کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
کەنەکە: ئەوەى داعش نەیتوانی لە دژی باشوور بیکات تورکیا دەیکات
دەستەى بەڕێوەبەری کۆنگرەى نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) لەبارەى هێرشە داگیرکەرییەکانى دەوڵەتى تورک بۆ سەر باشووری کوردستان و هەوڵەکانى دەوڵەتى تورک بۆ سڕینەوەى گەلی کورد راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە. -
تەندروستی کەرکوک: ٢٥ حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی کۆرۆناوە تۆمارکراوە
بەڕێوبەری تەندروستی کەرکوک دەڵێت: ' ژمارەی ئەو کەسانەی لە کەرکوک بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە ٢٥ کەسن '. -
تۆپخانەکانی دەوڵەتی داگیرکەر بۆردوومانی سنووری ئامێدی دەکەن
تۆپخانەکانی دەوڵەتی تورک، لەناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە بۆردوومانی گوندەکانی سنووری ئامێدی دەکەن. -
لە شارۆچکەی رمێلان تەقینەوەیەک روویدا
لە شارۆچکەی رمێلانی سەر بە گرکێ لەگێ تەقینەوەیەک روویدا. -
لە پاریس و مانهیم یادی شەهید قاسم ئەنگین کرایەوە
لە پاریسی پایتەخی فەرەنسا و شاری مانهیمی ئەلمانیا یادی شەهید قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە کرایەوە کە لە ٢٧ی ئایاردا لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهید بوو. -
عێراق، لەماوەی ٢٤کاتژمێردا ٨٧ كهس به كۆرۆنا گیانیان لهدهستدا
وهزارهتی تهندروستیی عیراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی مردن بەهۆی کۆرۆناوە ڕاگەیاند، لە ڕاگەیاندنەکەدا هاتووە: " لهماوهی٢٤ كاتژمێری رابردوودا له سهرجهم پارێزگاكان ٨٧ كهس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لهدهستداوه. -
سوپای تورک ئاگری لە شاخی گابار بەردا
دوای ئەوەی لە قەرەقولی ئاکدیزگینی ناوچەی باسانی شرنەخەوە دەستڕێژی گوللە کرایە سەر شاخی گابار، شاخەکە ئاگری گرت. -
چین و توێژەکانی کەرکوک داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەن کوردستان بپارێزن لە پەلەمارەکانی تورکیا
چین و توێژەکانی کەرکوک داوای پاراستنی خاکی کوردستان دەکەن لە هێڕشەکانی تورکیا و راشیدەگەیێنن، كاتی ئهوهیه لێره تۆپ و فڕۆكه جهنگیهكان بێدهنگ بن و نهتهوه و پێكهاتهكان به ئاشتیانه بژین. -
سوپای تورک گوندی یوسف ئاوای مەسیحیەکانی لە حەفتانین بوردومان کرد
سوپای داگیرکەری تورک گوندی یوسف ئاوای مەسیحیەکانی لە ناوچەی حەفتانین بوردومان کرد. -
هەپەگە: بەرخۆدانی گەریلا لە حەفتانین بەردەوامە
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکیەکانی گەریلا لەدژی سوپای داگیرکەری تورک لە حەفتانین ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. -
ناوەندی پاراستنی گەل پیرۆزبایی لە فەرماندەیی هەرێمی حەفتانین کرد
ناوەندی پاراستنی گەل پیرۆزبایی لە فەرماندەیی عەیالەتی حەفتانین کرد و ڕایگەیاند، بڕوامان وایە قاڕەمانێتی جەنگی حەفتانین لەسەر هێڵی بەرخۆدان، موزڵۆم، عەگید و ئاماراکان سەرکەوتوو دەبێت. -
یەرەکە: جموجووڵی سەربازی ئێران زیادیکردووە
یەکینەکانی ڕزگاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) ڕایگەیاند، لە مانگی ئایار و حوزەیراندا جموجووڵی هێزەکانی ئێران زیادی کردووە و ئەگەر هێرش ئەنجام بدرێت، بە شێوەیەکی چالاک بەرگری دەکەن. -
جەمیل بایک: هەر کەسێک دەستی بە خوێنی گەریلا سوور بێت دەبێتە ئامانجمان – ١ -
جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەری کەجەکە هۆشداریی بەو کەسانە دا کە لە باشووری کوردستان بۆ دەزگای سیخوڕیی تورک (میت) کار دەکەن و وتی "ئێمە تاوەکو ئێستا دانمان بە خۆماندا ناوە، بەڵام دەستی هەر کەسێک بە خوێنی گەریلا سوور بێت دەبێتە ئامانجمان". -
گەنجانی وڵاتپارێز: ئەوەى بەرگری لە خاکی کوردستان بکات دەوڵەتى تورک دەیکاتە ئامانج
گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، كە دەوڵەتی داگیركەری توركیا، یەك ئامانجی هەیە جا شەڕڤان بێت یان پێشمەرگە یاخود گەریلا بێت كە خاكی خۆیان دەپارێزن ئەو دەیانكاتە ئامانج و دەیەوێت لەناویان ببات. -
کەجەدەکە ئەوروپا / باشوور: بە پێشەنگایەتیی گەریلا فاشیزم و داگیرکەریی تورک تێکدەشکێنین
بەڕێوەبەرایەتی کۆمسیۆنەکانی باشووری کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کورد لە ئەوروپا / باشوور راگەیاندراوێکى لە دژی داگیرکەرییەکانى دەوڵەتی فاشیستی تورک بڵاوکردەوە. -
گەنجانی وڵاتپارێز لە شوێنە سەرەکییەکانی سلێمانی دا وێنەى شەهیدانی شێلادزێیان هەڵواسی
گەنجانی وڵاتپارێز لە شاری سلێمانی لە هەڵمەتێکدا بۆ پشتیوانیکردن لە پێشەنگایەتیی گەنجانی راپەڕیوی شێلادزێ لە دژی داگیرکەریی دەوڵەتى تورک و ئیدانەکردنی شەهیدکردنی گەنجانی شێلادزێ بەهۆی بۆردومانەکانى دەوڵەتى تورکەوە، وێنەی شەهیدانی شێلادزێیان هەڵواسی. -
دەوڵەتی تورکیا گوندی کریستیانەکان بۆردومان دەکات
لە بەردەوامی هێرشی و پەلاماردانەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر، لە ئێستادا بە فرۆکەی جەنگی گوندی ئیسف ئاڤای مەسیحیەکانی ناوچەی خانتور لە حەفتانین بۆردومان دەکات. -
کۆی ئەوەی ئەمرۆ لە شیلادزێدا ڕویدا
گەل بڕیاریداوە هێزی داگیرکەری تورکیا لە خاکی باشوری کوردستان دەرباکات، بەڵام پەدەکە ڕێگری دەکات بۆیە ناڕەزایەتیەکان سوڕانەوە سەر پەدەکە. -
پارتی تورکیای پاراست، خۆی بەرد باران کرا
پارتی ڕێگای نەدا گەلی شیلادزێ بچن بارەگاکانی تورکیا دەرکەن لە ناوچەکەیان، لەبەرامبەردا گەل ناوچەی پارتی بەرد باران کرد لە شیلادزێ. -
سەندیکاکانی پارێزەران لە دژی دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە رێپێوانیان ئەنجامدا
'رێپێوانی پاراستن'ی پارێزەران بەردەوامە. سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی ئامەد، روحا، مێردین و وان لە شاری روحا کۆبوونەوە و بەرەو ئەنقەرە بەڕێکەوتن. -
ئاسایشی پەدەکە هێرشیان کردە سەر گەلی شیلادزێ
هێزی ئاسایش و پۆلیسی پارتی دیموکراتی کوردستان هێرشیان کردە سەر گەلی شیلادزێ کە لە دژی سوپای تورکیا خۆپێشاندانیان ئەنجامدا. -
لە شێلادزێ گەل بۆ بەخاکسپاردنی شەهیدان کۆبوونەوە
بەهۆی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ٥ گەنج شەهید بوون. بۆ ٥ شەهیدەکە مەراسیمێک بەڕێوەدەبرێت. لە زۆر شار و ناوچە گەل ڕوویکردووەتەوە شێلادزێ. -
پارتی هێزێکی زۆری لە دهۆکەوە ناردوە بۆ شێلادزێ
بەپێی زانیاریەکان لە ئێستادا پارتی محەمەد کەلحی سەرۆکی عەشرەتی ڕێکانی و عومەر ئۆرەی بەرپرسی لقی پارتی لە ئامێدی بە هێزێکی زۆر لە دهۆکەوە ناردوە بۆ شیلادزێ. -
هەپەگە یادی ٤ شەهیدی کردەوە کە لە خواکورک شەهید بوون
هەپەگە یادی ٤ گەریلای کردەوە کە لە خواکورک شەهید بوون و رایگەیاند، "هاوڕێ شەهیدەکانمان بوونەتە میلیتانی ئاپۆیی و فیدایی و بە بەرخۆدان وڵامی هێزە داگیرکەرەکانیان داوەتەوە." -
لە شیلادزێ خۆپێشاندان دەستی پێکرد
سەرەڕای ڕێگرییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بە هەزاران کەس لە خەڵکی شیلادزێ ڕژانە سەر شەقامەکان لە دژی داگیرکاری و کۆمەڵکوژیەکانی تورکیا.