کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
هەپەگە: تۆڵەی شەهیدە مەدەنیەکان دەکەینەوە
هەپەگە ڕایگەیاند دەوڵەتی تورک بە شێوەیەکی گشتگیر دەستی بە هەڵمەتی داگیرکردنی باشووری کوردستان کردووە و خەڵکی مەدەنی دەکاتە ئامانج و وتی، "سوێند دەخۆین تۆڵەی شەهید مەدەنیەکان دەکەینەوە." -
هەپەگە: لە ٢ هەلیکۆپتەری کۆبرا درا و ٢٢ سەرباز کوژران
گەریلاکانی هەپەگە/یەژاستار لەدژی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک کە لە حەفتانین ئەنجامی دەدات، بەرخۆدانێکی مێژوویی بەڕێوەدەبەن. لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا لە ٢ هەلیکۆپتەری کۆبرا درا و ٢٢ سەرباز کوژران. -
٢٠ ڕێکخرا داوا دەکەن ئاسمانی شەنگال بە رووی فڕۆکەکانی تورکیادا قەدەغە بکرێت
ڕاگەیندراوێکی هاوبەش لەلایەن ٢٠ ڕێکخراوی مەدەنی لە دژی بۆردومانەکانی سەر شەنگال ئاراستەی حکەمەتی عێراق، نەتەوە یەکگرتوەکان و دەزگا نێودەوڵەتییەکان کرا و داوایان لە عێراق کرد کە قەدەغەی فڕین بەسەر ئاسمانی شەنگال ڕابگەیەنێت. -
بهوێنه؛ یهكێك له گەنجە راپەڕیوەکانی شیلادزێ بە پلان لە بۆردومانەکەى دوێنێی تورکیادا شەهید کراوە
لە بۆردومانی دوێنێی فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر هاووڵاتییانی باشووری کوردستان ٦ هاووڵاتی شەهید بوون و یەکێک لە شەهیدەکان گەنجێکى راپەڕیوی ساڵی رابردووی هێرشکردنە سەر بنکە سەربازییەکەى سوپای تورک بوو لە شیلادزێ. -
كۆمهڵی ئیسلامی: حکومەتی ھەرێم لە ئاستی دەستدرێژییەکانی تورکیا تەنھا ڕۆڵی تەماشاکەر دەبینێت
فراكسیۆنی كۆمهڵی ئیسلامی له پهرلهمانی كوردستان له بهیاننامهیهكدا ئیدانهی هێرش و پهلامارهكانی سوپای توركیا و ئێران دهكات بۆ سهر ناوچه سنوورییهكانی ههرێمی كوردستان. -
خەڵکی بناری قەندیل داوا دەکەن لایەنەکان بە یەک دەنگ وەڵامی داگیرکەری بدەنەوە
خەڵکی بناری قەندیل لە کۆبونەوەیەکدا باسیان لە زەرەر و زیانەکانی بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورکیا کردووە، داوا دەکەن بە زوترین کات یەکێتیی نێوان گەلی کورد دروست ببێت و وەڵامی ئەو هێرشانە بدرێتەوە. -
سەرۆکایەتی پەرلەمان ئیدانەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا دەکات
سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە ڕاگەیەندراوێک ئیدانەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر دەکات و پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی ئەو شەهیدانە دەکات کە لە بۆردومانی فرۆکەی تورکیا شەهید بوون. -
دوای کۆمەڵکوژی تورکیا، پەیامێکی شەرمنانەی حکومەتی هەرێم
دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بە ئاگر و ئاسن خاکی باشوری کوردستان بۆردوومان دەکات و کۆمەڵکوژی ئەنجدام دەدات، لەبەرامبەردا حکومەتی هەرێم پەیامی شەرمنانە بڵاودەکاتەوە. -
دەوڵەتى تورک ٣٧ ساڵە لە باشووری کوردستان کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات
دەوڵەتى تورک ٣٧ ساڵە لە باشووری کوردستان کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات. کۆمەڵکوژییەکانى کەندەکۆڵ، زارگەلی و کورتەک چەند نمونەیەکى ئەو کۆمەڵکوژییانەن. لە بۆردومانەکانى ٣ رۆژی رابردووشدا ٧ هاووڵاتیی تری مەدەنیی باشووری کوردستانی شەهید کرد. -
فڕۆکە جەنگییەکانی تورک ناوچەى خانتوری حەفتانیان بۆردومانکرد
فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر ناوچەى خانتوری حەفتانیان بۆردومانکرد و جموجوڵی سەربازیشیان زیاتر کردووە. -
پەرلەمانتاریکی کوردی کەرکوک: پێویستە ھێزێکی ھاوبەش لەنێوان پێکھاتەکانی کەرکوک دروست بکرێت
ئەڵماس فازڵ پەرلەمانتاری کوردی کەرکوک دەڵێت: بۆ پاراستنی کەرکوک پێویستە پەلە بکرێت لە پێکھێنانی ھێزێکی ھاوبەش لەنێوان پێکھاتەکانی شارەکەدا. -
فڕۆکە جەنگیەکانی تورک ناوچەی دەرکارێی زاخۆیان بۆردومان کرد
فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندێکی ناوچەی دەرکارێی زاخۆیان بۆردومان کرد. -
یەکێتی: هەوڵە دیبلۆماسیەکانمان دەخەینەگەڕ لەپێناو ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیا
ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەگەڵ ئەوەی ئیدانەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا دەکات بۆ سەر باشوری کوردستان هەروەها دەڵێت:" کار بۆ ڕاگرتنی ئەو هێرشانە دەکەین لە ڕوی دیبلۆماسیەوە". -
جاش و سەربازەکان ٤ ڕۆژە لە عەلۆ دینۆ بۆسەیان داناوە
لە ناوچەی هەزەخی شڕنەخ لە قەڕەقۆلی گوندی بافێ جاش و سەربازانی تورک بە شەو بەدزی دەردەچن و لە قەلای عەلۆ دینۆ بۆسە دادەنێن. -
دەوڵەتی تورک لە گوندی گۆلدا گەنجێکی تری کوردی شەهید کرد
فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی گۆلکای مەتینایان بۆردومان کرد. لە بۆردومانەکەدا گەنجێکی کورد شەهید بوو. -
ژمارەی ئەو کەسانەی لە چەولگ دەستیگران بۆ ١٠ کەس بەرزبووەوە
دوای ئەوەی لە گوندێکی کانیڕەشی چەولگ ٣ کەس لە یەک خانەوادە دەستگیرکران، لە ناوەندی ناوچەی کانیڕەش و ناوەندی شاری چەولگیش ٧ کەسی تر دەستگیرکران. -
هەپەگە: لە حەفتانین گورزی کوشندە لە داگیرکەران درا
لەدژی جموجووڵی داگیرکەری سوپای تورک کە لەسەر حەفتانین دەستپێکراوە، هێزەکانی گەریلا بەرخۆدانێکی گەورە دەکەن. لە چالاکیەکاندا زیاتر لە ٢٠ داگیرکەر سزادران. -
لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکدا ٣ هاوڵاتی دەڤەری بادینان شەهید بوون
فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی سیدای –یان بۆردومان کرد و لە ئەنجامدا ٣ هاوڵاتی لەهۆزی ڕێکانی شەهید بوون. -
وەڵامێک لە لاهوری شێخ جەنگیەوە بۆ چاوشئۆغڵۆ
لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان وەڵامی تۆمەتەکانی مەولود چاوشئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا دەداتەوە. -
سی پی تی: بە پێچەوانەى بەڵێنەکانى حکومەتى هەرێم بنکە سەربازییەکەى زینی وەرتێ لانەبراوە
تیمەکانی بنیاتنانی ئاشتی مەسیحی (سی پی تی)، کە رێکخراوێکى نێودەوڵەتییە کار بۆ ئاشتی و نەهێشتنی توندوتیژی و شەڕ دەکات دوایین راپۆرتی لەسەر بنکە سەربازییەکەى سەر زینی وەرتێ و زیانەکانى بۆ ئاشتی و ژیانی هاووڵاتییانی ناوچەکە بڵاوکردەوە. -
هەدەپە لە ئامەدەوە دەستی بە رێپێوانەکەى بەرەو ئەنقەرە کرد
رێپێوانی دیموکراسیی هەدەپە بەردەوامە. رێپێوەرانی هەدەپە لە ئامەد بەرەوە ئەنقەرە دەستیان بە درێژەدان بە رێپێوانەکەیان کرد. پۆلیسی تورک هەوڵیدا رێگری لە رێپێوانەکە بکەن، بەڵام رێپێوەران بەربەرستەکانیان لابرد و دەستیان بە رێپێوانەکەیان کرد. -
دەوڵەتى تورک قەدەغەی هاتوچۆی بەسەر ١٥ گوندی بەدلیس دا سەپاند
سەربازانی دەوڵەتى تورکی داگیرکەر بە پاساوی ئەوەى ئۆپراسیۆنی سەربازی ئەنجام دەدەن، قەدەغەى هاتوچۆکردنی هاووڵاتییانیان بەسەر ١٥ گوندی ناوچەى تاتوانی بەدلیس دا سەپاند. -
لە ئامەد ٢ کەس دەستگیرکران
لە ئامەد لە چوارچێوەى ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی گەلی کورد دا ٢ کەس دەستگیرکران. -
حزبە کوردستانیەکانی کەرکوک هێرشەکانی تورکیا ئیدانە دەکەن
بەشێك لە حزبە کوردستانیەکانی شاری کەرکوک ئیدانە و سەرکۆنەی پەلامار و هێرشەکەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان کرد بۆسەر خاکی باشوری کوردستان. -
بۆچی زۆر زەحمەتە بگوترێ ' با داگیرکەران خاکەکەمان بەجێ بێڵن' ؟
لە کوردستان شەڕێکی دژوار بەڕێوەدەچیت..