لە حەفتانین و گەڤەر ٤ سەربازی تورک سزا دران

گەریلاکانی هەپەگە/یەژا-ستار لە هەرێمی حەفتانین و گەڤەر زنجیرە چالاکیەکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکیەکاندا ٤ سەربازی سوپای داگیرکەر سزا دران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە بارەی چالاکیەکانی حەفتانین و گەڤەر راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:

"هێزەکانمان لە دژی جموجولە داگیرکەریەکانی سوپای دەوڵەتی تورک کە لە هەرێمی حەفتانین دەستی پێکردبوو، چالاکی کاریگەریان ئەنجامدا. لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەڕی حەفتانیندا ئەو زانیاریانەی لەبارە چالاکیەکانەوە گەیشتنە بەردەستمان بەم شێوەیەن؛

١٧ی حوزەیران لە کاتژمێر ١٤:٠٠ هێزەکانمان لە دژی هێزی داگیرکەران لە گردی شەهید بێریڤان چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکان نەزانرا.

١٨ی حوزەیران کاتژمێر ٢٢:٠٠ هێزەکانمان لە دژی یەکینەکانی دوژمن کە لە گردی شەهید ئادار لە جموجوڵدا بوون، چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا.

٢٣ی حوزەیران لە کاتژمێرەکانی نێوان ٢١:٣٠ – ٢٣:٣٠ خولەک هەلیکوپتەرە جەنگیەکان دەڤەری خانتوریان بوردومان کرد. لە ئەنجامی بوردومانەکە لە ناوچەکە ئاگر کەوتەوە. لەو کاتەدا هێزەکانمان هەلیکۆپتەرەکانیان کردە ئامانج و هەلیکوپتەرەکان کە دەستڕێژی گوللەیان کرایە سەر، بە ناچاری ناوچەکەیان بەجێ هێشت.

لە گەڤەر ٤ سەرباز سزا دران

هێزەکانمان لە ٢٢ی حوزەیراندا لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید رۆنیادا نزیک لە قەرەقۆلی مەمشتا کە دەکەوێتە گەلی دۆسکی'ی سەر بە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ، چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا کە یەکینەکانی دوژمن لە جموجوڵدا بوون، سەربازێک سزا درا و ٢ کونتراش بریندار بوون. سوپای دەوڵەتی تورک دوای چالاکیەکە لە ناوچەکە دەستی بە ئۆپڕاسیۆن کرد.

هاوکات لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید رۆنیادا هێزەکانمان لە ٢٣ی حوزەیران کاتژمێر ١٩:٣٠ خولەکدا لە دژی سەنگەرەکانی قەرەقولی پەریخان لە ناوچەی گەڤەر چالاکیەکیان ئەنجامدا و هەڵیان کوتایە سەر هێزی دوژمن. هێزەکانمان لە دژی کۆمەڵێک سەرباز کە لە ناوچەکە ئامادەکاری کەمینیان دەکرد، چالاکیان ئەنجامدا. لە دوو قۆڵەوە هێرش کرایە سەر سەربازانی دوژمن. لەم چوارچێوەیەدا ٣ سەرباز سزا دران کە یەکێکیان پلەدار بوو. هاوکات سەربازێکیش بریندار بوو. سوپای دەوڵەتی تورک کە بە هۆی ئەو چالاکیەوە شۆک ببوو، لە بارەی چالاکیەکەوە کە بە رێنوێنی تاکتیکی گەریلای مۆدێرن و سەردەم بەڕێوە چوو، لە ناو راگەیاندنەکانیاندا، وەکو چالاکیەکی دەستدرێژی بەناو کرد. هێزەکانمان هەڵیان کوتایە سەر دوژمن و لە ناو سەنگەر و حەشارگەکانیان لێیان داون.

هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ناوچەی ئاڤا شین و زاپ

فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای دەوڵەتی تورک لە ٢٣ی حوزەیران کاتژمێر ١٢:٠٠ دەوروبەری گوندی گرێی سەر بە هەرێمی ئاڤا شین و لە کاتژمێر ١٦:٠٠ دەڤەری کارکەری سەر بە هەرێمی زاپیان بوردومان کرد. لەو بوردومانەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوت."

ز.ش