کەرکوک، لەماوەی  ٢٤کاتژمێردا ١٢٣ کەس تووشی کۆرۆنا بوون

ئەمرۆ لە شاری کەرکوک ١٢٣ حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراو هەروەها حاڵەتێکی مردنیش هەبووە بەهۆی ئەو پەتایەوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماری ئەمرۆی تووشبووانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای ڕاگەیاند کە لە ئامارەکەدا هاتووە ئەمرۆ ٢٤ی حوزەیران لە شاری کەرکوک ١٢٣ حاڵەتی تووشوون بە پەتای کۆرۆنا تۆمارکراوە و لە بەرامبەر ئەو حاڵەتانەش ٤١ حاڵەتی چاکبوونەوە هەبووە لە ڤایرۆسەکە و تەنها یەک کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە شارەکە گیانی لەدەستداوە.

لەسەرەتای دەرکەوتنی ڤایرۆسەکە لە شاری کەرکوک ژمارەی تووشبووان ٨٧٢ کەسن لەو ژمارەیە ٢٥٣ کەسیان چاک بوونەتەوە لە ڤایرۆسەکە."

هەروەها سەبارەت بە ژمارەی ئەو کەسانەی کە هەڵگری ڤایرۆسەکەن لە شاری کەرکوک، دکتۆر زیاد خەڵەف ڕایگەیاند: "ژمارەی کەسانەی لە شاری کەرکوک لە ئیستادا هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان ٥٠١ کەسن، ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیانش لەدەستداوە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە تا ئیستا گەیشتووەتە ٢٨ کەس."

ز.ش