گەریلا لە حەفتانین یاریەکە تێک دەدات

هێزە شەڕکەرەکانی دەوڵەتی تورکیا کە بە مەبەستی داگیرکردنی باشوری کوردستان هێرشیان کردووەتە سەر هەرێمی حەفتانین، رووبەرووی بەرپەرچدانەوەی توند بوونەتەوە و گورزی کوشتندەیان بەرکەوتووە.

دەوڵەتی تورک بۆ ئەوەی گەلی کورد بێ پێگە بهێڵێتەوە، بە شێوەیەکی گشتگیر هێرشدەکات و بۆ ئەوەی باشوری کوردستان و باکور-رۆژهەڵاتی سوریا بە تەواوەتی داگیر بکات، کە پێی دەڵێن 'میساقی میلی'، هێرشێکی قوڕسی بۆ سەر حەفتانین دەست پێکردووە. هێزەکانی گەریلا بە خۆڕاگریەکی گەورە و بێوێنە لە بەرامبەر ئەو هێرشانە وەستاونەتەوە و گورزی کوشتندە لە سوپای تورک دەدەن.

هێرشی داگیرکردن کە سوپای تورک لە ١٦ی حوزەیرانەوە لە هەرێمی حەفتانینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا دەستی پێکردووە، بۆ تێکۆشانی ئازادی کوردستان بووەتە هۆی دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ، هاوکات بۆ دەوڵەتی تورکیاش هەنگاوێکی نوێ ستراتیجیە. بەڵام ئەم هێرشە داگیرکەریە، بە دڵی ئەوان بەڕیوە ناچێت. هێزی داگیرکەران لە سەرەتای هێرشەکەوە، رووبەرووی خۆڕاگریەکی گەورەی گەریلاکان بوونەتەوە. هەلیکۆپتەرەکانیان تووشی پێکان هاتوون، چەندین سەربازیان بە گەیشتنیان بۆ هەرێمەکە، کوژران و لە ناوچەکە بڵاوەیان پێکراوە.

دوایین ئامارەکان

*ژمارەی چالاکیەکان: ٣٧

*ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی دەوڵەتی تورک: ٩٠

*ژمارەی ئەو هەلیکوپتەرانەی تووشی پێکان هاتوون: ٦

*ئەو چالاکیانەی کە ئەنجامەکانیان نەزانراوە: ١٠

پشتبەستن بە هێرشە ئاسمانیەکان

هەم ئەم ئامارانە، هەم ئەو دیمەنانەی لە لایەن گەریلا تیڤیەوە بڵاو کراونەتەوە، ئاشکرای دەکەن کە سوپای تورک بە رێگەی زەمینی ناتوانێت لە بەرامبەر گەریلا شەڕ بکات. سوپای تورک کە پشتی بە هێرشە ئاسمانیەکان بەستووە، لە بەرامبەر تاکتیکی شەڕی گەریلا، لەو گردانەی تەنانەت ٢٤ کاتژمێر چاودێریشی دەکەن، سەریان سوڕماوە لە بەرامبەر چالاکیەکانی گەریلا.

٢٤ کاتژمێر بوردومان

لانی کەم هەموو کاتژمێرێک، بە ئوبوس، فڕۆکەی جەنگی، فڕۆکەی بچوکی کەشف و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەردەوامن لە بوردومانکردندا. لەو ناوچانەی تەکنیکی شەڕ زۆر بەکاردێت، زۆر جار رووداوی ئاگرکەوتنەوە روودەدات.

گەریلا جگە لە حەفتانین لە شوێنانی دیکەش لە داگیرکەران دەدات

لەم کاتەدا گەریلا نەک تەنها لە حەفتانین، بەڵکو لە هێڵی زاپ-خواکورک-چەلێ تا دەگاتە گەڤەر و بۆتانیش چالاکی ئەنجام دەدات.

لایەنی تورکیاش بە هەواڵی ناڕاست و درۆی سەرکەوتن، کۆمەڵگا هەڵدەخەڵەتێنێت، بەڵام دیمەنەکانی گەریلا و ئەنجامی چالاکیەکان، سەلمێنەری راستیەکانن و پێویست بە باسکردنیان ناکات.

ز.ش