٣ ژنە زیندانیی سیاسیی کورد دەستیان بە مانگرتنی بێسنوور کرد

٣ ژنە زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانى جۆری ئیی مێردین دەستیان بە مانگرتنی بێسنوور کرد.

ئەلیف دەنیز، رۆناهی سرداش و مەلەک ئەڤرەن ٣ ژنە زیندانیی سیاسیی کوردن لە زیندانی جۆری ئیی مێردین و لە دژی پێشێلکردنی مافەکانى مرۆڤ لە زینداندا دەستیان بە مانگرتنی لە خواردن بە شێوەى بێسنوور کرد.

بەپێی زانیارییەکان بەرپرسی نوێی زیندانەکە ئەوەى بەسەر زیندانییەکاندا سەپاندوە کە دەبێت لە هەموو زیندانییەکان لە حەوشەکەدا بە پێوە بوەستن و هەموو رۆژێک سەرژمێری بکرێن. ئەو ژنانە رایانگەیاندووە، لە دژی گوشارەکانی ئەو بەرپرسە، لە دژی سزای ژووری تاکە کەسی و پێشێلکردنی مافەکانیان دەستیان بە مانگرتنی بێسنوور کردووە و تا دوا هەناسە درێژە بە مانگرتنەکەیان دەدەن.

ژ.ت