رۆژی ١٠ی نیسانی ٢٠٢٠ لقی ئامەدی کۆمەڵەى مافی مرۆڤ (ئیهەدە)، کۆمەڵەى پارێزەرانی ئامەد، نوێنەرایەتیی ئەنجوومەنى مافی مرۆڤی تورکیا لە ئامەد (تیهەڤ)، کۆمەڵەى مافناسان بۆ ئازادی (ئۆهەدە) و خالیسە ئاکسۆی دایکی ئیپەک سکاڵایان لە دژی ناردنەوەى تەرمی عەگید ئیپەک گەریلا هەپەگە لە رێگەى پۆستەوە بۆ دایک و بنەماڵەکەى تۆمار کرد.
لەو سکاڵایەدا کە داواکاری گشتیی ئامەد تۆمار کرابوو، تیایدا هاتووە 'داواکاری گشتیی کۆماری لە دێرسیم' ، 'ئەرکەکەى خۆی بە خراپ بەکارهێناوە'.
سەرباری ئەوەى هێشتا ٢ مانگ بەسەر ئەو سکاڵایەدا تێنەپەڕیوە و لێکۆڵینەوەکان لەو بارەیەوە بە ئەنجام نەگەیشتوون، بەڵام داواکاری گشتیی کۆماری لە ئامەد بڕیاری لێکۆڵینەوە نەکردن لە ناردنەوەى تەرمی گەریلا عەگید ئیپەک دەرکرد.
پارێزەرانى دایە خالیسە ئاکسۆی تانە لە دژی ئەو بڕیارەى داواکاری گشتی دەدەنەوە و تانەکەیان دەبنە دادگای سزاکانی دێرسیم.
ژ.ت