هێرشی فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر کونەماسی ٢ شەهید و ٨ برینداری لێکەوتەوە

لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورکیا دا بۆ سەر سەیرانگای کونەماسی سەر بە قەزای شارباژێری پارێزگای سلێمانی، دوو هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون و ٨ کەسی دیکەش بریندار بوون، کە ٥ کەسیان ئەندامی یەک خێزانن.

بە پێی ئەو زانیاریانەی پەیامنێرمان بەدەستی هێناوە، لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورکیادا، بۆ سەر سەیرانگای کونەماسی، ٢ هاوڵاتی شەهید بوون و بە گشتی ٨ کەسیش بریندار بوون کە چواریان منداڵ و دوانیشان ژنن.

هاوکات ئاشکرا بووە کە ٥ لە بریندارەکان ئەندامی خێزانێکن.

ز.ش