گەنجانی وڵاتپارێز لە شوێنە سەرەکییەکانی سلێمانی دا وێنەى شەهیدانی شێلادزێیان هەڵواسی

گەنجانی وڵاتپارێز لە شاری سلێمانی لە هەڵمەتێکدا بۆ پشتیوانیکردن لە پێشەنگایەتیی گەنجانی راپەڕیوی شێلادزێ لە دژی داگیرکەریی دەوڵەتى تورک و ئیدانەکردنی شەهیدکردنی گەنجانی شێلادزێ بەهۆی بۆردومانەکانى دەوڵەتى تورکەوە، وێنەی شەهیدانی شێلادزێیان هەڵواسی.

گەنجانی وڵاتپارێز لە شوێنە سەرەکییەکانی سلێمانی بۆ بەرزراگرتنی شەهیدانی بۆردومانەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر، وێنەی شەهیدەکانی شێلادزێیان هەڵواسی.

لەسەر ئەو پۆستەر و وێنانەى گەنجانی وڵاتپارێز نووسرابوو "کۆمەڵکوژیی شێلادزێ با راچەڵکینی ویژدان و هەستی مرۆڤایەتیی هەموومان بێت، سوپای تورک بۆ دەررەوە".

ژ.ت