فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک سەیرانگای کونەماسیان بوردومان کرد

فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورک کەمێک پێش ئێستا سەیرانگای گوندی کونەماسیی سەر بە شارباژێری پارێزگای سلێمانیان بوردومان کرد.

بە پێی ئەو زانیاریانەی گەیشتوونەتە بەر دەستمان، فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک کەمێک پێش ئێستا سەیرانگای کونەماسی سەر بە شارباژێری پارێزگای سلێمانیان بوردومان کرد.

لە بارەی زەرەر و زیانی بوردومانەکەوە تا ئێستا هیچ زانیاریەکمان بەدەست نەگەیشتووە.

ز.ش