تەژەئا: ١ی ئایار لە گۆڕەپانەکان دەبین

بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا) ڕایگەیاند، لە ١ی ئایاردا لە دژی گۆشەگیری و چەوساندنەوەی کرێکاران، شەڕ و دوژمنایەتی بەرامبەر بە ژنان لە گۆڕەپانەکان دەبین.

ڕاگەیاندراوی تەژەئا

بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا) سەبارەت بە 1ی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکاران ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، سەرەڕای گوشار و هێرشەکان، داخوازی ئازادی مەزنتر دەکەن و لە پێناو کار، جەستە، ناسنامە و ئازادیدا پێداگری خۆیان لە ١ی ئایاردا دووبارە دەکەنەوە.

هەروەها تەژەئا ڕایگەیاند، ئاکەپە/مەهەپە حکومەتێکی فاشیست، ڕەگەز پەرەست، نەتەوە پەرەست و دژی چینی کرێکارە و ڕایگەیاند کە لە ١ی ئایاردا دژی ئەمە دینە مەیدانەکان و بەردەوام سەرنجی بۆ مافخۆری ژنان ڕاکێشا و وتی لە ڕۆژی ١ی ئایاردا لە دژی ئەم ناعەدالەتیانە و بۆ کۆتاییهێنان بەم دۆخە لە گۆڕەپانەکاندا دەبن. لە درێژەی ڕاگەیاندنەکەی تەژەئادا ئاماژە بەوەشکراوە کە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری ڕەنجی ژنان لەبەر چاو ناگرێت، بێکاریی ژنان لە زیادبووندایە، ئەوانیش لە دژی مافخۆری ژنان، ڕەگەز پەرەستی، شەڕ، مووچەی یەکسان و ژیانێکی باشتر لە گۆڕەپانەکان دەبین.

تەژەئا باسی لەوەشکردووە کە سیاسەتەکانی شەڕ ئاژەڵداری لە کوردستان لەناوبرد، لە ناوچە کشتوکاڵییەکان بەنداو دروستکرا، کشتوکاڵ سنووردار کرایەوە و ڕێگەی بۆ پەرەسەندنی هێرشی ڕەگەزپەرستی کردەوە، هەروەها ڕایگەیاند لە پێناو هەلومەرجی ئابووریی ئیکۆلۆژی و  ئاشتی وکۆتایی هێنان بە کۆیلایەتی یەکەمی ئایار لە مەیدانەکان دەبین.

لە میانەی ڕایگەیاندکەی تەژەئادا ئاماژە بەوەشکراوە بە پلەی یەکەم کێشەی کورد، هەموو کێشە کۆمەڵایەتییەکان تەنها بە پارادایمی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژی و ئازادی ژنان چارەسەر دەکرێن و دەڵێت: "ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەڵێت 'پێداگری لە سۆسیالیزم پێداگرییە لە سەر مرۆڤ بوون' و بەو باوەڕە کە سەدەی ٢١، سەدەی ژنە، تێکۆشانمان مەزنتر دەکەینەوە. لەسەر ئەم بنەمایە ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ناوەندی ئەم تێکۆشانە دەبیت و لە ١ی ئایاردا بۆ ئازادی و دژی گۆشەگیری دەڕژینە گۆڕەپانەکان.

هەروەها تەژەئا ئاماژەی بەوەشکرد، تورکیا یەکێک لەو وڵاتانەیە زۆرترین ژمارەی زیندانیانی سیاسی تێدایە و ڕایگەیاندووە، تا ئەوکاتەی سەرجەم زیندانیانی سیاسی ئازاد دەبن، بەردەوام دەبن لە تێکۆشان و داوای لە هەموو ژنان کرد  لە ١ی ئایاردا بۆ بەرفراوانکردنی تێکۆشانی ئازادی، لە دژی هەژاری، نایەکسانی، شەڕ و وێرانکاری بڕژێنە مەیدانەکان.

ڕاگەیاندنەکە بە دروشمی 'بژی ١ی ئایار ' و 'ژن، ژیان، ئازادی' کۆتایی هات.