كۆمسیونی ژنانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان لەبارەى شەهیدکردنی ٣ ژنە تێکۆشەری کورد لە کۆبانی لەلایەن دەوڵەتى تورکی داگیرکەرەوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە. لە راگەیاندراوەکەدا وێڕای ئیدانەکردنی ئەو تاوانەى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر ئەوە خراوەتەڕوو، کە دەوڵەتى تورکی داگیرکەر و چەتەکانى لە ژنان و پێشەنگایەتیی ژنان، تێکۆشان و خەباتی ژنان دەترسن، بۆیە ژنانی پێشەنگ دەکەنە ئامانج و شەهیدیان دەکەن.
لە راگەیاندراوەکەدا داوا کراوە، ئازادیخوازان و کۆمەڵی نێونەتەوەیى لە دژی هێرش و تاوانەکانى دەوڵەتى تورک بێدەنگ نەبن و خەبات و لە دژی فاشیزم و داگیرکەری بەهێزتر و بەرفراوانتر بکرێت.
دەقی راگەیاندراوەکە
بۆ ڕای گشتی
ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر هێرشه‌كانی خۆی بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان شه‌نگال، مه‌خمور و سه‌رانسه‌ری باشور و باكورى كوردستان به‌رده‌وام ده‌كات به‌م شێوه‌یه‌یش درێژه به ده‌سه‌لاتداری خۆی دژره ژن و دژه مرۆڤایه‌تی ده‌دات.
شه‌وی ٢٣ حوزه‌یران ئه‌ندامی كوردناسیونی كۆنگرا ستاری هه‌رێمی فورات زه‌هرا به‌ركه‌ل و ئه‌مینه وه‌یس و به‌دیعه مه‌لا خه‌لیل له گوندی هه‌له‌نج سه‌ر به شاری كۆبانی له ئه‌نجامی هێرشی فروكه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا جوری سیها شه‌هید كران.
وه‌كو كۆمسیونی ژنانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان ئه‌م هێرشه بۆ سه‌ر ئه‌ندامی كوردناسیونی كۆنگرا ستار زه‌هرا به‌ركه‌ل و ئه‌مینه وه‌یس و به‌دیعه مه‌لا خه‌لیل به توندی شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین.
له هه‌ر كوێه‌ك ژن زانا بێت و خۆی به رێكخستن بكات ترس له ناو دڵی دژبه‌رانی ژنان گه‌وره‌تر و زیاتر ده‌بێ. هه‌ر وه‌كو ده‌زانرێت له ناو سسته‌می فاشستی، سیسته‌می داگیركه‌ر وقركه‌ر جێگا بۆ ژنانی ئازاد و هه‌بونیان نییه.
ئێمه هه‌بوون، زانا بوون و ژیانی خۆمان به خۆمان ده‌پارێزین، به‌م هۆویه‌وه هێرشی داگیركه‌ران سه‌ره‌تا له سه‌ر هه‌بوونی ئێمه‌ی ژنانه، ژیانمان و میلكانمان به ئامانج ده‌گرن. له به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرشانه و له پێناو پاراستنی نرخ وبه‌هاكان، گه‌لی كورد به گشتی وژنان به تایبه‌تی له هه‌موو شوێنێك له تێكۆشان و به‌رخودانی بێ وێنه دان.
هه‌رشەی قركه‌ر له به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد وتایبه‌ت ژنانی كورد ئیدی هه‌موو سنوره‌كانی ده‌رباز كردووه، و ڕۆژانه تاوانی شه‌ڕ له به‌رامبه‌ر گه‌له‌كه‌مان و ژنان ئه‌نجام ده‌درێن.
بۆ كۆتایهێنان به‌م هێرشانه ئێمه بانگ له سه‌رجه‌م ژنانی جیهان ورێخراوه‌كانی ژنان ده‌كه‌ین له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌ڵوێست نیشان بده‌ن و پشتگیری له به‌رخۆدانی ژنانی كورد بكه‌ن. هه‌روه‌ها بانگ له گه‌لی كورد ودوستان ده‌كه‌ین بێ ناوبه‌ر له دژی به‌ره‌ی فاشزمی و نوكه‌رییان به‌ره‌ی به‌رخۆدان فراوانتر بكه‌ن.
ده‌وڵه‌تی تورکیای فاشیزم وچه‌ته‌كانی و سه‌ر چه‌ته ئه‌ردوغان بونه‌ته كوژه‌ری ژنان، و ژنانی ئازاد ورێخستن كرا‌و قه‌ته‌ڵ ده‌كه‌ن. ئێمه جارێكی دیكه ئه‌م هێرشه دڕندانه به توندی شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین وبه‌ڵینی به‌رزكردنی تێكۆشانی هارێیانمان زه‌هرا و ئه‌مینه و به‌دیعه دوپاتده‌كینه‌وه كه هه‌تا زهنیه‌تی فاشیستی قركه‌ر له‌ناو بچێت ئێمه ئاستی به‌رخۆدانمان به‌رزتر ده‌كه‌ینه‌وه و تێكۆشانی هاوبه‌شی ژنان فراوانتر ده‌كه‌ین.
به‌م باوه‌ڕی وبڕیارداریه‌وه ئێمه بانگ له سه‌ره‌تا له سه‌رجه‌م ژنانی ئازادیخوازی جیهان و رێخزراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین له به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرشه دڕنده ونامورۆڤایه‌تییه كه له به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد ه‌ه‌كرێن بێ ده‌نگ نه‌مینن. چونكه بێ ده‌نگی واتای پشتگیركردن و شەریك بوونه له‌م تاوانانه.
ژ.ت