هەپەگە: ٣١ داگیرکەر کوژران، چەندین ئۆتومبیلیش تێکشکێندران

هێزەکانی گەریلا لە حەفتانین، شەمزینان و جودی گورزی کوشندەیان لە سوپای داگیرکەری تورکدا. بە پێی زانیاریەکان، ٣١ داگیرکەر کوژراون و چەندین ئۆتومبیلیش تێکشکێندراون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا هێزەکانی گەریلا لە دژی جموجوڵە داگیرکەریەکانی سوپای تورک، زنجیرە چالاکیەکیان ئەنجامداوە.

لە راگەیێندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:

لە دەڤەری شەهید بێریڤان چالاکیەکی سابوتاژ

'لە ٢٣ی حوزەیران کاتژمێر ١٦:٠٠ هێزەکانمان لە گردی شەهید بێریڤان لە دژی سوپای داگیرکەر چالاکیەکی سابوتاژیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا ٢ سەرباز کوژران و ٢ سەربازی تریش بریندار بوون.

لە ناوچەی دووپشک چالاکی

لە ٢٥ی حوزەیران (ئەمڕۆ) هێزەکانمان لە دژی هێزێکی سەربازی لە تەپەی دووپشک چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا سەربازێک کوژرا.

١٠ سەرباز کوژران

ئەمڕۆ (٢٥ی حوزەیران) لە کاتژمێر ٠٧:٠٠ هێزەکانمان لە یەژا-ستار، هێزێکی سەربازیان خستە بن چاودێری خۆیان کە لە گردی شەهید بێریڤانەوە دەچوون بۆ ناوچەی شەهید دێرسم، هێرشیان کردە سەریان. لەو چالاکیەدا هێزەکانمان لە سێ قۆڵەوە لە دوژمنیان دا و لەو چالاکیەدا ١٠ سەربازی دوژمن کوژران. هاوکات هێزەکانمان بۆ ماوەیەک تەرمی سەربازانی دوژمنیان خستە ژێر چاودێریەوە و نەیانهێشت فڕۆکەکان دەربازی ناوچەکە ببن.

سوپای داگیرکەری تورک لە دوێنێ ئێوارەوە ناوچەکانی گەلی پس ئاغا و شەشدارا بە ئوبوس و هەلیکوپتەر و فڕۆکەی جەنگی بوردومان دەکات. سەرلەبەیانی ئەمڕۆش لە ناوچەی شەشدارا لە نێوان هێزەکانی ئێمە و داگیرکەراندا شەڕێکی قوڕس روویدا. دواتر لە بارەی وردەکاری ئەو شەڕەوە، زانیاریەکان ئاشکرا دەکرێن."

لە شەمزینان چالاکی

هەپەگە لە بارەی ئەنجامی چالاکیەکانی ناوچەکانی دیکە زانیاری بڵاو کردەوە:

"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید رۆنیا دا هێزەکانمان لە دژی سوپای داگیرکەری تورک چەند چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەم چوارچێوەیەدا؛

لە ٢٢ی حوزەیران کاتژمێر ١٢:٠٠ هێزەکانمان لە سەر رێگای نێوان هەر دوو قەرەقوڵی خاپوشک و سلورتی سەر بە شەمزینانی جۆلەمێرگ لە دژی ئۆتومبیلێکی داگیرکەران چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا ئۆتومبیلەکە بەتەواوەتی لەناوبرا. بەڵام ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکان نەزانرا.

لە ٢٣ی حوزەیران کاتژمێر ٠٦:٠٠ هێزەکانمان لە یەژا-ستار لە گردی شکێری سەر بە ناوچەی شەمزینان لە دژی داگیرکەران چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا سەربازێکی کوژرا. دوای چالاکیەکە سوپای داگیرکەی تورک بە ئوبوس و هاوەن و تانک، ناوچەکەیان توپباران کرد.

١٣ سەرباز و ٤ کونترا سزادران

هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری تۆڵەسەندنەوەی شەهید رزگار گەڤەر و شەهید میدیا کاوادا لە دژی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک، چالاکیەکیان ئەنجامدا. زانیاریەکان لەبارەی ئەم چالاکیەوە بەم شێوەیەن:

١٥ی حوزەیران کاتژمێر ٢١:٠٠ هێزەکانمان لە یەژا-ستار لە دژی ئۆتومبیلێکی زرێپۆشی سەربازی هێزی داگیرکەران، کە لە ناوچەی کۆرسی سەر بە کچا کە دەکەوێتە دەوروبەری شاخی جودی لە سنووری شرنەخەوە بەرە شرنەخ بەڕێکەوتبوو، چالاکیەکیان ئەنجامدا. بە تاکتیکی سابوتاژ لە دژی ئۆتومبیلێکی جۆری کیپری چالاکیەکە بەڕێوە چوو و ئۆتۆمبیلەکە بە تەواوەتی تێکشکێندار. لەو چالاکیەدا ١٣ سەربازی تورکیا سزا دران. دوای چالاکیەکەش هیزی داگیرکەران بە ئۆتومبیلی زرێپۆش، کوژراو و بریندارەکانیان لە ناوچەکە دوور خستەوە.    

هێزەکانمان لە دژی ئەو کەسانەی کاریان لە پرۆژەی رێگا سەربازیەکانی نێوان دەڤەرەی دەرگول و سەفینی سەر بە هەرێمی شاخی جودیدا دەکرد، کە هاوکاری هێزێن داگیرکەرانن، بە دەیان جار هۆشداریان دەوەتێ. هێزەکانمان لە دژی ئەو کەسە کۆنترایانە کە هۆشداریەکانیان پشتگوێ خستووە، لە ١٦ی حوزەیراندا چالاکیەکی سزادانیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا ٤ کۆنترا سزا دران. هەرچەندە دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەو کەسانەیان لە راگەیاندنەکاندا، وەکو کەسانی مەدەنی بەناو کردبوو، بەڵام ئەو کەسانە لە دژی گەلی کورد، سروشت و گەریلاکان لە گەڵ دوژمن لەناو هاوکاریدا بوون و ویستیان ئەم راستیە بشارنەوە.

هاوکات لە ١٦ی حوزەیراندا ٤ ئۆتومبیل، ٣ شۆفڵ و ئۆتومبیلێکی بارهەڵگری پرۆژەی رێگا سەربازیەکانی دەڤەری ناڤسەرای جودی سووتێندران. ئەو کەسانەی لە شوێنی پرۆژەکە بوون، جارێکی دیکە لە لایەن هێزەکانمانەوە هۆشداریان پێدرا.

لە تەندورەک شەڕ و پێکدادان، ٣ گەریلا شەهید بوون

١٥ی حوزەیران لە دەڤەری تەندورەکی سەر بە ناوچەی ئەلباکی شاری وان، لە نێوان هێزەکانی ئێمە و سوپای دەوڵەتی تورکیادا شەڕ و پێکدادان روویدا. لەو شەڕەدا چەندین سەربازی سوپای تورک سزا دران و بریندار بوون. ٣ لە هاوڕیانیشمان کە بە قارەمانانە لە دژی داگیرکەران شەڕیان کرد، شەهید بوون.

ناسنامەی ئەو هاوڕیانەمان کە شەهید بوون، بەم شێوەیەیە:

نازناو: فرات دۆزگەر

ناوی تەواو: مەتین ئوزەر

ناوی دایک و باوک: هاجەر – مەحمود

شوێن و بەرواری شەهیدبوون: تەندورەک – ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠

***

نازناو:سمکو سورکێو

ناوی تەواو: محسن عارفزادە

شوێنی لەدایکبوون:بانە

ناوی دایک و باوک: مەریەم – مەحمود

شوێن و بەرواری شەهیدبوون: تەندورەک – ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠

***

نازناو: شەرڤان جودی

ناوی تەواو:فەردی یلدز

شوێنی لەدایکبوون:ئەرزروم

ناوی دایک و باوک: نوریە - عەلی

شوێن و بەرواری شەهیدبوون: تەندورەک – ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠

***

هاوڕیکانمان فرات، سمکو و شەڕڤان لە دژی هێزی قڕکەر و داگیرکەر بۆ پاراستنی شکۆمەندیەکانی گەلی کورد لە شوێن و بەرواری جیاوازدا بەشداریان لە تێکۆشانی ئازادی کوردستان کرد. هاوڕێ قاڕەمانەکانمان کە بە هەمان ئامانج لە ناو تێکۆشاندا جێیان گرت، تا دوا ساتی شەهیدبوونیان، ئەرک و بەرپرسیارێتیەکانیان لە بەرزترین ئاستدا جێبەجێ کرد.

بە بوونەی شەهیدبوونی هاوڕێکانمان فرات، سمکو و شەڕڤان کە گورزی کوشتندەیان لە دوژمن وەشاند، سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و گەلی وڵاتپارێزمان دەکەین و بەڵێنی جێبەجێکردنی هیوا و دواڕۆژێکی ئازاد، دووپات دەکەینەوە.

ز.ش