چرکەساتی بوردومانکردنی گوندی کونەماسی لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە

دیمەنی چرکەساتی بوردومانکردنی سەیرانگای کونەماسی سەر بە قەزای شارباژێر کە لە لایەن خەڵکەوە تۆمار کراوە، بڵاو کرایەوە. وەکو لە دیمەنەکاندا دەردەکەوێت، ئەو کەسانەی لەگەڵ منداڵەکانیان لە ناو چەمدا یاری دەکەن، فڕۆکەکان بە جارێک بوردومانیان دەدەن.

وەک لە دیمەنەکەدا دەردەکەوێت، بەر لە بوردومانەکە، هاوڵاتیان لە ناوچەی مەسیرەی کونەماسی لەگەڵ منداڵەکانیان لە ناو چەمدا خەریکی یاریکردنن.

هەروەها دەردەکەوێت، کاتێک هاوڵاتیان لەگەڵ خانەوادە و منداڵەکانیانن، بوردومان دەکرێن.

ناوچەی مەسیرە شوێنێکی گەشتیاری و سەیرانگای هاوڵاتیانە کە دەکەوێتە نزیک گوندی کونەماسی سەر بە قەزای شارباژێر لە پارێزگای سلێمانی. ئەم سەیرانگایە رۆژانە لە لایەن هاوڵاتیانەوە سەردان دەکریت.

ز.ش