ئەو مۆڵەتەی خەڵکی شیلادزێ بە (پەدەکە)یان دابوو، سبەی کۆتایی دێت

خەڵکی شیلادزێ لە ماوەی ڕابردودا مۆڵەتێکیان دابوو بە پارتی دیموکراتی کوردستان کە بێنە سەر خەت و داواکاریەکانیان جێ بەجێ بکرێت، پەدەکە تاکو ئێستا بێدەنگە و سبەینێش کۆتایی بە مۆڵەتەکە دێت.

پارتی دیموکراتی کوردستان لە ماوەی ڕابردودا دەستی کرد بە ڕەشبەگیری لەناو شیلادزێ و سەرجەم ئەو گەنجانەی دەسبەسەر کرد کە بەشداری خۆپیشاندانەکان بونە، خەڵکی شیلادزێش ماوەیەکی کورتی دیاری کرد کە پارتی دیموکراتی کوردستان بە دەم داواکاریەکانیانەوە بێت.

 

داواکارەیەکانی خەڵکی شێلادزێ بەم شێوەیەیە:

*کردنەوەی ڕێگای ڕێکانی

*ئازاد کردنی سەرجەم ئەو گەنجانەی کە دەسگیرکرابون لە خۆپیشاندانەکانی پێشوو و ئەم خۆپیشاندانە.

*ڕاوەستاندنی هەموو بۆردومانێک کە لە سنوری ناوچەکە لە لایەن تورکیاوە دەکرێت.

*دەرکردنی و هەڵگرتنی هەموو بنکە و بارەگاککانی  تورکیا  لە ناوچەکە. 

 

خەڵکی شیلادزێ ئەم داواکاریانەیان پێشکەشی حکومەتی هەرێم و بە تایبەتی پارتی دیموکراتی کوردستان کردوە و وادەیەکیان بۆ جێ بە جێ کردنی ئەم داواکاریانە دیاری کردوە کە ئەو وادەیەش سبەی ڕۆژی هەینی کۆتایی دێت.

 

لێرەدا پارتی دیموکراتی کوردستان نەک هەر داواکاریەکانی جێ بەجێ نەکردوە بەڵکو سورە لەسەر دەسگیرکردنی خۆپیشاندەران و ڕۆژانە بە دەیان گەنجی شیلادزێ دەستگیر دەکات. بەپێی زانیارەیەکان کە لە خەڵکی ناوچەکەوە بە ئاژانسی هەواڵی فورات ANF یان ڕاگەیاندووە: پارتی دیموکراتی کوردستان ١٠ پیشمەرگەی شێخ سەباح بە تۆمەتی بەشداری کردن لە خۆپیشاندان دەسگیرکردوە و تاکو ئێستاش بە بەردەوامی ڕۆژانە گەنجی شیلادزێ دەسگیر دەکات.

ڕ.ح