هاوسەرۆکی شارەوانی جزیر بە ٦ ساڵ زیندانی سزادرا
محمد زرگ هاوسەرۆکی شارەوانی جزیر دوای ئەوەی لە پۆستەکەی دوور خرایەوە، ٦ ساڵ و ٣ مانگ سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
محمد زرگ هاوسەرۆکی شارەوانی جزیر دوای ئەوەی لە پۆستەکەی دوور خرایەوە، ٦ ساڵ و ٣ مانگ سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
دوای ئەوەی بە بڕیار وەزارەتی ناوخۆی دەوڵەتی فاشیست و رەگەزپەرەستی تورک، محمد رزگ هاوسەرۆکی شارەوانی ناوچەی جزیری سەر بە شرنەخ لە پۆستەکەی دوور خرایەوە و قەیوم لە پۆستەکەی جێگیر کرا، ٦ ساڵ و ٣ مانگ سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
بە پێی زانیاریەکان دانیشتنی دادگایی زرگ لە دادگای سزا قورسەکانی مەلەتی بەڕیوە چووە و بە بیانووی 'ئەندامی رێکخستنە' ئەو سزایەی بەسەردا سەپێندراوە.
هاوکات چەندین کەسی دیکەش کە لەگەڵ زرگ لە چوارچێوەیە هەمان داوادا دادگایی کراون، سزایان بەسەردا سەپێندراوە.
ز.ش