تەندروستی کەرکوک: ٢٥ حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی کۆرۆناوە تۆمارکراوە

بەڕێوبەری تەندروستی کەرکوک دەڵێت: ' ژمارەی ئەو کەسانەی لە کەرکوک بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە ٢٥ کەسن '.

ئەم شەو دکتۆر زیاد خەلەف بەرێوبەری بەوەکالەتی بەرێوبەرایەتی تەندروستی کەرکوک دوایین ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری کەرکوک ڕاگەیاند.

دکتۆر زیاد خەلەف مەدید، ڕایگەیاند: " لەسەرەتای دەرکەوتنی ڤایرۆسەکەوە لە شاری کەرکوک ژمارەی تووشبووان ٧١٠ کەسن لەو ژمارەیە ١٩٤ کەسیان چاکبوونەتەوە."

هەروەها سەبارەت بە ژمارەی ئەو کەسانەی کە هەڵگری ڤایرۆسەکەن لە شاری کەرکوک، دکتۆر زیاد خەڵەف ڕایگەیاند: "ژمارەی کەسانەی لە شاری کەرکوک لە ئیستادا هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان ٤١٩ کەسن و لە ژێر چاودێریدان، ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیانش لەدەستداوە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە تا ئیستا گەیشتووەتە ٢٥ کەس."

ژ.ت