زیندانیەکی کورد کە نزیکەی سێ ساڵ و نیو لە زینداندابوو بە ئەنقەست ئازاد نەکرا
ئالیە سوئەر زیندانی سیاسی لەکاتێکدا کە سزاکەی کۆتایی پێهاتووە، ئازاد نەکرا و ئازادکردنەوەی بۆ شەش مانگی دیکە دواخرا.
ئالیە سوئەر زیندانی سیاسی لەکاتێکدا کە سزاکەی کۆتایی پێهاتووە، ئازاد نەکرا و ئازادکردنەوەی بۆ شەش مانگی دیکە دواخرا.
پێشێلکردنی مافی زیندانیان لە زیندانەکانی کوردستان و تورکیا بەردەوامە. بە ئەنقەست زیندانیان ئازاد ناکرێن. ئالیە سوئەر کە سێ ساڵ و چوار مانگە لە زیندای ژنانی ئامەددایە، لەکاتێکدا کە سزاکەی تەواو کردووە، ئازادکردنی بۆ شەش مانگی دیکە دواخرا.
پارێزەری ئالئە سوئەر رایگەیاند، لە دادگای ئامەد تانەی لەو بڕیارە داوە کە بۆچی موەکیلەکەی ئازاد ناکرێت، بەڵام تانەکەی رەتکراوەتەوە و وتی، " دادگا رایگەیاندووە، 'بەهۆی وتنەوەی سرود و دروشم و ئەگەر ئازاد بکرێت دیسا تاوان دەکات' وەک بیانوو پیشاندراوە و ئازادکردنی موەکیلەکەم رەتکراوەتەوە."
ف.ق