پۆلیسی تورک ٢ ژنە سیاسەتمەداری کوردی لە ئامەد دەستگیرکرد

ناشیدە تۆپراک هاوسەرۆک شارەوانیی فارقین و رۆژدا بارش بەڕێوەبەری کۆمەڵەى ژنانی رۆسا لەلایەن پۆلیسی دەوڵەتى تورکەوە لە ئامەد دەستگیرکران.

ناشیدە تۆپراک هاوسەرۆک شارەوانیی ناوچەى فارقینی ئامەد، کە قەیوم لە شوێنەکەى داسەپێنراوە و رۆژدا بارش بەڕێوەبەری کۆمەڵەی ژنانی رۆسا دەستگیرکران.

پۆلیسی تورک ئەم بەیانییە هەڵیکوتایە سەر ماڵی بارش و و تۆپراک و دەستگیریکردن.

پۆلیس تۆپراک و بارش-یان بردووە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئامەد.

ژ.ت