کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
دادگای تورک بڕیاری لێکۆڵینەوە نەکردن لەبارەى ناردنەوەى تەرمی گەریلا بە پۆست دەرکرد
هێشتا ٢ مانگ بەسەر دەستکردن بە لێکۆڵینەوە لەسەر ناردنەوەى تەرمی عەگید ئیپەک گەریلای هەپەگە لە رێگەى پۆستەوە بۆ دایک و بنەماڵەکەى تێنەپەڕیوە، بەڵام دادگای تورک بڕیاری لێکۆڵینەوە نەکردن لە ناردنەوەى ئەو تەرمە بە پۆست دەرکرد. -
پۆلیسی تورک لە ئامەد هەڵیکوتایە سەر بارەگای کەجەدە و چەندین کەسی دەستگیرکرد
ئۆپراسیۆنەکانى پاکتاوی سیاسیی دژ بە گەلی کورد لەلایەن پۆلیسی دەوڵەتى تورکەوە زیادیان کردووە. پۆلیسی تورک بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئامەد هەڵیانکوتایە سەر بارەگای کەجەدە و چەندین ماڵی هاووڵاتیان و لە ئەنجامدا چەندین کەسیان دەستگیرکرد. -
کەجەرە لە دژی هێرشەکانى دەوڵەتى تورک داواى بەرخودانى لە گەنجانی رۆژهەڵات کرد
دەستەى بەڕێوەبەریی کەجەرە رایگەیاند، هێرشەکانى دەوڵەتى تورک بۆ سەر باشووری کوردستان هێرشە بۆ سەر هەموو کوردستان و داواى لە ژنان و گەنجانی رۆژهەڵاتی کوردستان کرد، کە بە بەهێزی بەشداری لە بەرخوداندا بکەن. -
پۆلیسی تورک ٢ ژنە سیاسەتمەداری کوردی لە ئامەد دەستگیرکرد
ناشیدە تۆپراک هاوسەرۆک شارەوانیی فارقین و رۆژدا بارش بەڕێوەبەری کۆمەڵەى ژنانی رۆسا لەلایەن پۆلیسی دەوڵەتى تورکەوە لە ئامەد دەستگیرکران. -
کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە لە بارەی پلانگێری نێوان تورکیا و ئێران و عێراق دژ بە گەلی کورد راگەیێراوێکی بڵاو کردەوە
کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە سەبارەت بە پلانگێریی هاوبەشی دەوڵەتی تورک و ئێران و عێراق دژ بە خەڵکی کوردستان، راگەیێراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژەی بە پلانگێریەکی نوێ دەکات دژ بە گەلی کورد، کە دەوڵەتی تورکیا سەرکێشی ئەو پلانگێریە دەکات. -
هێرشی فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر کونەماسی ٢ شەهید و ٨ برینداری لێکەوتەوە
لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورکیا دا بۆ سەر سەیرانگای کونەماسی سەر بە قەزای شارباژێری پارێزگای سلێمانی، دوو هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون و ٨ کەسی دیکەش بریندار بوون، کە ٥ کەسیان ئەندامی یەک خێزانن. -
هەپەگە: ٣١ داگیرکەر کوژران، چەندین ئۆتومبیلیش تێکشکێندران
هێزەکانی گەریلا لە حەفتانین، شەمزینان و جودی گورزی کوشندەیان لە سوپای داگیرکەری تورکدا. بە پێی زانیاریەکان، ٣١ داگیرکەر کوژراون و چەندین ئۆتومبیلیش تێکشکێندراون. -
چرکەساتی بوردومانکردنی گوندی کونەماسی لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە
دیمەنی چرکەساتی بوردومانکردنی سەیرانگای کونەماسی سەر بە قەزای شارباژێر کە لە لایەن خەڵکەوە تۆمار کراوە، بڵاو کرایەوە. وەکو لە دیمەنەکاندا دەردەکەوێت، ئەو کەسانەی لەگەڵ منداڵەکانیان لە ناو چەمدا یاری دەکەن، فڕۆکەکان بە جارێک بوردومانیان دەدەن. -
دیمەنی دوای بوردومانەکەی فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەوتی تورک لە کونەماسی
ئاژانسی هەواڵی فورات دیمەنی دوای بوردومانەکەی فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورکیا لە سەیرانگای کونەماسی بڵاو کردەوە. -
فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک سەیرانگای کونەماسیان بوردومان کرد
فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورک کەمێک پێش ئێستا سەیرانگای گوندی کونەماسیی سەر بە شارباژێری پارێزگای سلێمانیان بوردومان کرد. -
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک دەڤەڕی برادۆستیان بوردومان کرد
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆردومانی چەند ناوچەیەکی دەڤەری برادۆستیان کرد. -
گەریلا لە حەفتانین یاریەکە تێک دەدات
هێزە شەڕکەرەکانی دەوڵەتی تورکیا کە بە مەبەستی داگیرکردنی باشوری کوردستان هێرشیان کردووەتە سەر هەرێمی حەفتانین، رووبەرووی بەرپەرچدانەوەی توند بوونەتەوە و گورزی کوشتندەیان بەرکەوتووە. -
٣ ژنە زیندانیی سیاسیی کورد دەستیان بە مانگرتنی بێسنوور کرد
٣ ژنە زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانى جۆری ئیی مێردین دەستیان بە مانگرتنی بێسنوور کرد. -
دادگای داگیرکەر سزای زیندانیکردنی هاوسەرۆک شارەوانیی پەریی دێرسیم پەسەند کرد
ئۆرهان چەلەبی هاوسەرۆک شاروانیی شارۆچکەى پەری لە پارێزگای دێرسیمی باکووری کوردستان لەلایەن دەوڵەتى فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپەوە لەسەر کارەکەى لابرا و قەیومیان لە شوێنەکەى داسەپاند، سەرباری ئەوەش دادگای داگیرکەر سزای زیندانیکردنی بەسەر سەپاند. -
دادگایکردنی ئەو کەسانە دواخرا، کە پۆلیسی تورک هێرشی کردبوونە سەر
لە وان پۆلیسی تورک هێرشی کردبووە سەر چەند هاووڵاتییەک و هاووڵاتییەکانیان دابوو بە زەویدا و لە پشتەوە دەستیان کەلەپچەکردبوون. سەرباری ئەوەش پۆلیسی تورک لە دژی ئەو کەسانە سکاڵای تۆمار کردوە و داواى زیندانیکردنیان دەکات!. -
ئەو مۆڵەتەی خەڵکی شیلادزێ بە (پەدەکە)یان دابوو، سبەی کۆتایی دێت
خەڵکی شیلادزێ لە ماوەی ڕابردودا مۆڵەتێکیان دابوو بە پارتی دیموکراتی کوردستان کە بێنە سەر خەت و داواکاریەکانیان جێ بەجێ بکرێت، پەدەکە تاکو ئێستا بێدەنگە و سبەینێش کۆتایی بە مۆڵەتەکە دێت. -
شێلادزێ، دەروازەیەکی نوێی ڕاپەرین
نزیک ساڵ و نیوێک بەسەر ڕاپەرینی شیلادزێ تێپەڕ دەبێت، بەڵام شێلادزێ هەر کەڵپەی دێت لە ئاگری ڕاپەڕین و ڕوحی بەرخۆدان. -
کەنەکە: دەوڵەتى تورک و چەتەکانی بکوژی ژنانی ئازاد و رێکخستنکراون
كۆمسیونی ژنانی كۆنگرهی نهتهوهیی كوردستان رایگەیاند "دهوڵهتی تورکیای فاشیزم وچهتهكانی و سهر چهته ئهردوغان بونهته كوژهری ژنان، و ژنانی ئازاد ورێخستن كراو قهتهڵ دهكهن". -
کەرکوک، لەماوەی ٢٤کاتژمێردا ١٢٣ کەس تووشی کۆرۆنا بوون
ئەمرۆ لە شاری کەرکوک ١٢٣ حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراو هەروەها حاڵەتێکی مردنیش هەبووە بەهۆی ئەو پەتایەوە. -
رێکخراوەکانی گەنجانی کەرکوک: پشتگیری لە ڕاپەڕینی گەنجانی شیڵادزێ دەكەین
رێکخراوەکانی گەنجانی شاری کەرکوک ئیدانەی هێرشەکانی تورکیایان کرد بۆ سەر خاکی باشوری کوردستان و داوایان لە حکومەتی هەرێم و عێراق کرد هەڵوێستیان هەبێت. -
هاوسەرۆکی شارەوانی جزیر بە ٦ ساڵ زیندانی سزادرا
محمد زرگ هاوسەرۆکی شارەوانی جزیر دوای ئەوەی لە پۆستەکەی دوور خرایەوە، ٦ ساڵ و ٣ مانگ سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا. -
تووڕەیی لە بەرامبەر کومەڵکوژیەکەی کۆبانێ پەرە دەسەنێت
رێکخستنە کوردیەکان ناڕەزایەتی توندیان لە بەرامبەر کۆمەڵکوژیەکەی کۆبانێ دەربڕی و پەیامی خۆڕاگریان بڵاو کردەوە و بانگەوازی رژانەی سەر شەقامیان ئاڕاستەی گەل کرد. -
لە حەفتانین و گەڤەر ٤ سەربازی تورک سزا دران
گەریلاکانی هەپەگە/یەژا-ستار لە هەرێمی حەفتانین و گەڤەر زنجیرە چالاکیەکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکیەکاندا ٤ سەربازی سوپای داگیرکەر سزا دران. -
پارتی ئەو چەکدارانە خەڵات کرد کە هێرشیان کردە سەر گەلی شیلادزێ
پارتی دیموکراتی کوردستان ئەو چەکدارانە خەڵات دەکات کە هێرشیان کردە سەر گەل لە خۆپێشاندانەکانی ٢٠ی ئەم مانگەی ئەو شارۆچکەیە. -
کەجەدە هێرشی دەوڵەتی تورکی بۆسەر کۆبانێ بە توندی شەرمەزار کرد
کەجەدە ڕایگەیاند، کورد لە هەر دەڤەرێکی جیهان کەمێک بهەسێنەوە، دەبنە ئامانجی هێرشی دەوڵەتی تورک و کۆمەڵکوژی دەولەتی تورک کە دوێنێ لە کۆبانێ کرد شەرمەزار کرد.