دادگای داگیرکەر سزای زیندانیکردنی هاوسەرۆک شارەوانیی پەریی دێرسیم پەسەند کرد

ئۆرهان چەلەبی هاوسەرۆک شاروانیی شارۆچکەى پەری لە پارێزگای دێرسیمی باکووری کوردستان لەلایەن دەوڵەتى فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپەوە لەسەر کارەکەى لابرا و قەیومیان لە شوێنەکەى داسەپاند، سەرباری ئەوەش دادگای داگیرکەر سزای زیندانیکردنی بەسەر سەپاند.

هاوسەرۆک شارەوانیی شارۆچکەى پەری ئۆرهان چەلەبی لە پارێزگای دێرسیمی باکووری کوردستان لەلایەن دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپەەوە لەسەر کار لابرابوو و قەیومیان لە شوێنەکەى داسەپاندبوو.

لە لقی ١٧ی سزا قورسەکانى ئەنقەرەدا ئۆرهان چەلەبی دادگایکرابوو و سزای ٣ ساڵ و ٤ مانگ زیندانیی بەسەردا سەپێنرابوو. پارێزەرانى چەلەبی لە دژی بڕیارەکە وەستانەوە و تانەیان لێدا و دۆسیەکەیان بردە دادگای تێهەڵچوونەوە.

بەڵام سەرباری هەموو هەوڵی پارێزەرەکان، دادگای داگیرکەر بە پێشێلکردنی هەموو بنەما یاساییەکان سزای زیندانیکردنی ئۆرهان چەلەبی هاوسەرۆک شارەوانیی پەریی پەسەند کرد و بڕیاری زیندانیکردنی بۆ دەرکرد.

ژ.ت