دادگایکردنی ئەو کەسانە دواخرا، کە پۆلیسی تورک هێرشی کردبوونە سەر

لە وان پۆلیسی تورک هێرشی کردبووە سەر چەند هاووڵاتییەک و هاووڵاتییەکانیان دابوو بە زەویدا و لە پشتەوە دەستیان کەلەپچەکردبوون. سەرباری ئەوەش پۆلیسی تورک لە دژی ئەو کەسانە سکاڵای تۆمار کردوە و داواى زیندانیکردنیان دەکات!.

 ساڵی پار پۆلیس هێرشی کردە سەر جەماوەر لە وان، کە ئومید دەدە و یادیشەن کارابولاک هاوسەرۆکانی هەدەپەی وان و ئۆککەش کاوا هاوسەرۆکی دەبەپەی شار و موعەزەز ئۆرهان پەرلەمانتارای هەدەپەیان لە ناودا بوو.

پۆلیس لەو هێرشەدا مەحمود دوندار، عومەر ئەرتاش و سەردار چەڤێکی دابو بە زەویدا و لە پشتەوە دەستیانی کەلەپچە کردبوو. رۆژنامەنووس ئۆکتای جاندەمیر-یش بەهۆی تۆمارکردنی ئەو پەلامارەى پۆلیسەوە لەلایەن پۆلیسەوەکانەوە هێرشی کرابووە سەر.

  ئەو کەسانەى کە پۆلیس هێرشی کردنە سەر و پێشێلکارییان بەرامبەر ئەنجامدا، پۆلیس سکاڵای لەسەر تۆمار کردوون!. داواکاری گشتیی کۆماری لە وان داوایکردووە ئەو ٥ هاووڵاتییە، کە پۆلیسی هێرشی کردوونەتە سەر لە ٦ مانگەوە بۆ ٣ ساڵ سزای زیندانیکردنیان بەسەردا بسەپێت، بەهۆی ناڕەزایەتى و تانەى پارێزەرانى ئەو هاووڵاتییانەوە دانیشتنی دادگایکردنە دواخرا.

ژ.ت