فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک دەڤەڕی برادۆستیان بوردومان کرد

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆردومانی چەند ناوچەیەکی دەڤەری برادۆستیان کرد.

بە پێی هەواڵێکی رۆژنیوز، لە سنوری دەڤەری برادۆستی پارێزگای هەولێر، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کوێستانەکانی سنین، بێرکم و لۆلان و گوندی خەلیفان و گەرووی زرارانیان بۆردومان کرد.

بە پێی زانیاریەکان، چەند کاتژمێرێکە فڕۆکەکان بەسەر ئاسمانی وەرتێ، باڵەکایەتی، بناری قەندیلدا دەسوڕێنەوە و لە ئێستاشدا فڕۆکە جەنگییەکان بەنزمی بەسەر ئاسمانی شارۆچکەی سۆراندا دەسوڕێنەوە.

ز.ش