی خۆجێیی میللیی'. مردن هه‌یه و سازش نییه' هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌كرێت. كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كانمان بۆ ژیان كه له‌و زیندانه‌ی لێی دورخراوینه‌ته‌وه و هێناویانن بۆ ئێره ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه".
'هه‌رچییه‌ك ده‌كرێت، نابێت بخرێته سبه‌ینێ و پێویسته ئه‌مڕۆ بكرێت'
زیندانیان له درێژه‌دا وتیان، "هه‌ڤاڵمان محه‌مه‌د یاماچ كه زیندانییه‌كی نه‌خۆشه، به لێدان تا سه‌ره مه‌رگیان برد. زیندانیانی سیاسی كه تائێستا له باره‌یانه‌وه وتراوه 'خۆیان كوشتووه'، هه‌موویان به رێگه و شێوازی جیاجیای ئه‌شكه‌نجه‌دان كوژراون. له زیندانه‌كاندا هه‌موو رۆژێك زیندانیه‌ك ده‌كوژرێت، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات ئه‌وه وه‌ك 'خۆكوشتن' پێناسه ده‌كات. به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه درۆیه. ئێستا لێره وه‌ك زیندانیانی سیاسی ژیانمان پارَزراو نییه. له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته پێویسته ده‌سبه‌جێ رای گشتیی دیموكراتیك بكه‌وێته خۆ و ده‌ست به جموجۆڵ بكات. ئه‌گه‌ر بڕیاره شتێك بكرێت پێویسته ئێستا بكرێت، نه‌ك دوای ئه‌وه‌ی ئێمه كوژراین".
هـ ب