کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
لە ئامەد ٢ کەس دەستگیرکران
لە ئامەد لە چوارچێوەى ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی گەلی کورد دا ٢ کەس دەستگیرکران. -
حزبە کوردستانیەکانی کەرکوک هێرشەکانی تورکیا ئیدانە دەکەن
بەشێك لە حزبە کوردستانیەکانی شاری کەرکوک ئیدانە و سەرکۆنەی پەلامار و هێرشەکەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان کرد بۆسەر خاکی باشوری کوردستان. -
بۆچی زۆر زەحمەتە بگوترێ ' با داگیرکەران خاکەکەمان بەجێ بێڵن' ؟
لە کوردستان شەڕێکی دژوار بەڕێوەدەچیت.. -
سەرەڕای رێگری هێزە ئەمنیەکان لە شاری سلێمانی لە دژی داگیرکەران چالاکی بەڕێوە چوو
سەرەڕای رێگریی هێزەکانی پۆلیس، جەماوەری شاری سلێمانی ڕژانە سەر شەقامەکان و لە دژی داگیرکاری تورکیا چالاکیان ئەنجامدا. -
عهبادی بۆ تورکیا: هیچ وڵاتێك له كاریگهرییهكانی پێشێلكردنی سهروهری عێراق دهربازی نابێت
حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق دەلێت ئەو هێرشەی دەوڵەتی تورک پێشەڵکردنی سەروەری عێراقە و لەم بارەیەوە هۆشداریدا بە دەوڵەتی تورک. -
فڕۆکە جەنگیەکان بەسەر ئاسمانی مەخموردا دەسووڕێنەوە
دوای بوردومانەکەی شەوی یەکشەممەی رابردووی فڕۆکە جەنگیەکان، فڕۆکەی کەشف جارێکی دیکە بەسەر ئاسمانی کەمپی پەنابەرانی مەخموردا دەسووڕێنەوە. -
فڕۆکە جەنگیەکانی داگیرکەران چەند ناوچەیەکی ئامێدیان بوردومان کرد
فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک چەند ناوچەیەکی سنوریی شارۆچکەی ئامێدیان بۆردومانکرد. -
وەزارەتی دەرەوەی عێراق: پێویستە هێزە دەستدرێژیکارەکانی تورکیا لە خاکی عێراق بکشێنەوە
ئەمرۆ هەریەک لە باڵیۆزی تورکیا و ئێران بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی عێراق کران بۆ گەیاندنی ناڕەزایەتی عێراق سەبارەت بەهێڕشەکانی ئەو دوو وڵاتە. -
هەپەگە: لە هەفتانین بە دەیان سەربازی دوژمن سزادران
هەپەگە لەبارەی هێرشە داگیرکاریەکانی سوپای تورک لە هەفتانین و چالاکیەکانی گەریلا رایگەیاند، لە ئەنجامی شەڕ و چالاکیەکانیاندا، بە دەیان سەربازی دوژمن سزا دراون. -
راگەیاندراوی پەکەکە لەسەر دۆزی پاڵمە: بڕیارماندا راستەوخۆی بەشداری و چاودێری بکەین
کۆمیتەى دیپلۆماسیی پەکەکە لەبارەى داخستنی دۆسیەى لێکۆڵینەوە لە کوشتنی ئۆلاف پاڵمە سەرۆک وەزیرانی پێشووتری سوید رایگەیاند "ئێمە بڕیارماندا بەشداری رووداوەکە ببین و راستەوخۆ چاودێریی رووداوەکە بکەین". -
گەنجانی بناری قەنەدیل: ئێمە بۆ پاراستنی خاکەکەمان ئامادەین
گەنجانی بناری قەندیل لە دژی هێرشەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر بۆ سەر حەفتانین رایانگەیاند، "ئێمە بۆ پاراستنی خاکەکەمان ئامادەین". -
دێرسیم داغ بۆ گەنجان: هەڵمەتێکى نوێی تێکۆشانمان دەستپێکردووە و ئێوەش دەستبەکار بن
دێرسیم داغ پەرلەمانتاری هەدەپەى ئامەد رایگەیاند، بە ناوی ئەنجوومەنى گەنجانەوە دەستیان بە هەڵمەتێکى نوێی تێکۆشان بۆ ئازادی، پەروەردەی خۆڕایی زمانی دایک، دونیایەکى ئیکۆلۆژیک، ژیانێکى دیموکراتیک و یەکسان کردووە. -
پەژاک: هێرشەکانی فاشیسمی تورکیا پاکتاوکاری گەلی کوردە
مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) لەبارەی هێرشەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر بۆ سەر باشووری کوردستان راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە. -
تورکیای داگیرکەر هاوڵاتیانی برادۆستی بۆردوومان کرد
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک، بۆردوومانی هاوڵاتیانی مەدەنییان کرد و بە هۆیەوە هاوڵاتییەک شەهید بوو. -
مەریوان وریا قانع: کە وەک کورد پەلاماردرایت پێویستە وەک کود بەرگریی لەخۆت بکەیت
نووسەر و رۆشنبیر مەریوان وریا قانع لەبارەى هێرشەکانى تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان رایگەیاند، کاتێک تورکیا هیچ فۆرمێکى کوردبونی قبوڵ نییە بەرگریکردن بە ناوی کوردەوە فۆرمی سەرەکی و راستەقینەى بەرگریکردنە. -
زەینەب جەلالیان: مان دەگرم لە خواردن
زەینەب جەلالیان لە ڕۆژی ٢١ی مانگی ئایار لە گرتوخانەی خۆی پارێزگای ورمێ گوسترایەوە بۆ زیندانی قەرچەک لە شاری ورامین-ی پارێزگای تاران، جەلالیان دەڵێت ئەگەر نەگەڕێندرێمەوە بۆ شوێنی پێشترم دەست بە مانگرتن لە خواردن دەکەم. -
لە شاری سلێمانی پێشانگایەکی وێنەکێشان بۆ ژنان کرایەوە
بە دەستپێشخەری ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە شاری سلێمانی پێشانگایەک بۆ بەرهەمی چەند ژ نێکی بەهرەمەند کرایەوە، لە کۆتایشدا سپاسنامە بەسەر بەشداربوواندا دابەش کرا. -
لە ناوچەی بسمل بە بومبی فرمێسکرێژ هێرش کرایە سەر ئەندامانی هەدەپە
لە ناوچەی بسمل هێزەکانی پۆلیسی تورک بە بومبی فرمێسکرێژ هێرشیان کردە سەر ئەندامانی هەدەپە کە بۆ ئەنجامدانی 'رێپێوانی دیمۆکراسی' لەوێ گرد ببوونەوە. -
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک تووشی کۆرۆنا بوو
سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و هاوژینەکەی تووشی کۆرۆنا بوون. -
ئارێز عەبدوڵا: بێدەنگ بوون لە بەرامبەر داگیرکاریی تورکیا خیانەتی نشتیمانیە!
ئارێز عەبدولا ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند، هێڕشەکانی تورکیا بۆ دوا رۆژی خودی ئەم هەرێمە بێدەنگە، مەترسیدارە و بێدەنگ بوون لێی خیانەتی نشتیمانیە. -
ناوەندی هەدەپە لە ئامەد گەمارۆدرا
بۆ رێگریکردن لە گردبوونەوەی گەل لە بەردەم ناوەندی هەدەپە لە شاری ئامەد بە مەبەستی پێشوازیکردن لە رێپێوانەکەی گەلی جۆلەمێرگ، ناوەندی هەدەپە گەمارۆ درا و هێزەکانی پۆلیس بە بەربەست دەوری ناوەندەکەیان گرت. -
لە کەرکوک ٤٣ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا و حاڵەتێکی مردن تۆمار کران
وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ئاماری ڕاگەیاندنی تووشبوون بە کۆرۆنا ڕایگەیاند: ئەمرۆ ٤٣ کەسی دیکە لە کەرکوک تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و یەک حاڵەتی مردنیش تۆمارکراوە. -
لە کەرکوک سێ ڕۆژ قەدەغەی هاتوچۆی گشتی راگەێندرا
شانەی قەیرانەکانی شاری کەرکوک بڕیاریدا قەدەغەی هاتوچۆی گشتی ڕابگەینێت بۆ ماوەی سێ رۆژ. -
کەجەکە:هەتا بە فەرمی داوای لێبوردن نەکرێت، دۆسیەکەی پالمە داناخرێت!
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە بارەی لێپرسینەوە لە دۆسیەی ئۆلوف پالمە کە دوای ٣٤ ساڵ لە کوشتنی داخرا، رایگەیاند، هەتا داوای لێبوردن لە گەلی کورد و پەکەکە نەکرێت ئەو دۆسیەیە داناخرێت و جەختیشی کردەوە، دەبێت بە فەرمی داوای لێبوردن بکرێت. -
هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە هەرەکۆلی سێرت شەهید بوون
هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە مانگی ئایاردا لە هەرەکۆل شەهید بوون و ڕایگەیاند، هاوڕێکانمان بێریتان، گەڤەر و سەرهڵدان لە ناو بەرخۆدانی گەریلادا فیداکاریەکی گەورەیان کرد و تا دوایین ساتی ژیانی بۆ ئازادی گەل شەڕیان کرد."